بایەخ (ماتماتیک)

تێگەیشتەی ماتماتیکی

لە ماتماتیکدا، بایەخ یا بەھا دەگەڕێتەوە بۆ چەند تێگەیشتەی توند لێکبەسراو. بە گشتی، ھەموو ئۆبژەیەکی ماتماتیکیی دیاریکراو دەتوانێ بایەخ بێت. لە ماتماتیکی سەرەتاییدا، ئەم ئۆبژەیە ئەغڵەب ژمارەیەکە - بۆ نموونە، ژمارەیەکی واقیعی وەکوو π یا ژمارەیەکی تەواو وەکوو 42.

  • بایەخی بگۆڕەکان و نەگۆڕەکان بریتییە لەو ژمارەیە یا ئەو ئۆبژەیە کە خراوەتە نێویان. وەک چەندێتییە فیزیکییەکان کە بایەخێکی ژمارەکی دەلکێنرێ بە یەکەی پێوانیانەوە؛ بۆ وێنە، دەوترێ v = 60km/h، کە یانی خێرایی 60 کیلۆمەتر لە سەعاتدایە، لێرە بایەخیی ژمارەکیی 60 لکێنراوە بە یەکەی پێوانی خێرایییەوە کە «کیلۆمەتر لە سەعات»ە.
  • بایەخی دەربڕەیەکی ماتماتیکی دەکاتە ئەو ئۆبژەیە کە بۆی دیاری دەکرێ ئەو دەمەی کە بایەخی نەگۆڕەکان و بگۆڕەکانی ناوی دیاری کران.
  • بایەخی فۆنکسیۆنێک کە تێخراوەکانی بایەخیان بۆ دیاری کراوە بریتییە لەو چەندایەتییە کە بۆ ئەم تێخراوانە لێی دەردەچێ. واتە دەرخراوی فۆنکسیۆنەکەیە بۆ ئەو تێخراوانە.[١][٢] بۆ نموونە، ئەگەر فۆنکسیۆنی f بە شێوەی f(x) = 2x2 – 3x + 1 پێناسە بکرێ، ئەوسا دیاریکردنی بایەخی 3 بۆ تێخراوەکەی، واتە بۆ x، دەرخراوی فۆنکسیۆنەکە دەکا بە 10، بەم جۆرە: f(3) = 2·32 – 3·3 + 1 = 10.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Value».
  2. ^ Meschkowski، Herbert (1968). Introduction to Modern Mathematics. George G. Harrap & Co. Ltd. p. 32. ژپنک 0245591095.