بانگ بانگ (بە ئینگلیزی: Bang Bang) فیلمێکی ئەکشنی ھیندییە، لەلایەن «سیدھارت ئەنان» دەرھێنراوە، بەرھەمھێنانی «ستۆدیۆکانی فۆکس ستارە»، سوجۆی گۆش و سوورێش نەیر کاری سیناریۆیان بۆ کردووە. دروستکردنەوەی فیلمی سوارچاک و ڕۆژی ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن جەیمس مانگلۆد دەرھێنراوە، بە ڕۆڵەکانی تۆم کروز و کامێرۆن دیاز. ئەستێرەکانی فیلمی بانگ بانگ ھریتیک ڕۆشەن، کاترینا کێف، دانی دێنزوگبا،[١] دیالۆگەکانی فیلمەکە لەلایەن تەیریواڵە نوسراوە.[٢]

بانگ بانگ
دەرھێنەرسیدھارت ئەنان
بەرھەمھێنەرستۆدیۆکانی فۆکس ستار
نووسینسیدھارت ئەنان
سەرچاوەی چیڕۆکپاتریک ئۆنێڵ
کاستھریتیک ڕۆشەن، کاترینا کێف
مۆسیقاسەلیم سولەیمان،
دەستکاریئاکیف ئەلی
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەستۆدیۆکانی فۆکس ستار
ڕێکەوتی دەرچوون٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
ماوەی فیلم١٤٦ خولەک
وڵاتھیندستان
زمانھیندی
تێچوون١٦٠ کرۆر
داھات٣٣٢–٣٤٠ کرۆر

لەسەر بودجەیەکی بێ وێنە دروست کراوە، لە ١٦٠ کرۆر (٢٢ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی)، بانگ بانگ لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە شانۆی ئاسایی و ئای ماکسدا بڵاوکرابۆوە، کە ھاوشان بوو لەگەڵ گاندی جەیانتی.[٣] ھەروەھا بە زمانەکانی تامیل و تێلوگو بڵاو بوویەوە، فیلمەکە ستایش کرا بۆ زنجیرەکانی کردارەکەی و بڕی ٣٣٢ کرۆر (٤٧ میلیۆن دۆلار) -- ٣٤٠ کرۆر (٤٨ میلیۆن دۆلار) لە سینەما، کە لە سەرتاسەری جیھاندا بەڕێوە چوو.

چیرۆک دەستکاری

لە شوێنێک لە لەندەن گروپێکی تیرۆرستی بە سەرکردایەتی عومەر زەفەر لەگەڵ ھاوکارەکەی حەمید گوڵ ھێرش بۆ شوێنێک دەکەن، لەوێدا تەقە لە پاسەوانێک دەکەن و پاشان دەیسوتێنن، دواتر عومەر زەفەر ھەڵدێت، ٥ میلیۆن دۆلار بۆ کەسێک دادەنێت ئەگەر ئەڵماسی کۆھینۆر لە تاوەری لەندەن بدزێت، بەڵام بەمەرجێک دزەکە ھیندی بێت، بۆ ئەوەی پەیماننامەی ڕادەستکردنەوەی نوێ لە نێوان ھیندستان و بەڕیتانیا ئەنجام بدەن، ھەرزوو کەسێک بەناوی ڕاجڤیر ناندا (ھریتیک ڕۆشەن) ئەڵماسەکە دەدزێت، کاتێک پیاوەکانی زەفەر بەسەرکردایەتی شوعەیب حەخسەر لە دزییەکە ئاگاردەکرێنەوە، بۆ مامەڵە گەشتێک دەکەن بۆلای ڕاجڤیر. ڕاجڤیر پێیان دەڵێت کە ٢٠ میلیۆن دۆلاری بۆ ئەو ڕێکەوتنە ئەوێت، پاشان شەڕ لە نێوانیاندا دروست دەبێت دوای ھەڵاتنی ڕاجڤیر خانمێکی گەنج دەبینێت، ھارلین سەحنی (کاترینا کێف) لە چێشتخانەیەک دانیشتووە، کە لەوێ چاوەڕوانی ڕێکەوتی ئینتەرنێتی «ڤیکی کاپوور» دەکات، بۆ خۆنمایشکردن. ڕاجڤیر دەچێتە ناو چێشتخانەکە کە بە شێوەی «ڤیکی» خۆی دەپێوێت و دەڵێت من ڤیکیم، دواتر ھارلین ڕازی دەکات کە گەرماوی چێشتخانەکە بۆ کەمێک بەکاربھینێت، بۆئەوەی شەڕ لەگەڵ ئەو پیاوانە بکات کە ماونەتەوە و بەدوای ڕاجڤیر دەگەڕێن. ھارلین کاتێک دێتە دەرەوە، لە تووڕەییدا دەگەڕێتەوە، بەڵام زوو بە ئۆتۆمبێل خۆی بە ڕاجڤیردا دەکێشێت، دواتر ڕاجڤیر ناسنامەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت من ڤیکی نیم. کاتێک بە یارمەتی ھارلین نەشتەرگەرییەکی بێ مەبەست بۆ خۆی ئەنجام دەدات لەبەر ئەوەی بیرندارکرا، دەرمانێک بۆ ھارلین دەکات و پێی دەڵێت کە بەرپرسانی حکوومەت دێن بەدوادا دەگەڕێن وەک چۆن پێکەوە بووین ھارلین بەھۆی دەرمانەکە بەگوێی ڕاجڤیر دەکات. ڕۆژی دواتر بەڕاستی وەک ڕاجڤیر پێی گوتبوو، کە کەسێکی کاربەری حکوومەت بەناوی (پاوان مەلھوترا) و سیخورەکەی پشکنەر بالۆلا، سەردانی ھارلین دەکەن لە نووسینگەی بانکیی ھارلین، و ھەر لەوێد ھەڕەشەی لێدەکەن کە لەگەڵیان بێت. لە ئۆتۆمبێلەکەدا پاوان پێی دەڵێت ئەوان ناچنە بنکەی پۆلیس بەڵکو لەبڕی ئەوە دەیبەنە شوێنێکی ئارامتر، بەڵام ھارلین قسەکانی دوێنێ شەوی ڕاجڤیری بیرکەوتەوە بەپێی قسەکانی ڕاجڤیر پرسیاری لە پاوان کرد، کە ئۆتۆمۆبیلەکە چ جۆرێکە تا بتوانێت چەکی ناو ئۆتۆمبێلەکە بدۆزێتەوە، کە شاردراوەتەوە لەناو ئۆتۆمبێلی حکوومەتدا، پاشان چەکەکە دەدۆزێت و لەوانی ڕادەگرێت، پاشان تەقەیەک دەکرێت، و ھارلین زوو دەڵێت کە من ئەو تەقەیم نەکرد، لەو کاتەدا لەدواوە ڕاجڤیر بە ماتۆر سکیلێک دەردەکەوێت بە دوو چەکەوە، ھارلین ڕزگار دەکات، پاش ھەڵھاتنی ڕاجڤیر و ھارلین بە ئۆتۆمبێلێک، ھارلین دەڵێت متمانە کردنم بە تۆ کارێکی ھەڵە بوو. ڕاجڤیر بەم قسەیە توڕە بوو، پێی وت کە مەبەستی من پاراستی تۆیە، پاشان دەچێتە ئۆتۆمبێلێکی تر یەکسەر ھارلین بەدوای دێت، و بە ڕاجڤیر دەڵێت کە تەقە لە ھیچ کەسێکی بێ تاوان نەکات.

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • ھریتیک ڕۆشەن: وەک ڕاجڤیر ناندا
  • کاترینا کێف: وەک ھارلین ساھنی
  • دیپتی ناڤال: وەک شیکا ناندا
  • کانوالجیت سینگ: وەک پانکاج ناندا
  • دانی دێنزوگبا: وەک عومەر زەفەر
  • جەیفد جەڤێری: وەک حەمید گوڵ

بەرھەمھێنان دەستکاری

پێشتر ڕاپۆرتەکان پێشنیاری ئەوەیان دەکرد کە سیدھارت ئەناند لە ماوەی ڕابردوودا فیلمی «سەلام نەمەستێ»، «تا ڕا ڕوم پووم»، «باچنا ئەی حەسینۆ»، «ئەنجانا ئەنجانی» لە ڕابردوودا کردویەتی بە پلانی ئەوەی کە فیلمی داھاتووی لەگەڵ شەھید کاپوور دروست بکات، بەڵام کاپوور ویستی خۆی بەدوور بگرێت لە بەراوردکردن لەگەڵ ئەستێرەی ھۆڵیوود تۆم کروز و ھەروەھا ھیچ ژوانێکی بۆ فیلمەکە نەبوو. ھەواڵەکان ھاتن کە ئەنان دەیەوێ لەگەڵ ھریتیک ڕۆشەن فیلمێک ساز بکات، لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٢ ڕۆشەن بۆ ڕۆڵگێرانی پێشەنگ پشتڕاستکرایەوە، لەگەڵ کاترینا کێفدا تەئکیدیان کردەوە، کە کاترینا ڕۆڵی پێشەنگی مێینە لەو فیلمەدا ببینن.[٤][٥] ڕۆشەن ڕاستەوخۆ دوای پێچانەوەی کریش ٣ دەستی بە کارکردن لە فیلمەکەدا کرد، و لەبەرامبەر نمایشەکەی لەو فیلمەدا بە ٣٠٠ میلیۆن دۆلار پارەی بۆدا.[٦] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ تەئکیدکرایەوە کە فیلمە ڕەسمییەکەی سوارچاک و ڕۆژ ناوی دەبێتە بانگ بانگ.[٧] لە مانگی تەممووزی ٢٠١٣ یەکێک لە گۆرانییەکانی فیلمەکە بە ناوی «مێھرەبەیان» لە شاری سانتۆرینی یۆنان تەواوکرا، ھەروەھا ئەحمەد خان کاری کۆریۆگرافی بۆ فیلمەکە کردووە. ڕۆشەن لە دیمەنێکی فیلمەکەدا دەبوایە لەناو فڕۆکەیەکی ئاویدا بەناوی فلایبۆرد بە بەرزی ٤٥ پێ لە ئاسماندا بروات، قاشان خۆی بەناو ڕاوەکەدا بخشێنێت، بەم شێوەیە ڕۆشەن بووە یەکەم ئەکتەر لە ھۆڵیوود و بۆڵیوود بۆ ئەنجامدانی فڕینێکی بچووک لە فیلمدا.[٨]

تراکی دەنگی دەستکاری

گۆرانییەکانی فیلمەکە لەلایەن ڤیشەل شێخارەوە پێکھاتوون، ھاوکات نمرەی باکگراوندەکەی سەلیم سولەیمان دایناوە،[٩] ھەروەھا مافی ئەلبومی دیجیتاڵی ئەو فیلمە لەلایەن کۆمپانیای زێی موزیک بەدەرکەوت.[١٠][١١] یەکەم شێوەی گۆرانی «توو مێری» لە ٢٠ ئابی ٢٠١٤ لە فیلمەکەی ھریتیک ڕۆشەن و کاترینا کێف ئاشکرا بوو. ڕۆژی ٢١ی ئابی ٢٠١٤ ڤیدیۆی ھەمان گۆرانی بڵاوکرایەوە. گۆرانییەکە لەلایەن ڤیشال دادلانییەوە نووسراوە و وتراوە. ھەروەھا دووەمین گۆرانی فیلمی «مێھرەبەیان» لە ڕێگای فیلمەکەی ھریتیک ڕۆشەن و کاترینا کێفف لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە.[١٢]

بۆکس ئۆفیس دەستکاری

لە سەرتاسەری جیھاندا بانگ بانگ پڕبوو لە ٣٣٢–٣٤٠ کرۆر (٥٧ میلیۆن دۆلار)،[١٣] ھەروەھا بووە بە یەکێک لە گەورەترین فیلمەکانی بۆلیوود لە ساڵی ٢٠١٤. بانگ بانگی (ھیندی) بۆ ماوەی ٥ ھەفتە ڕاکردنێکی شانۆیی ھەبوو، لەگەڵ کۆتا تۆڕی ناوخۆیی لە دەوروبەری ١٬٩١ بلیۆن ڤێرژنی زمانی تامیل و تێلوگوی فیلمەکە لە دەوروبەری ٦٠ میلیۆن تۆڕ. بانگ بانگ ٤٬٨٩ میلیۆن دۆلاری لە دەرەوەی وڵات لە کۆتایی ھەفتەی کردنەوەیدا بەدەست ھێنا، گەورەترین دەرکەوتنیش لە ئیماراتەوە ھات (٨٬١ میلیۆن دۆلار)، ئەمریکای باکوور (٣٥٬٣ میلیۆن دۆلار)، شانشینی یەکگرتوو (٩٢٢٬٠٠٠ دۆلار).

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Fox International Productions Head Talks Hollywood Adaptations for India". The Hollywood Reporter. 17 September 2013.
  2. ^ "Bang Bang!". Bollywood Hungama. Retrieved 24 August 2014.
  3. ^ "BOLLYWOOD REMAKE BANG BANG! TO IGNITE IMAX® THEATRES IN INDIA AND SELECT GLOBAL MARKETS STARTING OCT. 2". IMAX.com. Retrieved 1 October 2014.
  4. ^ "Hrithik Roshan, Katrina Kaif to star in remake of Tom Cruise, Cameron Diaz's Knight And Day?". India Today. 23 September 2012.
  5. ^ "Hrithik Roshan, Katrina Kaif in Siddarth Anand film: Confirmed". India Today. 23 September 2012.
  6. ^ "Hrithik charges Rs 30 crore for 'Bang Bang', becomes highest paid actor". The Times of India. 4 March 2013.
  7. ^ "Hrithik Roshan and Katrina Kaif to go Bang Bang in Kashmir!". bollywoodlife.com. 26 December 2012.
  8. ^ "Hrithik refuses to use body double, to perform Bang Bang stunts himself". Firstpost. 19 February 2013.
  9. ^ داڕێژە:Cite av media
  10. ^ "Music giant acquires digital album rights of Bang Bang". The Times of India. 27 August 2014. Retrieved 27 August 2014.
  11. ^ "Bang Bang (2014) – First Look, Cast Crew, Hrithik Roshan, Katrina Kaif". muzicmag.com. 2 August 2014. Retrieved 2 July 2014.
  12. ^ "Hrithik Roshan Says Tu Meri, But to Whom? Find Out". NDTV. 20 August 2014. Retrieved 20 August 2014.
  13. ^ "Bang Bang - Movie - Worldwide Gross". Box Office India. Retrieved 17 November 2016.


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری