بازنەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی بۆ کەمینە ئایینییەکان

لە پەرلەمانی ئێران پێنج کورسی بۆ کەمینە ئایینییەکان تەرخان کراوە. دوای شۆڕشی دەستووری ئێران، بەپێی دەستووری ١٩٠٦ کەمینە ئایینییەکان بوونەتە خاوەنی کورسیی پەرلەمانی کە ھەتا دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێرانیش پارێزراو بووە. ئەرمەنییەکان دوو کورسییان لە پەرلەمان ھەیە و ئاشوورییەکان، جوولەکەکان و زەردەشتییەکان ھەر کامیان خاوەنی یەک کورسی لە پەرلەمانن. بەھۆی ئەوەی لە دەستووری ئێراندا دان بە ئایینی بەھایی دانەنراوە، بەھایییەکان ھیچ کورسییەکیان لە پەرلەمان نییە.[١] موسڵمانانی سوننە ھیچ کورسییەکی دیاریکراویان لە پەرلەمان نییە، بەڵام دەتوانن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئاساییدا لە ھەموو بازنەکاندا ناونووسی و بەشداری بکەن.[٢] نوێنەرانی سوننەی پەرلەمان زۆربەیان خەڵکی ھەرێمە زۆرینە سوننەکانی وەک کوردستان و بەلۆچستانن.[٢]

نەخشەکانی بازنەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی (پەرلەمانی ئێران).

بازنەکان

دەستکاری

کەمینە ئایینییەکانی ئێران خاوەنی پێنج بازنەی ھەڵبژاردنن کە بریتین لە:

  • مەسیحییە ئەرمەنییەکانی باکوور (یەک کورسی)
  • مەسیحییە ئەرمەنییەکانی باشوور (یەک کورسی)
  • مەسیحییە ئاشوورییەکان و کلدانییەکان (یەک کورسی)
  • زەردەشتییەکان (یەک کورسی)
  • جوولەکەکان (یەک کورسی)

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Iran Human Rights Documentation Center (2007). «A Faith Denied: The Persecution of the Baha'is of Iran» (PDF). Iran Human Rights Documentation Center. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا US Bureau of Democracy, Human Rights, and Labor (2007). «International Religious Freedom Report 2007: Iran». US State Department. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٠٨ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)