بازرگانیی مرۆڤ
بازرگانیی مرۆڤ بریتییە لە مامەڵە کردن بە مرۆڤەوە لەرێی کڕین و فرۆشتنەوە بەمەبەستی بەکارھێنانیان وەک کرێکاریی زۆرەملێ، کۆیلەی سێکسی یان بازرگانی سێکسی کە کەسی بازرگان یان کەسانی دیکە لێی سوودمەند دەبن.[١][٢] ئەم دیاردەیە دەکرێت ئەمانەش لەخۆبگرێت: دۆزینەوەی ھاوسەرێک لە چوارچێوەی ھاوسەرگیری زۆرەملێی دا[٣][٤][٥] یان دەرھێنانی ئەندام و شانەی جەستە[٦][٧] کە دەکرێت دەرھێنانی ھێلکەدانی ژن و سکپڕبوون لەجیاتی ژنێکی تریش لەخۆبگرێت.[٨] دیاردەی بازرگانییەکە دەکرێت لە ناو ھەمان وڵات یان لە چەند وڵاتێکی جیاوازدا ڕووبدات و ھەروەھا بە تاوان دادەنرێت لە دژی کەسی ئەنجامدراو چونکە سەرپێچی مافەکانی جوڵەی قوربانییەکە دەکات لەڕێی زۆرلێکردن و بەکارھێنانیان بەشێوەیەکی بازرگانی.[٩]
ھەروەھا قاچاخچێتی مرۆڤ (کە بە قاچاخچێتی کۆچبەریش ناسراوە) کردەیەکی پەیوەستدارە بە بازرگانیی مرۆڤەوە بەڵام بەوە جیادەکرێتەوە کە ڕەزامەندی کەسەکەی لەسەرە.[١٠]
بەپێی (ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی - ILO) لە ساڵی ٢٠١٤ خەملێنراوە کە تەنھا کاری زۆرەملێی (یەکێک لە پێکھاتەکانی بازرگانیی مرۆڤ) ساڵانە نزیکی ١٥٠ بلیۆن دۆلار قازانج بەرھەم دەھێنێت.[١١] لە ساڵی ٢٠١٢ دا، (ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی - ILO) خەمڵاندی کە ٢١ میلیۆن قوربانی لە کۆیلایەتییەکی سەردەمی دا گیریان خواردووە. لەو ٢١ ملیۆنە، ١٤٫٢ ملیۆنیان (ڕێژەی ٦٨٪) بەکاردەھێنرێن بۆ کارکردن، ٤٫٥ ملیۆنیان (ڕێژەی ٢٢٪) بەکاردەھێنرێن بۆ مەبەستی سێکسی و ٢٫٢ میلیۆن (ڕێژەی ١٠٪) بەکاردەھێنرێن وەک کاری زۆرەملێی سەپێنراو لەلایەن دەوڵەتەوە.[١٢]
کردەی بازرگانیی مرۆڤ خاوەنی خێراترین گەشەیە لە تاوانە ڕێکخراوەییەکانی نێوان وڵاتان دا.[١٣]
دیاردەکە بە سەرپێچی بۆ مافەکانی مرۆڤ دادەنرێت بەپێی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان. بەپێی ئامار و بڵاوکراوەیەکەی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ھەریەک لە وڵاتانی بەلاڕوس، ئێران، ڕوسیا و تورکمانستان یەکێکن لەو وڵاتانەی خراپترین دابینکەری پاراستنن لە دژی بازرگانیی مرۆڤ و کاری زۆرەملێیانە.[١٤]
ھەوڵەکان
دەستکارینوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوان و ماددە بێھۆشکەرەکان (UNODC) زیاتر یارمەتی ڕێکخراوە ناحوکمییەکانی داوە لە بەرەنگاربوونەوەکانیان دژی بازرگانیی مرۆڤ. شەڕی ناوخۆی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦ کە بووە ھۆی بێکار بوونی ٣٠٠ ھەزار لە کرێکاری سریلانکا، ئیسۆپیا و فلیپین و ھۆکاری بوون بە ئامانجی بازرگانان، بووە ھۆی سەرھەڵدانی ھەڵمەتێکی زانیاری لەناکاو بۆ بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری دەربارەی بازرگانیی مرۆڤ. ھەروەھا بڵاوکراوەیەکی ساڵی ٢٠٠٦ بە ناوی (بازرگانی کردن بە مرۆڤەکانەوە: نەخشە جیھانییەکان – Trafficking in Persons: Global Patterns) بووە یارمەتیدەر بۆ ناساندن و دیاریکردنی چەند جۆرێک لە وڵاتان بۆ بازرگانیی مرۆڤ، لەوانە: ١٢٧ وڵاتی سەرچاوە، ٩٨ وڵاتی تێپەر و ١٣٧ وڵاتی چوون (مەبەست) دیاریکران.
چەندەھا خەمڵاندن و ئاماری جیاواز ھەیە لەسەر قەبارە و ڕێژەی بازرگانیی مرۆڤ و پیشەکانی بازرگانی سێکسی. بەپێی ڕوناکبیر کێڤن بەیلز، نووسەری (کەسانی فرێدراو - Disposable People بڵاوکراوەی ساڵی ٢٠٠٤) خەملێنراوە کە نزیکی ٢٧ میلیۆن کەس لە جیھان دا دووچاری "کۆیلایەتی سەردەمیانەی نوێ" بوونەتەوە.[١٥] لە ساڵی ٢٠٠٨ دا وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خەملاندوویەتی کە ٢ میلیۆن منداڵ بەکاردەھێنرێن بۆ بازرگانی سێکسی لەسەر ئاستی جیھان و ھەر لە ھەمان ساڵ دا لێکۆڵینەوەیەک ھەستا بە ناساندنی ١٢٫٣ میلیۆن کەس وەک «کرێکاری زۆرەملێ و قوربانی بازرگانی سێکسی» کە نزیکەی ١٫٣٩ ملیۆنیان وەک کۆیلەی سێکسی کاریان پێوە دەکرێت و کچان و ژنان رێژەی ٩٨٪ ئەو ژمارەیە پێکدەھێنن.[١٦]
دەرکردنی یاسای (قوربانیانی بازرگانی و پاراستن لە توندوتیژی - TVPA) لە ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بووە ھۆی دامەزراندنی (نوسینگەی چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی مرۆڤ) سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە ھەماھەنگی دەکات لەگەڵ حوکمەتەکانی دیکەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی مرۆڤ و بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانی بازرگانیی مرۆڤ بەشێوەیەکی ساڵانە. بڵاوکراوەکە ھەڵدەستێت بە ھەڵسەنگاندنی گەشەی ھەر وڵاتێک لە دژە بازرگانی و پۆلێن کردن و دانانی ھەر وڵاتێک لە ئاستێک دا بەپێی سیاسەت و رێکارە ئاماژەپێکراوەکانی نەھێشتنی بازرگانیی مرۆڤ لە یاسای (TVPA) دا.[١٧]
ڕێکەوتنە جیھانییەکان:
- ڕێکەوتنامەی نەھێشتنی کۆیلایەتی، لە ساڵی ١٩٥٧ دا چۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
- کۆنووسی رێگریکردن، سەرکوتکردن و سزادانی بازرگانیی مرۆڤ، بەتایبەتی ژن و منداڵ.
- کۆنووس دژی قاچاغی کۆچبەران بەرێی وشکانی، ئاویی و ھەوایی.
- کۆنووسی ئارەزوومەندانە دەربارەی فرۆشتن، لەشفرۆشی و ڕووتبازی (پۆرنۆگرافی) منداڵ.
- ڕێکەوتنامەی کاری زۆرەملێی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٣٠.
- ڕێکەوتنامەی نەھێشتنی کاری زۆرەملێی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٥٧.
- ڕێکەوتنامەی کەمترین تەمەنی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٧٣.
- ڕێکەوتنامەی خراپترین شێوازەکانی کارکردنی منداڵ، ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٩٩.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «UNODC on human trafficking and migrant smuggling». United Nations Office on Drugs and Crime. 2011. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Amnesty International – People smuggling». Amnesty.org.au. ٢٣ی ئازاری ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە. ٩ی ئازاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Child Trafficking for Forced Marriage» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. ١٨ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Slovakian 'slave' trafficked to Burnley for marriage». BBC News. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣.
- ^ «MARRIAGE IN FORM, TRAFFICKING IN CONTENT: Non – consensual Bride Kidnapping in Contemporary Kyrgyzstan» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Trafficking in organs, tissues and cells and trafficking in human beings for the purpose of the removal of organs» (PDF). United Nations. 2009. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Human trafficking for organs/tissue removal». Fightslaverynow.org. ٣٠ی ئایاری ٢٠١٠. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Human trafficking for ova removal or surrogacy». Councilforresponsiblegenetics.org. ٣١ی ئازاری ٢٠٠٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Liam.MCLAUGHLIN. «What is Human Trafficking?». www.unodc.org. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Difference between Smuggling and Trafficking». Anti-trafficking.net. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. ٢١ی شوباتی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
- ^ International Law of Migrant Smuggling, 2014, 9-10
- ^ «Profits and poverty: The economics of forced labour» (PDF). International Labour Organization. ٢٠ی ئایاری ٢٠١٤. لاپەڕە 4. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ « International Labour Organization. Children in hazardous work. Geneva: ILO, 2011.[27 Oct 2017]» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «The Worst Countries For Human Trafficking». RadioFreeEurope/RadioLiberty.
- ^ «UNTC». un.org. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Convention on Transnational Organized Crime». Unodc.org. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Labor trafficking fact sheet» (PDF). National Human Trafficking Resource Center. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بازرگانیی مرۆڤ تێدایە. |