برۆنتی کامپبێڵ (بە ئینگلیزی: Bronte Campbell؛ لەدایکبووی ١٤ی ئایاری ١٩٩٤) خانمە مەلەوانی پێشبڕکێکاری ئوسترالییە.[١] براوەی دوو مێدالیای زێڕ و مێدالیایەکی بڕۆنزە لە پێشبڕکێکانی مەلەوانی ئۆڵمپیادی ھاوینە. خوشکە بچووکی خانمە مەلەوان کەیت کامپبێلە، لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری توانی ژمارەی پێوانەی تۆماربکات. کەیت و بڕۆنتی یەکەم دووخوشکی ئوسترالین کە پێکەوە لە تیمی ئوسترالیای بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیاد بکەن لە دوای ساڵی ١٩٧٣. و ھەروەھا یەکەم دوو دووخوشکی ئوسترالین کە لەھەمان بۆنەدا ڕکابەری یەکتربن لە پێشبڕکێکانی مەلەوانی.[٢][٣] سێ مێدالیای زێری لە پالاوانێتی جیھانی یارییەئاوییەکانی ٢٠١٥ لە پێشبڕکێی ٥٠ مەتری و ١٠٠ مەتری ئازاد بەدەست ھێناوە.[٤]

برۆنتی کامپبێڵ
لەدایکبوون (١٩٩٤-٠٥-١٤) ١٤ی ئایاری ١٩٩٤ (تەمەن ٣٠ ساڵ)
Blantyre، مالاوی
وڵاتی وەرزشئوسترالیا
ناوی کاتی لەدایکبوونBronte Lynn Campbell
خوشک و براکەیت کامپبێڵ
پیشەswimmer
ئەندامی تیپی وەرزشیLondon Roar
وەرزشمەلەوانی
Record heldWorld record progression 4 × 100 metres freestyle relay
Partner in business or sportOlivia Wunsch، Shayna Jack، ئێما ماککۆین، Meg Harris، Mollie O’Callaghan
خەڵاتەکانMedal of the Order of Australia
براوەیswimming at the 2020 Summer Olympics – women's 4 × 100 metre freestyle relay

ژیانی سەرەتایی

دەستکاری

برۆنتی لە شاری پلانتایەری ولاتی مالاوی لە ١٤ی ئایاری ١٩٩٤ لەدایک بووە. دووەم منداڵی ناو بنەماڵەکەی ئێرکی ژمێریار و جێنی پەرستارە. کەیت خوشکە گەورەیەتی و دووخوشک و برایەکی لە خۆی بچووکتر ھەیە براکەی نەخۆشی شەلەل دەماغی ھەیە و لە ژێرچاودێریدایە. ڕۆژی لەدایکبوونی خۆی ھاوبەشکردووە لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی براکەی کە چوار ساڵ لە خۆی بچووکترە.[٥] جێنی دایکی بەھۆی ئەوەی شارەزایی لە مەلەکردن ھەبوو بۆیە ھەر چوارکەچەکەی لە ناویان بڕۆنتی فێری مەلەکردنی کردن. لە حەوزی ماڵەکەی خۆیان.[٦][٧]

ژیانی پیشەگەری

دەستکاری

خانەودای کامپبێل ساڵی ٢٠٠١ ڕوویانکردە ئوسترالیا لەھەمان ساڵ کەیت و بڕۆنتی لە یانەیەکی مەلەوانی ناویان تۆمارکرد لەژێر سەرپەرشتی ڕاھێنەر زیاتر فێری مەلەوانی بوون پێگەیشتن. ساڵی ٢٠٠٩ مێدالیایەکی زێری لە ڤیستیڤالی ئۆڵمپیادی لاوانی ئوسترالیا لە مەلەوانی ٥٠مەتری ئازاد بردەوە؛ و لە ساڵی ٢٠١١ لەھەمان پێشبرکێدا توانی مێدالیای زێر لە پاڵەوانییەتی مەلەوانی جیھانی پێگەیشتواندا (٢٠١١ FINA World Junior Swimming Championships) کە لە شاری لیما ی پێروو بەڕێوەچوو بەدەست ھێنا

ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢

دەستکاری

برۆنتی یەکێک بوو لە وەرزشوانە بەشداربووەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ کە لە شاری لەندەنی بەریتانیا بەرێوەچوو.[٨] لەسەر ئاستی خانمان بەشداری لە پێشبڕکێی مەلەوانی ٥٠ مەتری ئازاد کرد توانی خۆی بگەیەنێت قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێکە لە قۆناغی کۆتاییکە کەیتی خوشکیشی بەشداری تێداکرد پلەی نۆیەم و دەیەمیان بەدەست ھێنا. نەیتوانی ھیچ مەدالیایەک بەدەست بھێنێت .[٩]

لە پالاوانێتی مەلەوانی ئوسترالیا ٢٠١٣ لە لە پێشبڕکێی ٥٠ مەتری و ١٠٠ مەتری ئازاد توانی مەدالیای زێو بەدەست بھێنێت ، لەگەڵ کەیتی خوشکی خۆیان گەیاندە پالاوانێتی جیھانی بۆ یارییە ئاوییەکانی ساڵی ٢٠١٣. یارمەتیدەری کەیت، ئیما، کوتیس بوو بۆ ئەوەی لە پێبرکێی مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری جۆراوجۆر مێدالیای زێو بەدەست بھێن بە جیاوازی ٠٫١٢ لە تیمی خانمانی ئەمریکا کە مێدالیای زێریان بردەوە.[١٠]

ساڵی ٢٠١٤ بەشداری پالاوانێتی جایھانی مەلەوانی فینا ٢٠١٤ لە دەوحەی قەتەر کرد. دوو مەدالیای زێوی بردەوە یەکیان لە ٥٠ مەتری ئازاد (کات: ٢٣٫٦٢ چرکە) ئەوی دیکەیان لە پێشبڕکێی مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازادی ھەمەجۆر. کە بە (٥١٫٦٥ ١چرکە) مەوادای پێشبڕکێکەیان تەواو کرد. ھەر لەم ساڵەدا بەشداری لەچەند پالاوانیتی دیکە کرد و توانی چەند مێدالیایەکی زێر و زیو[١١]

ئۆڵمپیادی ھاوینییەی٢٠١٦

دەستکاری

بڕۆنتی بۆ جاری دووەم لەگەڵ شاندی ولاتەکەیب ەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیادی کرد. نوێنەرایەتی ولاتەکەی کرد لە پێشبڕکێکانی مەلەوانی لەسەر ئاستی خانمان. لە ٥٠ مەتری و ١٠٠ مەتری ئازاد بەشداری کرد بەڵام نەیتوانی ھیچ مەدالیایەک بەدەست بھێنێت . بە ڵام توانی لە پێشبرکێی ٤ × ١٠٠مەتری ئازادی ھەمەجۆر ھاوکاری تیمەکەی بێت بۆ بەدەست ھێنانی مێدالیای زێر و شکاندنی ژمارەی پێوانەی جیھانی کاتیک بە ٣:٣٠٫٦٥ دەقە پێشبڕکێکەیان تەواو کرد. تیمی ئەمریکا دووەم و تیمی کەنەدا سێیەم بوون.[١٢][١٣][١٤]

ئۆڵمپیادی ھاوینییە ٢٠٢٠

دەستکاری

لە خولی یارییەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ کە لە تۆکیۆ، ژاپۆن، یارییەکانی بەڕێوەچوو، لە پێشبڕکێی مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد لەگەڵ تیمی ئوسترالیا مێدالیای زێری بەدەست ھێنا کاتێک توانیان لە ڕیکۆردێکی نوێدا بە ٣:٢٩٫٦٩ دەقە پێشبڕکێکە تەواو بکەن.[١٥] ھەروەھا میدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا لە مەلەوانی ٤ × ١٠٠ تێکەڵی ئازاد (پیاو و ژن).[١٦]و ھەروەھا لە پێشبڕکێی مەلەوانی ٥٠ مەتری ئازاد بەشداری کرد، توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی بەڵام لەو قۆناغە نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبھێنێت و پلەی ٧ وەرگرت.[١٧]

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Bronte Campbell Bio». SwimSwam (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Bronte Campbell». Australian Olympic Committee (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «London 2012 - Campbell sisters to swim in London». web.archive.org. ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «Bronte Campbell claims freestyle double at worlds». www.abc.net.au (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). ٩ی ئابی ٢٠١٥. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «Swimming sisters Cate and Bronte Campbell carry Aussie hopes at Glasgow Games». Fox Sports (بە ئینگلیزی). ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «Heraldsun.com.au | Subscribe to the Herald Sun for exclusive stories» (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «Heraldsun.com.au | Subscribe to the Herald Sun for exclusive stories» (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ «Bronte CAMPBELL». Olympics.com. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ IOC. «London 2012 50m freestyle women Results - Olympic swimming». Olympics.com (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. ^ «15th FINA WORLD CHAMPIONSHIPS».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  11. ^ «12th FINA WORLD SWIMMING CHAMPIONSHIPS (25m)».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  12. ^ Bill (٦ی ئابی ٢٠١٦). «Strong Anchor By Cate Campbell Propels Australians To New 400 Free Relay Olympic Record». Swimming World News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  13. ^ «2016 Australian Olympic Swimming Team selected | AUS Team | Rio 2016». web.archive.org. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  14. ^ News، A. B. C. «Cate, Bronte Campbell lead Australian women to 4x100m gold at Rio». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  15. ^ «'The stuff of dreams': Aussies beaming after world record in the Gold Coast pool». www.abc.net.au (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). ٥ی نیسانی ٢٠١٨. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  16. ^ Barrett، Chris (٧ی ئابی ٢٠١٦). «Rio Olympics 2016: Australia's women win gold in world record time in 4x100m freestyle relay». The Sydney Morning Herald (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  17. ^ «Olympic Schedule & Results | Tokyo 2020 Olympics». .. (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخی |ناونیشان= بپشکنە (یارمەتی)[بەستەری مردوو]