ئێما ماکۆین(بە ئینگلیزی: Emma McKeon؛ لە دایکبووی ٢٤ ی ئایاری ١٩٩٤) مەلەوانی پێشبڕکێکاری ئوسترالیا.[١] یەکێک لە سەرکەوتووترین وەرزشوانانە ئوسترالیا بەشداربوەکانی ئۆڵمپیادە کە ١١ مێدالیای بەدەست ھێناوە لە ھەردوو ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ ی ڕیۆ و ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ ی تۆکیۆ.[٢] بە چوارمێدالیای زێر و سێ مێدالیای بڕۆنز لە پێشبڕکێکانی مەلەوانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ بووە یەکەم خانمە ئوسترالی ئەو دەستکەوانە بەدەست بھێنێت . ھەروەھا بووە یەکەم خانمە یاریزان بتوانێت لە یەک ئۆڵمپیاد ئەو ژمارە مێدالیایە بباتەوە. ھەروەھا لە پاڵاوانێتی جیھانی بۆ یارییە ئاوییەکان، پالاوانێتی یارییەکانی کۆمۆنوێلت، پالاوانێتی پان پاسقیک خاوەنی مێدالیای زێرە.[٣]ئەو لە ئێستادا گەیشتووە بە پێنج مێدالیای زێر لە ئۆڵمپیاد ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیییە لە مێژووی ئوسترالیا و یەکسانە لەگەڵ ئیان سۆرپ[٤]

ئێما ماککۆین
لەدایکبوون (١٩٩٤-٠٥-٢٤) ٢٤ی ئایاری ١٩٩٤ (تەمەن ٣٠ ساڵ)
وۆڵۆنگانگ، ئوسترالیا
وڵاتی وەرزشئوسترالیا
باوکRon McKeon
دایکSusan mckeon
خوشک و براDavid McKeon
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Cody Simpson
خزمەکانRob Woodhouse
پیشەswimmer
پەروەردەGriffith University، The Illawarra Grammar School
ئەندامی تیپی وەرزشیLondon Roar
وەرزشمەلەوانی
Record heldWorld record progression 4 × 100 metres freestyle relay
Partner in business or sportOlivia Wunsch، Shayna Jack، برۆنتی کامپبێڵ، Meg Harris، Mollie O’Callaghan
خەڵاتەکانMedal of the Order of Australia، Member of the Order of Australia
براوەیswimming at the 2020 Summer Olympics – women's 4 × 100 metre freestyle relay

ژیانی سەرتایی

دەستکاری

ئیما لە ٢٤ی ئایاری ١٩٩٤ لە شاری وۆڵۆنگانگ ویلایەتی نیو ساوت وێلز لە ئوسترالیا لەدایکبووە.[٥] خوشیکی دێڤد ماکوین و کچی ڕۆن ماکۆینە کە ھەردووکیان بەھەمان شێوە مەلەوان بوون.[٦]لە زانکۆی گریفس درێژەی بەخوێندن داوە لە تەندروستی گشتی.[٧]

بەشدارییەکان

دەستکاری

ئیما لە بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی لاوانی ٢٠١٠ کە لە سەنگافورە بەرێوەدەچوو کرد. مەدالیای زێری لە پێشبڕکێی مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ھەمەجۆری کچان بەدەست ھێنا. ھەروەھا مەدالیای زیوی لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری ئازاد و ٤ × ١٠٠ ئازاد بردەوە؛ و مەدالیای بڕۆنزی لە مەلەوانی ٥٠ مەتری ئازاد، ٢٠٠ مەتری ئازاد، مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری تێکەڵ بەدەست ھێنا.[٨]

یارییەکانی ئۆڵمپیاد

دەستکاری

ئیما یەکێک بوو لە وەرزشوانە بەشداربووەکانی ئوسترالیا لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ی لەندەن. لەسەر ئاستی تاک بەشداری پێشبڕکێکانی مەلەوانی کرد بەڵام نەیتوانی سەرکەوتووبێت لە بەدەست ھێنانی مەدالیا. لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری ئازاد پلەی ٧، لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری پەپوولەی پلەی ٩، لە ٢٠٠ مەتری ئازاد پلەی ١٠، لە مەلەوانی ٥٠ مەتری ئازاد پلەی ١٣ی بەدەست ھێنا[٩]

بۆ جاری دووەم ئیما لەگەڵ شاندی ولاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵمپیادی ھاویینەی ٢٠١٦ ی ڕیۆی بەرزایل ھەڵبژێردرایەوە. لەھەمانکاتیش دێڤدی برای بانگێشتکرا بەمەش بوونە یەکەم خوشک و برای ئوسترالی بەشداری ئۆڵمپیادبکەن دوای جۆن و ئەلیسا کە لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٦٠ بەشداریان کردبوو.[١٠][١١] ئیما لەسەر ئاستی تاک و کۆ بەشداری پێشبڕکێکانی مەلەوانی کرد. لە مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد بەھاوبەشی تیمی ئوسترالیا مەدالیای زێری بەدەست ھێنا. ژمارەی پێوانەییان شکاند کاتێک بە ٣:٣٠٫٦٥ دەقە یارییەکەیان بردەوە. ھەر لەگەڵ تیمی مەلەوانی ئوسترالیا مەدالیای زیوی لە مەلەوانی ٤ × ٢٠٠ مەتری ئازاد ھەروەھا مەدالیای بڕۆنزی لە پێشبڕکێی مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری تێکەڵ بەدەست ھێنا. ھەروەھا مەدالیای بڕۆنزی لە مەلەوانی ٢٠٠ مەتری ئازاد بردووە کاتێک مەدوای پێشبڕکێکەی بە ١:٥٤٫٩٢دەقە تەواوکرد.[١٢][١٣] لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری پەپوولەی بەشداری کرد وپلەی شەشەمی وەرگرت. بەم دەستکەوتانەوە گەرایەوە ولاتی خۆی.[١٤]

بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک ئیما بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیادی کرد کاتێک لەگەڵ شاندی ولاتەکەی لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ تۆکیۆ بەشدارییان کرد. لەگەڵ تیمی ئوسترالیا لە پێشبڕکێی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد توانیان ژمارەی پێوانەی جیھانی بشکێنن کاتێک بە ٣:٢٩٫٦٩دەقە مەودای پێشبرکێکەیان تەواو کردوو مەدالیای زێریان بەدەست ھێنا،[١٥]و بەھەمان شێوە لە ٤ × ١٠٠ مەتری ھەمەجۆر مەدالیای زێری بردەوە. ھەروەھا ھەر لەگەڵ تیمی ئوسترالیا مەدالیای بڕۆنزی لە مەلەوانی ٤ × ٢٠٠مەتری ئازاد، مەلەوانی ٤ × ٢٠٠ مەتری ھەمەجۆری تێکەڵ بەدەست ھێنا. لەسەر ئاستی تاک لە پێشبڕکێی مەلەوانی ٥٠ مەتری ئازاد بەشداری کرد توانی بە ٥١٫٩٦ چرکە مەودای یارییەکە تەواو بکات (ژمارەی پێوانەی ئۆڵمپیاد و دووەم خێراترین کات لە مێژوودا) مەدالیای زێر بباتەوە.[١٦] و لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری ئازادیش مەدالیای زێری و لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری پەپوولەی مەدالیای زیوی بردەوە. بووە یەکەم خانمە مەلەوانی ئوسترالی و جیھانی بتوانێت ٧ مەدالیا لە یەک ئۆڵمپیاد بەدەست بھێنێت (یەکسان بوو لەگەل وەرزشوانی سۆڤیەتی ماریا گۆرۆچۆڤسکایا لە یاری جمناسیک لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢)[١٧][١٨]و ھەروەھا بووە یەکەم خانمە مەلەوانی ئوسترالی ٥ مەدالیای زێر لە ئۆڵمپیاد بەدەست بھێنێت (٢٠١٦–٢٠٢٠) یەکسانبوو لەگەڵ مەلەوانی ئوسترالی ئایان سوورب (لەسەر ئاستی پیاوان).[١٩]

پاڵاوانێتی جیھانی

دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٣ بەشداری خولی پاندەی پالاوانێتی جیھانی فینا بۆ یارییە ئاوییەکانی ٢٠١٣ کە لە بەرشلۆنەی ئیسپانیا بەرێوەچوو کرد. توانی لەگەڵ تیمی مەلەوانی ئوسترالی لە پێشبرکێی مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد، پێشبڕکێی ٤ × ٢٠٠ مەتری ئازاد، وەھەروەھا ٤ × ٢٠٠ مەتری ھەمەجۆر مەدالیای زیوی بەدەست ھێنا.[٢٠][٢١]

لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری خولی شازدەھەمی پالاوانێتی جیھانی فینا بۆ یارییە ئاوییەکانی ٢٠١٥ کرد کە لە شاری کازانی ڕووسیا یارییەکانی بەڕێوەچوو. مەدالیای زێری لەگەڵ تیمی ئوسترالی لە پێشبرکێی مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد؛ و مەدالیای بڕۆنزی لە مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ھەمەجۆر بەدەست ھێنا. پلەی شەشەمی لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری پەپوولەی و پلەی حەوتی لە مەلەوانی ٢٠٠ مەتری ئازاد وەرگرت.[٢٢]

ماکۆین چوار مەدالیای زیو، دوو مەدالیای بڕۆنزی لە پاڵاوانێتی جیھانی مەلەوانی ٢٠١٧ بەدەست ھێنا.[٢٣] لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری پەپوولەی بەشداری کرد لە قۆناغی ژمارەکان پلەی سێیەم بوو لە خولی پێش کۆتایی بووە بووە دووەم ژمارەی پێوانەی لەسەر ئاستی ئۆڤیانووس تۆمارکرد کاتێک بە ٥٦ چرکە و ٢٣ لەھەزارەی چرکە مەوداکەی تەواوکرد. لە قۆناغی کۆتایی بەھەمان شێوە پلەی دووەمی وەرگت کاتێک بە ٥٦ چرکە و ١٨ لە ھەزارەی چرکە لە دوای سارا مەلەوانی سویدی تەواو کرد بەھەمان شێوە ژمارەی پێوانەی نوێ تۆمارکرد لەسەر ئاستی ئۆڤیانووس. لە مەلەوانی ٢٠٠ مەتری ئازاد بەھەمان شێوە بەشداریکرد لە قۆناغی کۆتایی توانی پلەی دووەم و مەدالیای زیوی بەدەست ھێنا کاتێک بە ١دەقە و ٥٥ چرکە و ١٥ لە ھەزارەی چرکە (١:٥٥٫١٥) مەوداکەی تەواوکرد.[٢٤] مەدالیای سێەمی زیوی لە مەلەوانی ٤×١٠٠ ھەمەجۆری ئازادی سەر ئاستی خانمان بردەوە بە ھاوبەشی لەگەڵ برۆنتی کامپبێڵ ،ئێمیلی سیبۆھم ،شەینا جاک بە جیاوازی ٠٫٢٩ چرکە لەگەڵ تیمی ئەمریکا؛ و چوارەم مەدالیای زیوی لە مەلەوانی ٤×١٠٠ تێکەڵی ھەمەجۆر بە ھاوبەشی لەگەڵ برۆنتی کامپبێل، میچ لارکین، دانیاڵ کەیڤ بەدەست ھێنا.[٢٥][٢٦] ھەروەھا مەدالیای بڕۆنزی لە مەلەوانی ٤×١٠٠ ھەمەجۆر و ٤×٢٠٠ مەتری ئازاد بەدەست ھێنا.

بەھەمان شێوەی ساڵی٢٠١٧ ئیما بانگێتشی تیمی مەلەوانی ئوسترالیا کرا بەمەبەستی بەشداریکردن لە خوڵیکی دێکەی پالاوانێتی جیھانی مەلەوانی لە ساڵی ٢٠١٩. لەم پالاوانێتییەدا لەسەر ئاستی تاک تەنھا یەک مەدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا بەڵام لەسەر ئاستی تیم توانی سێ مەدالیای زێر، دوو مەدالیای زیو بباتەوە.[٢٧] لە مەلەوانی ٤×١٠٠ مەتری ئازاد توانی بەھاوبەشی لەگەڵ تیمی ئوسترالیا پەلەی یەکەم و مەدالیای زێر ببنەوە کاتێک توانیان بە ٣:٣٠٫٢ خولەک بگەنە ھێلی کۆتایی و ژمارەی پێوانەییان لەسەر ئاستی پاڵاوانێتییەکە تۆمارکرد.[٢٨] ھەروەھا لە مەلەوانی ٤×٢٠٠ مەتری ھەمەجۆر ژمارەی پێوانەییان لەسەر ئاستی جیھان و پاڵاوانێتییەکە بەدەست ھێنا کاتێک بە ٧:٤١٫٥٠ خولەک مەودای پێشبڕکێکەیان تەواو کرد مەدالیای زێریان بردەوە[٢٩][٣٠]و لە مەلەوانی ٤×٢٠٠ مەتری ئازاد بەھەمان شێوە مەدالیای زێری لەگەڵ تیمی ئوسترالیا بردەوە.[٣١] لە مەلەوانی ٤×١٠٠ مەتری ھەمەجۆر لەسەر ئاستی خانمان ٤×١٠٠ مەتری تێکەڵی شێوە جیاواز مەدالیای زیوی بردەوە؛ و لە پێشبڕکێی مەلەوانی ١٠٠ مەتری پەپوولەی مەدالیای بڕۆنزی بردەوە کۆی مەدالیایەکانی لەم پاڵاوانێتییەدا گەیشتە ٦ مەدالیا.[٣٢][ژێدەر پێویستە]

پاڵاوانێتی یارییەکانی کۆمۆنوێلت

دەستکاری

ماکۆین یەکێک بوو لەو وەرزشوانانەی بۆ پاڵاوانێتی یارییەکانی کۆمۆنوێلت لەلایەن تیمی ئوسترالیا کە لە گلاسگۆ، سکۆتلاند بەڕێوەچوو ھەڵبژێردرا. شەش مەدالیا (چوار زێر، دوو بڕۆنز) ی بەدەست ھێنا.[٣٣] لە یەکەم ڕۆژی پالاوانێتییەکاندا لە مەلەوانی ٢٠٠ مەتری ئازاد مەدالیای زێری بردەوە. لە تیمی ئوسترالیا لە مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد لەگەڵ کەیت کامپبێل، برۆنتی کامپبێڵ، میلانی سکلەندەر توانی مەدالیای زێر بباتەوە و ژمارەی پێوانەی جیھانیان تۆمارکرد کاتێک بە ٣ دەقە و ٣٠ چرکە و ٠٨ لە ھەزارەی چرکە ٣:٣٠٫٩٨ مەوداکەیان تەواوکرد.[٣٤][٣٥] لەسەر ئاستی تاکی خانمان لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری پەپوولەی مەدالیای بڕۆنزی بردەوە و پاشان لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری ئازاد بەھەمان شێوە مەدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا لە دواوەوەی کەیت کامپبێل و بڕۆنتی کامپبێڵ بوو بەم شێوەیە ھەرسێ پلەکانی پێشەوەیان گرت.[٣٦] ماکۆین لە ڕکابەرییەکانی مەلەوانی ٤ × ٢٠٠ مەتری ئازاد، ٤ ×١٠٠ مەتری ھەمەجۆر بەھەمان شێوە مەدالیای زێری بەدەست ھێنا.[٣٧] بەمەش بە کۆکردنەوەی شەش مەدالیا یەکسان بوو لەگەڵ ئیان سۆرپ و سوسی ئۆنیل کە پێشتر لە ھەمان پالاوانیتی توانیبوویان ئەو ئەنجامە بەدەست بھێنن.[٣٨]

ئێما ماکۆین بەھەمان شێوەی ساڵی ٢٠١٤ بەشداریی پاڵاوانێتی یارییەکانی کۆمۆنوێلت لە ٢٠١٨ کە شاری گۆڵد کۆست ی ئوسترالیا میواندراری کرد بوو کرد. توانی بۆ جارێکی دیکە ٦ مەدالیا (چوار زێر، دوو بڕۆنز) بباتەوە. ھەمان دەستکەوتی ساڵی ٢٠١٤ی تۆمارکردەوە یەکسان بوو لەگەڵ ئیان سۆرپ و سوسی ئۆنیل.[٣٩]

ئەنجامەکان لە پاڵاوانێتییە گەورەکان

دەستکاری
Meet 50 ئازاد 100 ئازاد 200 ئازاد 100 فرین 4×٥٠ ئازاد 4×١٠٠ ئازاد 4×٢٠٠ ئازاد 4×٥٠ ھەمەجۆر 4×١٠٠ ھەمەجۆر 4×٥٠ ئازادی تێکەڵ 4×٥٠ ئازادی ھەمەجۆر 4×١٠٠ ئازادی تێکەڵ 4×١٠٠ تێکەڵی ھەمەجۆر
WC 2013      
WC 2015 7th 4th   6th  
OG 2016   6th      
WC 2017 8th            
WC 2019 4th DNS            
OG 2021[٤٠]              

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Emma McKeon». Australian Olympic Committee (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «'McKeonville': Emma McKeon's hometown proud of its golden 'Gong girl'». www.abc.net.au (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). ٢ی ئابی ٢٠٢١. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «Emma MCKEON | Results | FINA Official». FINA - Fédération Internationale De Natation (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «'The story of the Games': The wild 69-year global first for Australia's new Olympic GOAT Emma McKeon». Fox Sports (بە ئینگلیزی). ١ی ئابی ٢٠٢١. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «Emma McKeon Bio». SwimSwam (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «David and Emma McKeon forging own path as they follow in dad's footsteps». Fox Sports (بە ئینگلیزی). ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «Emma McKeon Bio». SwimSwam (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ «Australian Olympic Committee: Emma McKeon». web.archive.org. ٢٢ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٦. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  9. ^ «Emma McKeon and the Story Behind Australia's Most Underrated Star». Swimming World News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٣ی شوباتی ٢٠٢١. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. ^ «Subscribe to The Australian | Newspaper home delivery, website, iPad, iPhone & Android apps» (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. ^ «7th heaven: Aussie McKeon leaves Tokyo with 7 swim medals». AP NEWS (بە ئینگلیزی). ١ی ئابی ٢٠٢١. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  12. ^ «Emma McKeon | AUS Team | Rio 2016». web.archive.org. ٢٥ی شوباتی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٧. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  13. ^ «Aussie Medalists Share the Lessons They Learned at the Games». SwimSwam (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٥ی ئابی ٢٠١٦. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  14. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  15. ^ «Tokyo Olympics 2020: Emma McKeon becomes first female swimmer to win 7 medals at single Olympic Games». www.timesnownews.com (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  16. ^ «Australia's McKeon wins historic gold medal». ESPN.com (بە ئینگلیزی). ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  17. ^ «Emma McKeon seals seventh Olympic medal as Australian women win 4x100m medley». the Guardian (بە ئینگلیزی). ١ی ئابی ٢٠٢١. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  18. ^ Decent، Tom (١ی ئابی ٢٠٢١). «Australia win ninth gold in pool as McKeon snares her own seventh medal». The Age (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  19. ^ «'The story of the Games': The wild 69-year global first for Australia's new Olympic GOAT Emma McKeon». Fox Sports (بە ئینگلیزی). ١ی ئابی ٢٠٢١. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  20. ^ «Emma McKeon». TLA. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  21. ^ «OMEGA Sports Live Timekeeping, Official Olympics Games Timekeeper». www.omegatiming.com. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  22. ^ «Emma McKeon | AUS Team | Rio 2016». web.archive.org. ٢٥ی شوباتی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٧. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  23. ^ «Australian swimmer Emma 1st women win 7 gold medal In single olympic Games». The Live Newz (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  24. ^ «Emma McKeon, is an Australian competitive swimmer. McKeon has won four medals, including one gold, at the 2016 Summer Olympics in Rio de Janeiro, eleven medals,». ww.en.freejournal.org (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  25. ^ «Rieder's Richter Scale: Australia-USA Mixed Relay Finish Epitomizes World Swimming Championships». Swimming World News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  26. ^ Vilf، Alexander (٢٦ی تەممووزی ٢٠١٧). «2017 FINA World Aquatics Championships. Swimming. Day four». Sputnik Images media library (بە ئینگلیزی). لە ٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  27. ^ «OMEGA Sports Live Timekeeping, Official Olympics Games Timekeeper». www.omegatiming.com. لە ٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  28. ^ «Swimming at the 2019 World Aquatics Championships – Women's 4 × 100 metre freestyle relay»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2021-01-30، لە 2021-08-06 ھێنراوە
  29. ^ «OMEGA Sports Live Timekeeping, Official Olympics Games Timekeeper». www.omegatiming.com. لە ٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  30. ^ Limited، Alamy. «Stock Photo - Gwangju, South Korea. 25th July, 2019. Swimmers of Australia encourage their teammate during the women's 4x200m freestyle relay final at the Gwangju 2019 FINA World». Alamy (بە ئینگلیزی). لە ٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  31. ^ «Day-by-day: Swimming at the 2019 FINA World Championships». Olympics.com. لە ٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  32. ^ Navarro، June (٢٣ی تەممووزی ٢٠١٩). «PH swimmer Remedy Rule sets new national record in women's 100m butterfly». INQUIRER.net (بە ئینگلیزی). لە ٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  33. ^ «Glasgow 2014 - Emma Mckeon Profile». g2014results.thecgf.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  34. ^ Paxinos، Stathi (٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤). «Emma and David McKeon continue the Commonwealth Games family tradition». The Sydney Morning Herald (بە ئینگلیزی). لە ٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  35. ^ «Glasgow 2014 - Women's 4 x 100m Freestyle Relay Final». g2014results.thecgf.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  36. ^ «Campbells lead sweep of women's 100m freestyle». www.abc.net.au (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  37. ^ «Glasgow 2014 - Women's 4 x 100m Medley Relay Final». g2014results.thecgf.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  38. ^ «Six-of-the-best for pool ace Emma». couriermail (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2021-08-07 ھێنراوە.
  39. ^ «Swimming | Athlete Profile: Emma MCKEON - Gold Coast 2018 Commonwealth Games». results.gc2018.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  40. ^ «Swimming Athlete Profile: Emma MCKEON». Olympic Games 2020. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.