ئەنفلۆنزا
ئەنفلۆنزا یان ئەنفلوەنزا(بە ئینگلیزی: Influenza)، نەخۆشییەکی گیرۆیە کە بە ھۆی ڤایرووسی ئار ئێن ئەیەوە (لە خێزانی Orthomyxoviridae) تووشی مرۆڤ دەبێ. ئەم جۆرە ڤایرووسانە لە پەلەوەران و گواندارانیشدا کاریگەرە. ئەم نەخۆشییە دەبێتە ھۆی چڵک و تەشەنای تووشی کۆئەندامی ھەناسە، کە بە سەرێشە، ئێشی ماسوولکەکان، تا،[١][٢] بێ ھێزی و بێ حاڵی توندەوە دەردەکەوێت.
ئەنفلۆنزای تووش، بەتایبەت لە مناڵاندا، لەوانەیە ببێتە ھۆی نەکسۆ (ذات الریە).
سێ جۆر ڤایرووسی ئەنفلۆنزا بە ناوەکانی A B C ھەیە. لە دۆخی ئاساییدا ماوەی نەخۆشی ٣ تا ٤ ڕۆژە.
ئەنفلوەنزا | |
---|---|
ICD-10 | J10, J11 |
ICD-9 | 487 |
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان | 6791 |
مێدلاین پلەس | 000080 |
ئی مێدیسین | med/1170 ped/3006 |
MeSH | D007251 |
ڕابردەی نەخۆشی
دەستکاریلە سەدەی بیستەم، لە ساڵی ١٩٨١ (ز)، ڤایرووسی ئەنفلۆنزا تەشەنای کرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامە. سەرەتا ٤٠ میلیۆنی لە ساڵێکدا قڕ کرد، بەڵام ئەم ئامارە نەختە نەختە ڕووی لە کەمی نا. ئەمڕۆکە جۆرەکانی تازەتری ئەم ڤایروسە؛ وەک ئەنفلۆنزای پەلەوەر یا ئەنفلۆنزای بەراز سەری ھەڵداوە.
ئەوانەی لە بەر ھێرشی ئەنفلۆزادان
دەستکارینەخۆشییەکانی دڵ، کۆئەندامی ھەناسە، گورچیلە، شەکرە، دووگیانی و پیری، شیمانەی تووش بون بە ئەنفلۆنزا بەرز دەکەنەوە. منداڵان بەھۆی لاوازی کۆئەندامی بەرگری پتر مەترسییان لە سەرە. لەبەر گیرۆ بوونی ئەم نەخۆشییە، مەترسی تووش بوون لە شوێنە گشتییەکاندا زۆرترە.
نیشانەکانی نەخۆشی
دەستکاریتاو لەرز، سەرێشە، ئێشی ماسوولکەکان بەتایبەت کەمەر، کۆکە (لەوانەیە خڵتی بێ)، گەروو ئێشە، دەنگ گیران، ڕشانەوە، خورین و کوتراوی لەش لە نیشانە ناسراوەکانی ئەنفلۆنزایە. ئەنفلۆنزا لە ھەموو تەمەنێک، بێجگە ساوایی، ڕوو دەدات. ئەو کەسانەی پێشتر تووشی ئەنفلۆنزا نەبوون، پتر لە مەترسیدان. ھەر زستانێک چەندین جۆر ئەنفلۆنزا بڵاو دەبێتەوە کە توندی و تووشییان جیاوازە.
مەترسی
دەستکاریئەم نیشانانە مەترسیدارن و پێویستیان بە چاودێریی پزیشکی ھەیە:
لێکەوتەکانی نەخۆشی
دەستکاریھەرچەن ماوەی ئاسایی نەخۆشی ئەنفلۆنزا ٣ تا ٤ ڕۆژە، بەڵام بەھۆی دەرفەت ھێنانی میکرۆبەکان، چڵک و تەشەنای تر کۆئەندامی ھەناسە دەگرێتەوە. ھۆی سەرەکی ئەمەش، لاواز بوونی کۆیەندامی بەرگری لەش بەھۆی نەخۆشی ئەنفلۆنزایە. بەکار ھێنانی ماسک، دژگەن کردنی ھەوای ژووری نەخۆش و جیاکردنەوەی خێرای نەخۆش لە کەسانی ساخ، تا ڕادەیەکی ڕێگا لە تەشەناکردنی نەخۆشی دەگرێت.
پەراوێز
دەستکاری- ^ http://www.merck.com/mmhe/sec17/ch198/ch198d.html
- ^ Eccles, R (2005). "Understanding the symptoms of the common cold and influenza". Lancet Infect Dis 5 (11): 718–25. doi:10.1016/S1473-3099(05)70270-X. PMID 16253889.
سەرچاوە
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنفلۆنزا تێدایە. |