ئەڤین ئاسۆ

پێشکەشکارێکی کورد

ئەڤین ئاسۆ (لەدایکبووی ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦) خانمە پێشکەشکارێکی کوردە. پێشکەشکاری بەرنامەی تەلەڤزیۆنیی ئەڤین ژن و ژیانە.

ئەڤین ئاسۆ

لەدایکبوون (١٩٨٦-١٢-٢٤) ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
گەڕەکی دەرگەزێن، سلێمانی،  کوردستان
نەتەوەکورد
پیشەپێشکەشکار
ئایینئیسلام
خزمەکانچێواز (خوشک)
لیناز (خوشک)

ژیان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. باوکی ئەڤین ئاسۆ بەر لەوەی کۆچی دوایی بکات، لە شاری سلێمانی دوکانی دارتاشی ھەبووە و بە «وەستا ئاسۆ» بەناوبانگ بووە.[١] ئەڤین دوو خوشکی ھەیە بەناوەکانی چێواز و لیناز،[٢] چێواز ئێستا پێشکەشکارە لە کەناڵی نێت تیڤی.[٣]

چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی ھاماھەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو. دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، میلیۆنێر، ئارامۆ شۆ، ئەڤین ژن و ژیان، میوانی ئەڤین)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، کەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری