ئەنفلۆنزای بەراز
وه‌ک مرۆڤ، به‌رازیش تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌بێت، به‌ڵام ڤایرۆسی ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌راز هه‌مان ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای مرۆڤ نییه. ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی تووشی مرۆڤ نابێت، وه باری ده‌گمه‌نی مرۆڤ که له ڕابردوو ڕوویدابوو ته‌نها له تووشی ئه‌و که‌سانه ببوو که ڕاسته‌وخۆ تێکه‌ڵاویان هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌راز. به‌ڵام ئه‌م ئه‌نفله‌وه‌نزا به‌رازه‌ی ئێستا بڵاوبوویته‌وه جیاوازه، به هۆی ڤایرۆسێکی نوێی ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌رازه‌وه دروست بووه که ده‌توانێت بڵاوببێته‌وه له که‌سێک بۆ که‌سێی تر "له نێوان مرۆڤاندا"، هه‌روه‌ها ده‌کرێت تووشی ئه‌و که‌سانه ببێت که هیچ تێكه‌ڵاویه‌کیان یان "په‌یوه‌ندییه‌کیان" نه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌راز.
نیشانه‌کان
دەستکارینیشانهکانی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز وه‌ک نیشانه‌کانی ئه‌نفله‌وه‌نزای مرۆڤ وایه که بریتین له، تا، کۆخه، ئازاری گه‌روو، ژان له هه‌موو له‌ش، ژانه سه‌ر، له‌رزین، بێ تاقه‌تی. هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی که تووشی بوونە ده‌ڵێن تووشی سك چوون و ڕشانه‌وه‌ش بوونە. ئه‌م نیشانه‌نه له زۆر باری "نه‌خۆشی" تر به‌دیده‌کرێن، ئه‌مه‌ش مانایی ئه‌وه‌یه که پزیشک ناتوانێت ته‌نها به هۆی نیشانه‌کانی نه‌خۆشییه‌که‌وه ده‌ستنیشانی بکات، به‌ڵکو پێویستی به پشکنینی تاقیگه‌یی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بکرێته‌وه که نه‌خۆشییه‌که ئه‌نفله‌وه‌نزایی به‌رازه یاخود نه‌خۆشییه‌که‌ی تره.
نیشانه‌ی به‌رچاو له ئاژه‌ڵی به‌راز
دەستکاریتا، سستی، پژمه، كۆكه، كه‌م خواردن، توندی هه‌ناسه، هه‌ندێجار له‌بارچوونی كۆرپه‌له‌و كه‌مبوونی كێش چەند نیشانەیەکی نەخۆشییەکەن.
نیشانه‌ی به‌رچاو له مرۆڤ
دەستکاریئهنفلۆنزای به‌راز به‌سێ جۆر نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت: شێوه‌یه‌كی بێنیشانه، هه‌ندێك نیشانه‌ی سووك و نیشانه‌ی توند و ئه‌گه‌ری مردن به‌هۆی هه‌وكردنی سییه‌كان. به‌گشتی نیشانه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌بن بریتییه له‌مانه: كۆكه، تا، پژمه، سه‌رئێشه، هه‌وكردنی گەروو، له‌رزه، هاتنه‌خواره‌وه‌ی لیك له‌لووت، ئێشی ماسوولكه‌ی له‌ش و دڵتێكچوون و ئازاری گه‌ده‌و ئه‌گه‌ری سكچوون.[١]
بڵاوبوونەوە
دەستکاریئهم ئه‌نفلۆنزا به‌رازه نوێیه‌ی که ئێستا بڵاوبووەتەوە، وه‌ک ئه‌نفلۆنزای مرۆڤ بڵاوده‌بێته‌وه، واته ده‌کرێت ڕاسته‌وخۆ تووشی ببیت له‌ڕێگای که‌سێکه‌وه که نه‌خۆشیه‌که‌ی هه‌یه، یاخود به ده‌ست لێدان له ته‌نێك که که‌سی نه‌خۆشی ده‌ستی لێداوه، پاشان ده‌ست له ده‌م و چاو و لووتت بده‌یت. بۆیه پێویسته شووشتنی ده‌سته‌کان بکرێت به خوو، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر کەسەکە نه‌خۆشیش نەبوو. که‌سی تووشبوو ده‌توانێت نه‌خۆشیه‌که بڵاوبکاته‌وه ڕۆژێک پێش ئه‌وه‌ی نیشانه‌کانی لێبه‌ده‌ربکه‌وێت، هه‌روه‌ها حەوت ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆش که‌وت "به گوێره‌ی سی دی سی – ناوه‌ندی کۆنتڕۆڵ کردن و قه‌ده‌غه‌کردنی نه‌خۆشی" ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌رازه ده‌کرێت به ڕێگای هه‌واوه بگوازرێته‌وه ئه‌گه‌ر که‌سی نه‌خۆش له کاتی پژمین یاخود کۆخین ده‌می و لووتی خۆی دانه‌پۆشێت.
گواستنەوەی نەخۆشی
دەستکاریگواستنەوە لەنێوان بەرازدا لەئاژەڵی نەخۆش بۆساغ ڕاستەوخۆ بەھەناسە یان بەچاو دەگوێزرێتەوە ئەمیش زۆر خێرا ڕوودەدات، بەڵام گواستنەوە بۆ مرۆڤ زیاتر ئەو مرۆڤانە تووشدەبن کە بە زۆری مامەڵە لەگەڵ بەرازدا دەکەن و ئەمە لەساڵی ٢٠٠٤دا ڕوویداوە. ھەروەھا تێکەڵبوون لەگەڵ ئەنفلۆنزای باڵندەH٥N١ لەناو بەرازاد ڕوودەدات و لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش لە ڕێگەی ھەناسە و پژمینەوە دەگوێزرێتەوە.[٢]
پەتایی و بڵاوبوونەوە
دەستکاریئەم پەتایە زیاتر لەوەرزی سەرمادا بڵاودەبێتەوەو لەناو بەرازدا لەشوێنە گەرمەکاندا ھەموو کاتێک ئەگەری بڵاوبوونەوەی ھەیە ھەروەھا بەھۆی ھەناسەوە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، بەڵام ڕێژەی مردن ١-٤% تێپەڕناکات و ٢١/٤/٢٠٠٩ بەفەرمی WHO و CDC ڕایانگەیاند کە جۆرێکی تازە لەنەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز H١N١ ھەیە. پاشان یەکەم حاڵەتی مردن تۆمارکرا لەژنێکدا کە نیشانەی ھەناسەیی ھەبوو، زاناکان وای بۆدەچن ئەگەری بڵاوبوونەوەی ھەیە لەنیوەی باشووری سەر زەوی وەکو نیوزیلانداو ئوستورالیا.[٣]
دەستنیشان کردن و چارەسەرکردن
دەستکاریدەستنیشانکردن
دەستکاریپێویستە ئەم خاڵانە پێکەوە ڕەچاو بکرێن: نیشانە بەرچاوەکان، جیاکردنەوەی ڤایرۆس Isolation، HI و پشکنینی PCR,RT-PCR ڕێکخراوی CDC کەتایبەتە بەدەستنیشانکردنی SFV.[٤]
چارەسەرکردن
دەستکارینەخۆشییەکە لەبەرازان چارەسەری نییە، بەڵام پێدانی دەرمانی دژی بەکتریا پێویستە بۆبەرەنگابوونەوەی تووشبوون بەبەکتریا. بەڵام چارەسەرکردن لەمرۆڤدا وا پێویست دەکات زوو دەستپێبکات لەماوەی دوو رۆژ لەسەرھەڵدانی نیشانەکان و چارەسەرکردنیش بەمشێوەیە دەبێت: پێدانی ئەنتی ڤایرۆس Tmiflu (Oseltamivir)، پێدانی شلەمەنی لەکاتی سکچووندا، ڕێکخستنی پلەی گەرماو دەرمانی دژی ئازار.[٥]
چۆنیەتی چارەسەرکردن
دەستکاریئهم ڤایرۆسه نوێیه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز هه‌ستیاره بۆ ده‌رمانی دژه‌ڤایرۆسی " Tamiflu, Relenza". "سی دی سی – ناوه‌ندی کۆنتڕۆڵ کردن و قه‌ده‌غه‌کردنی نه‌خۆشی" به باشی دەزانن ئه‌م ده‌رمانه‌نه به‌کاربهێندرێت بۆ قه‌ده‌غه‌کردن و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌که. ده‌رمانه‌کان زۆر کاریگه‌رن ئه‌گه‌ر وه‌ربگیرێن له ٤٨ کاتژمێری یه‌که‌می سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌کانی نه‌خۆشییه‌که، به‌ڵام هه‌موو که‌سێک پێویستی به‌م ده‌رمانانه نییه، زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی که سه‌ره‌تا تووشی نه‌خۆشییه‌که بوون له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چاک بەبێ وەرگرتنی دەرمان چاکبوونەتەوە.
کۆنترۆڵ و خۆپاراستن
دەستکاریکۆنترۆڵی ئەنفلۆنزای بەراز سێ بەش لەخۆدەگرێت: کۆنترۆڵی لە بەرازدا، کۆنترۆڵی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ لەبەرازەوە و نەھێشتنی گواستنەوەی لەنێو مرۆڤدا. ھەرچی کۆنترۆڵی نەخۆشییەکەیە لەبەرازدا ئەوا چەند لایەنێک دەگرێتەوە وەک کارگێڕی ڕێکوپێک و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەکێڵگەو بەکارھێنانی دەرمانی پاکژکەر بەبەردەوامی و کوتان و پێدانی دژەزیندەکان بەرێژەی بەرگری. بۆ کۆنترۆڵی گواستنەوەشی لەبەرازەوە بۆمرۆڤ پێویستە ڕەچاوی ئەوەبکرێت کە مرۆڤەکان جگەرە نەکێشن لای کێڵگەی بەرازەکان و بەکارھێنانی ماسکی تایبەت.[٦]
کۆنترۆڵی گواستنەوە لەمرۆڤ بۆ مرۆڤ
دەستکاریلەیەکەم پێنج ڕۆژیدا نەخۆشییەکە زۆر درمییە و کۆنترۆڵیش بەم خاڵانەی لای خوارەوە پێویستە: شۆردنی بەردەوامی دەست بەسابوون و ماددە کھولییەکان، بەکارھێنانی ماسکی تایبەت، لەکاتی ھەستکردن بەنیشانەکان بەپەلە پشکنینی بۆئەنجامبدرێت، خواردنی ڤیتامین C، بەکارھێنانی جێرمیکس لەکاتی سەیراندا، دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی، دوورکەوتنەوە لە مرۆڤی نەخۆش، کەمکردنەوەی ھاتنەژوورەوەی ھەوا، خۆراکی باش، خەوتنی ڕێکوپێک، وەرزش بەشێوەیەکی ڕێکوپێک، لەکاتی پژمین یان کۆکە پێویستە دەم و چاومان داپۆشین و کەمکردنەوەی گەشتەکان بەتایبەتی شوێنە گومان لێکراوەکان.[٧]
ئایا ئه‌نفلۆنزای به‌راز بارێکی چه‌نده سه‌خته؟
دەستکاریسهختی باره‌کان له به‌ربڵاوی ئێستا زۆر جیاوازه. بۆ نموونه له مه‌کسیک، هه‌ندێک که‌س مردوون و هه‌ندێکی تر زۆر به‌سه‌ختی نهخۆشییهکایان گرتووه، به‌ڵام له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باره‌کان سه‌خت نەبوونە، به‌ڵام ئه‌مه ده‌کرێت بگۆڕێت. ڤایرۆسه‌که ده‌توانێت خۆی بگۆڕێت، یان ترساناکتر یان بێ مه‌ترسی ده‌بێت. زانایان زۆر به وردی به‌دوای ڤایرۆسکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که کام ڤایرۆسی نه‌خۆشییه‌که کام ڕێگا ده‌گرێت.
مێژووی بڵاوبوونەوەی یەکەمینجار
دەستکارینهخێر. له ساڵی ١٩٧٦ له سه‌ربازگه‌یه‌کی ئه‌مریکی فۆڕت دیکس ئێن جه‌ی له نێو سه‌ربازان بڵاو بۆوه، مانگێکی خایه‌ند، به‌ڵام دوایی نه‌ما و ٢٤٠ که‌س تووش بوو، یه‌ک که‌س نەمرد. ئه‌و ڤایرۆسه‌ی که له فۆڕت دیکس بڵاوبوویەوە نه‌ژادی ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن بوو، هه‌مان ئه‌و نه‌ژاده ڤایرۆسه بووه که بووه هۆی کاره‌ساتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزا له ساڵی ١٩١٨-١٩١٩ که بووه هۆی مردنی ده‌یان ملیۆن که‌س.
سەرچاوە
دەستکاریپەراوێز
دەستکاری- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٩ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٩ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٩ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٩ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٩ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٩ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٩ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنفلۆنزای بەراز تێدایە. |