ئەنیسە ئەحمەد چالاکوانی مافەکانی ژنانی ماڵدیڤییە، ئەو یەکەم وتەبێژی ئەنجومەنی گەلی ماڵدیڤ بووە لەماوەی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٩.[١]

ئەنیسە لەگەڵ میشێل ئۆباما و ھیلاری کلینتۆن لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، ساڵی ٢٠١٢.

ژیان دەستکاری

ئەنیسە لە زانکۆی پنسلڤانیا بە پڕۆگرامی ھەمفری خوێندوویەتی لە ساڵانی ١٩٨٥ و ١٩٨٦.[٢] دواتر وەک جێگری وەزیری کارووباری ژنانی مالدیڤ کاری کردووە،[٣] کە لەو پۆستەدا بابەتی توندووتیژی خێزانی ھێنایە بەرباس کە بابەتێکی ھەستیاربوو لەوڵاتەکەی.[٢] دوای تەواوبوونی خزمەتی حکوومی، ئەوا ڕێکخراوێکی ناحکومی دامەزراند لەژێر ناوی «ھیوای ژنان»،[٤] کە چەند دانیشتنێکی سازکرد لەسەر تووندووتیژی جێندەری بە ئامادەبوونی پۆلیس، قوتابی و چینەکانی دیکە.[٥] دوای ئەوەی لەڕادیۆی نەتەوەیی ماڵدیڤ، لەبەرنامەیەکدا مامۆستایەکی ئاینی باسی لەپشتگیریکردنی ئیسلام کرد بۆ خەتەنەکردنی مێینە، ئەوا ئەنیسە دوای بەشداربوونی حکوومەتی کرد بۆ ئەوەی باس لە زیانەکانی خەتەنەکردن بکات.[١]

لە ئازاری ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٦] ئەنیسە بووە دووەم ژنی ماڵدیڤی ئەو خەڵاتە وەربگرێت.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "2012 International Women of Courage Award Winners". state.gov. Archived from the original on 2012-03-08.
  2. ^ ئ ا "Maldivian Humphrey Alumna Wins 2012 International Women of Courage Award". state.gov.
  3. ^ Women for Humanity; Maldivians advocating for greater good، ماڵپەڕی ئێدیشن، ڕۆژی 19 August 2019, MVT 10:27 نووسراوە.
  4. ^ Courageous Alumna Speaks Out for Maldivian Women، ماڵپەڕی حکوومەتی ئەمریکا، March 14, 2017 بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ "Archived copy". Archived from the original on 2016-03-09. Retrieved 2018-07-16.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٩ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "HaveeruOnline - "International Women and Courage Award" is an added impetus: Aneesa Ahmed". haveeru.com.mv. Archived from the original on 2014-09-07. ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Maldives: US awards Aneesa Ahmed 'International Woman of Courage' award". International Knowledge Network of Women in Politics.