باتمان (زنجیرەئەنیمەیشن)

باتمان: زنجیرەی ئەنیمەیشن بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی سووپەرهیرۆی ئەمریکییە کە لەسەر بنەمای کارەکتەری سووپەرهیرۆی باتمان لە کۆمپانیای دی سی کۆمیکس دروست کراوە. زنجیرەکە لەلایەن بروس تیم و پاوڵ دینی و میچ برایان پەرەی پێدراوە و لەلایەن ئەنیمەیشنی وارنەر برازەوە بەرھەم ھێنراوە، بۆ یەکەمجار لە کەناڵی فۆکس کیدز بۆ ماوەی ٨٥ ئەڵقە لە ٥ی ئەیلوولی ١٩٩٢ تا ١٥ی ئەیلوولی ١٩٩٥ پەخشکرا. بۆ پازدە ئەڵقەی کۆتایی، زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکە بە ناوی سەرکێشییەکانی باتمانی نوێ نمایشکرا، کە ھەروەھا بۆ دووبارە ھاشکردنی ئەڵقەکانی پێشوو بەکارھات.

سەرچاوەکان

دەستکاری