ئەیمی پۆیلەر
ئەیمی مێرێدیس پۆیلەر (لەدایکبووی ١٦ی ئەیلوولی ١٩٧١) خانمە ئاکتەرێکی ئەمەریکییە و دەرھێنەرێکە. یەکێک بوو لە ئەندامە سەرەکییەکانی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی "ساتردەی نایت لایڤ" لەنێوان ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٨، ھەروەھا ناوبانگی زیاتری دەرکرد بۆ زنجیرەی "Parks and Recreation".
ئەیمی پۆیلەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ئەیمی مێرێدیس پۆیلەر ١٦ی ئەیلوولی ١٩٧١[١] ماساچووسیتس، ئەمەریکا |
پەروەردە | کۆلێژی بۆستن. |
پیشە | خانمە ئاکتەر، دەرھێنەر، نووسەر. |
چالاکبوون | 1996– تا ئێستا |
ھاوسەر | Will Arnett (ھاوسەرگیری ٢٠٠٣؛ ٢٠١٢) |
مناڵ(ەکان) | 2 |
ژیانی سەرەتایی دەستکاری
پۆیلەر لە نیوتن، ماساچویتس لەدایکبووە. خێزانەکەی مامۆستای دواناوەندی بوون کەوا ئیلن فرانسیس و ویلیەم گرینستد پۆیلەرن، باوکی ئەڵمان، ئێرلەندی و پورتوگالییە و باوانی خەڵکی بەڕیتانیا بوون. دایکیشی خەڵکی ئێرلەندایە. پۆیلەر لەخێزانێکی کاسۆلیکیدا گەورەکراوە. لە ساڵی ١٩٨٩ لە دواناوەندی دەرچووە و دواتر لە کۆلێژی بۆستن خوێندنی تەواو کردووە.
ھاوسەرگیری و خێزان دەستکاری
پۆیلەر لەماوەی نێوان ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١٢ لەگەڵ ئاکتەری کۆمیدیا ویڵ ئاڕنێت ھاوسەرگیریان کردووە و ھەروەھا بەیەکەوە خاوەنی ٢ منداڵن.
فیلمۆگرافی دەستکاری
فیلمەکان دەستکاری
- The House (2017
- Inside Out (2015
- Sisters (2015
- Man of the Year (2006
- Mean Girls (2004
پەراوێزەکان دەستکاری
- ^ "Monitor". Entertainment Weekly. No. 1277/1278. Sep 20/27, 2013. p. 36.
{{cite news}}
: Check date values in:|date=
(help)CS1 maint: date and year (link)
سەرچاوەکان دەستکاری
- ویکیپیدیای ئینگلیزی
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ژن
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ھۆڵیوود
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەیمی پۆیلەر تێدایە. |