عەبدوڵڵا حاجی مەحموود

عەبدولڵا مەحموود محەممەد (لەدایکبووی ١٩٧٠) لەوەتەی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوان. بەرلەوەی ببێتە وەزیر، عەبدولڵا حاجی مەحموود ئەندام پەرلەمانی کوردستان بووە لە خوولی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لەماوەی ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٨.

عەبدولڵا بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانە. سەرۆکی یانەی وەرزشی بەختیارییە. بڕواننامەی ئامادەیی ھەیە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ پڕۆفایلی عەبدولڵا مەحموود محەممەد ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی حکوومەت ھەرێمی کوردستان، ٢٤ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.