ئەی ئێس ٢٠١
ئەی ئێس ٢٠١ یەکەم تاقیکردنەوەی فڕینی موشەکی ساتورن IB بوو کە کەشتییە ئاسمانییەکەی هەڵگرتبوو کە کەشتیوانان دەباتە سەر خولگە و ڕووی مانگ، ئەم تاقیکردنەوە لە ٢٦ی شوباتی ١٩٦٦ ئەنجامدراوە.[١]
مەبەست
دەستکاریئەمە یەکەم بەرزبوونەوەی موشەکی ساتورنIB بوو و لە هەمان کاتدا یەکەم فڕینی مۆدیۆلی فەرماندەیی و خزمەتگوزاری (CSM-009) بوو، کە پێکەوە ئەو کەشتییە ئاسمانییە پێکدەهێنن کە دواتر کەشتیوانانی ئاسمانی دەباتە سەر مانگ بەپێی بەرنامەی ئەپۆلۆ .
ئامادەکاری بۆ هەڵفڕین
دەستکاریموشەکێکی ساتورن IB ئامادەکرابوو بۆ بەرزبوونەوە، ئەو موشەکە گەورەترە لە موشەکەکەی پێشووی ساتورن ١، چونکە ساتورن IB تایبەتمەندی پاڵنەری زیاتری هەیە و قۆناغی دووەمی تێدایە.
باری سوودبەخشەکەی(هەڵگرەکەی) کەشتییەکی ئاسمانی تێدا بوو کە پێکهاتبوو لە ئۆتۆمبێلێکی فەرماندەیی و مۆدیولێکی خزمەتگوزاری بە ناوی (CSM-009)، تاقیکردنەوەکە سوڕانەوەی کەشتییە ئاسمانییەکە بوو لە خولگەی زەویدا، وە دوای کۆتایی هاتنی ڵکردنی موشەکە هەڵگرەکە، بزوێنەری یەکەی خزمەتگوزاری پێدەبێت و کاردەکات بۆ زیادکردنی خێرایی کەشتییە ئاسمانییەکە بۆ ئەوەی بتوانێت ڕێگایەکی خێرا بگرێتەبەر بۆ گەڕانەوە بۆ سەر زەوی.
موشەکەکە لەسەر سەکۆی هەڵدانی کیپ کانیڤیرال ژمارە ٣٤ دانرا، کە پارچەکانی لە ڕێگەی دەریاوە گەیشتن بە سەکۆیەکە و قۆناغی یەکەمی موشەکەکە لە ١٤ی ئابی ١٩٦٦ گەیشت و قۆناغی دووەم لە ١٩ی ئەیلول و کەپسولی فەرماندەیی و مۆدیۆلی خزمەتگوزاری لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٥.
لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ موشەکەکە ئامادە بوو بۆ هەڵدان، لەو کاتەدا نیوەی پڕۆژەی جێمینا تەواو بووبوو، بەو پێیەی پێنج تاقیکردنەوەی یەکەم بە کەپسولی فەرماندەیی سەرنشین ئەنجامدرا، لە کۆی ١٠ تاقیکردنەوە کە بۆ ئاسمانییەکان ئەنجامدرابوون کە لە خولگەی زەویدا بوون.
ناردن
دەستکاریدوای چەندین گرفتی تەکنیکی لە ماوەی چەند ڕۆژی پێشوودا، مووشەکەکە لە ٢٦ی شوباتی ١٩٦٦ لە کاتژمێر ١٦:١٢ بە پێی کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو بەرزبووەوە، دوای ١٤٧ چرکە قۆناغی یەکەمی مووشەکەکە لە بەرزی ٥٧ کیلۆمەتر جیا بووەوە و دوای ٦٠٢ کیلۆمەتر چرکە لە بەرزی ٤٢٥ کیلۆمەتر قۆناغی دووەمیش جیا بووەوە، پاشان لە بەرزی ٤٨٨ بزوێنەری کەشتی ئاسمانی (مۆدیۆلی خزمەتگوزاری) دەستی بە کارکردن کرد بە مەبەستی خێراکردنی پرۆسەی گەڕانەوە بۆ سەر زەوی لە ڕێگەی بەرگەهەواوە، بزوێنەری موشەکەکە بۆ ماوەی ١٨٤ چرکە کار دەکات و دواتر بۆ ماوەی ١٠ چرکە بەردەوام بوو لە ئاگرکردنەوە، بەم شێوەیە خێراییەکە گەیشتە نزیکەی ٢٩٨٨٠ کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا، کە بە نزیکەیی یەکسانە بە خێرایی گەڕانەوە لە حاڵەتی فڕین لە خولگەدا بە دەوری زەویدا.
وەک چاوەڕوان دەکرا پەیوەندی بێ وایەرەکە بۆ ماوەی ٨٢ چرکە لەدەستچوو. دوای ٣٦ خولەک و ٥٩ چرکە لە هەڵدانی، کاتژمێر ١٦:٤٩ UTC، کەپسولی فەرماندەیی دابەزی بۆ ناو زەریا، بە دووری ٨،٤٧٠ کیلۆمەتر لە شوێنی هەڵسانەوە و ٧٢ کیلۆمەتر لە کەشتی جەنگی ئەمریکی (USS Boxer) و کەشتییەکە لە زەریاکە وەریگرتەوە دوو کاتژمێر دوای بەرکەوتنی لەگەڵ ئاوەکەدا. لە ٦ی ئازاردا کەپسولی نیشتنەوە گەیشتە ڤێرجینیا و لە ١٠ی ئازاردا فڕۆکەیەک بردییە کارگەی دۆنی بۆ پشکنین.
ئەنجامی تاقیکردنەوە
دەستکاریکارکردنی موشەکەکە و هەروەها کەشتییە ئاسمانییەکە باش بوو.
لە هەمان کاتدا ٣ کێشە دەرکەوت:
- بزوێنەری یەکەی خزمەتگوزاری تەنها بۆ ماوەی ٨٠ چرکە بەبێ پچڕان کاردەکات، هەروەها دەرکەوت کە دزەکردنێک لە یەکێک لە پەیوەندییەکانی هیلیۆمدا ڕوویداوە و دزە دەکاتە ژووری سووتانەوەکە، ئەمەش بووە هۆی گڕگرتنی پچڕپچڕی بزوێنەرەکە.
- پەیوەندییەکی هەڵە بووە هۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی کەپسولی بۆشایی ئاسمان لە کاتی مانۆڕی دووبارە چوونە ژوورەوەدا.
- لە کاتی فڕینەکەدا بەرکەوتنی کارەبایی ڕوویدا، ئەمەش وایکرد هەندێک پێوانە نەتوانرێت ئەنجام بدرێت.
هەروەها مووشەکی داهاتوو کە AS-202 بوو، پلانی بۆ دانرابوو کە فڕینی ژێر خوولگەیی بێت، پلانەکە بریتی بوو لە فڕین بۆ ماوەیەکی درێژتر و ژمارەیەکی زیاتری خەڵک بۆ تاقیکردنەوەی بزوێنەری کەشتییە ئاسمانییەکە بە کردنەوەی و داخستنی. بەڵام تاقیکردنەوەی (AS-203) پێش (AS-202) بەهۆی بەردەستنەبوونی کەشتییە ئاسمانییەکە ئەنجامدراوە.
دواتر کەپسولی فەرماندەیی (CSM-009) لە تاقیکردنەوەکانی کەوتنی ئازاددا بەکارهات. ئێستا لە مۆزەخانەی ستراتیژی هەوا و بۆشایی ئاسمان لە شاری ئاشلاند لە ویلایەتی نەبراسکا نمایشکراوە.
سەرچاوە
دەستکاری- ^ «مۆزەخانەی ستراتیژی هەوا و بۆشایی ئاسمان:». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ ئەرشیڤ کراوە.
بەستەری دەرەکی
دەستکاری- ڕاپۆرتی دوای هەڵدانی بۆ ئەرکی (AS-201) (کەشتی ئاسمانی ئەپۆلۆ 009) – ئایاری ١٩٦٦ ناسا (فۆرمات PDF)
- مۆزەخانەی ستراتیژی هەوا و بۆشایی ئاسمان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەی ئێس ٢٠١ تێدایە. |