ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (بە ئینگلیزی: United Nations Human Rights Council) دامەزراوەیکە ئەرکی ئەوەیە تا مافی مرۆڤ بپارێزێت و لەدەوری جیھان بەرەو پێشی ببات. ئەنجومەنی مافی مروڤی ٤٧ ئەندامی ھەیە بو سێ ساڵ لەسەر مەرجەکانی بنەمای گرووپی ھەرێمی ھەڵ دەبژێرێت.[٢]
پەڕگە:United Nations Human Rights Council Logo.svg | |
ناوبڕ | یوو ئێن ئێچ ئار سی UNCHR CDH[١] |
---|---|
دروستبوون | ١٩٨٨ |
دۆخی یاسایی | چالاک |
ئۆفیسی سەرەکی | ژنێڤ، سویسرا |
سەرۆک | کۆلی سێک(Coly Seck) |
ڕێکخراوی دایک | نەتەوە یەکگرتووەکان |
وێبگە | ohchr |
لە ڕێکەوتی ١٥ی ئازاری ٢٠٠٦ دا ڕێکخراوی (UNHRC) لەلایەن (ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان)ەوە دامەزێنراوە و لە نزیکەوە کار لەگەڵ (نوسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ - OHCHR ) دەکات.
ڕێکخراوی (UNHRC) هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی سێ دانیشتن (کۆبوونەوە) لە سالێك دا لە مانگەکانی ئازار، حوزەیران و ئەیلول.
ڕێکخراوی (UNHRC) دەتوانێت لە هەر کاتێك دا بڕیاربدات کە هەستێت بەئەنجامدانی دانیشتنێکی تایبەت بۆ باسکردنی سەرپێچییەکانی سەر مافی مرۆڤ و بارە لەناکاوەکان. ئەم دانیشتنە تایبەتییانە دەبێت بە لایەنی کەمەوە لەسەر داواکاری یەك لەسەر سێی وڵاتانی ئەندام بێت و هەتا مانگی مایسی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتنە تایبەتییەکان ٢٨ دانە بووە.
ئەندامانی ئەنجومەنەکە
دەستکاریئەنجومەنەکە لە ٤٧ ئەندام پێكهاتووە کە ساڵانە لەلایەن ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەڵدەبژێردرن بۆ ماوەی سێ ساڵ و هەر ئەندامێك دەکرێت تەنها بۆ ٢ جار (ساڵێک) دیکە هەڵببژێردرێتەوە و دواتر دەبێت دەستبەرداری کورسییەکانیان ببن.[٣]
کورسییەکانیش بەم شێوەیە دابەش کراوە:
- ١٣ کورسی بۆ دەستەی ئەفریقا.
- ١٣ کورسی بۆ دەستەی ئاسیای زەریایی.
- ٦ کورسی بۆ دەستەی رۆژهەڵاتی ئەوروپا
- ٨ کورسی بۆ دەستەی ئەمریکای لاتین و کاریبی
- ٧ کورسی بۆ دەستەی رۆژئاوای ئەوروپا و ئەوانی دیکە.
ڕێکاری سکاڵا
دەستکاریڕێکاری سکاڵا لەڕێکەوتی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ دا لە ڕێکخراوەکەدا دامەزراوە لەژێر فەرمانی (٥/١) بەمەبەستی دانانی شێوازەکانی راپۆرت بەشێوەیەکی نەگۆر لەسەر ڕێژەی گەشەکردن و سەرپێچییەکانی مافی مرۆڤ و مافە بنچینەییەکان لە هەر شوێنێکی جیهان و لەژێر هەر هەلومەرجێك دا.
ڕێکخراوەکە هەستاوە بە دانانی دوو دەستەی کارکردن لەسەر ڕێکاری سکاڵا:
- دەستەی کارکەر لەسەر پەیوەندیکردن (WGC).
- دەستەی کارکەر لەسەر بارودۆخەکان (WGS).
دەکرێت سکاڵاکان پەیوەستدار بن بە هەر وڵاتێكەوە بەبێ گوێدانەوە ئەوەی کە وڵاتەکە هەر ڕێکەوتنێكی دیاریکراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی پەسەند کردبێت. سکاڵاکان بەشێوەیەکی نهێنی بەڕێوەدەچن و (UNECIF) تەنها مامەڵەی پەیوەندی لەگەڵ لایەنی سکاڵاکەردا دەکات و تەنها لە کاتێك دا نەبێت کە بڕیاری دابێت سکاڵاکە بەشێوەیەکی گشتی بەڕێوەبچێت. مامەڵەکانی پەیوەندییەکە لەگەڵ لایەنی سکاڵاکەردا لەکاتی کارکردنی لەسەر ڕێکاری سکاڵا لەسەر بنەمای پێویستی دەبێت. بڕیاری (٥/١) نەتەوە یەکگرتووەکان، بەندی ٨٩ جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە ڕێکارەکان لەچواردەوری کەسانی قوربانی دەسورێنەوە. دەکرێت (دەستەی کارکەر لەسەر پەیوەندیکردن (WGC)) داوای زانیاری زیاتر بکات لە لایەنی سکاڵاکەر یان لایەنی سێیەم. دوابەدوای پاڵاوتنی سەرەتایی، داواکاریی زانیاری دەنێردرێت بۆ وڵاتی سکاڵاکراو کە دەبێت لە ماوەی سێ مانگ دا وەڵامی داواکارییەکە بداتەوە. دواتر (دەستەی کارکەر لەسەر بارودۆخەکان (WGS)) هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی راپۆرتێك بۆ (UNHRC) کە بەشێوەیەکی گشتی شێوازەکەی لەسەر بڕیارنامەیەکی ڕەشنووسە لەسەر بارودۆخەکەی لە سکاڵاکەدا باسکراوە.[٤][٥]
بۆ پەسەندکردنی هەر سکاڵایەك دەبێت:
- سکاڵاکە بە نووسین بێت و بە یەكێك لە شەش زمانە فەرمییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشبکرێت کە ئەوانیش عەرەبی، چینی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ڕووسی و ئیسپانییە.
- باسێكی وردی ڕاستییە پەیوەندیدارەکانی تێدابێت (ناوی کەسانی قوربانی گومانلێکراو، ڕێکەوت، شوێن و بەڵگەی دیکە) کە زۆرترین زانیاری لەخۆبگرێت و ١٥ لاپەڕە تێنەپەڕێنێت.
- نابێت پاڵنەری نووسینەکەی لایەن/بابەتێکی سیاسی بێت.
- نابێت راپۆرتەکە بەتەواوی بەند بێت لەسەر ئەو راپۆرتانەی لەلایەن ڕاگەیاندنە گشتییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە.
- دەبێت سکاڵاکە لە کاتێك دا پێشکەش بکرێت کەدڵنیا بن ڕێگەچارە ناوخۆییەکان بێ سوودن یان بەشێوەیەکی یەکجاو زۆر درێژکراونەتەوە.
- نابێت زمانێكی هەرەشەئامێز یان شەرمەزارکەر بەکارهاتبێت.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «HCDH | HRC Home». www.ohchr.org (بە فەرەنسی). لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 21ی شوباتی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «OHCHR | HRC Welcome to the Human Rights Council». www.ohchr.org (بە ئینگلیزی). ئەنجومەنی مافی مروڤی نەتەوە یەکگرتووەکان. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 21ی شوباتی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Resolution adopted by the General Assembly - 60/251. Human Rights Council» (PDF). OHCHR. ٣ی نیسانی ٢٠٠٦. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «HRC Sessions». www.ohchr.org. OHCHR. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «United Nations Human Rights Council, Sessions». لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان تێدایە. |