ئەنتۆنیۆ دی ناتالی

یاریزانی تۆپی پێی ئیتاڵی

ئەنتۆنیۆ دی ناتالی (گۆکردنی ئیتاڵی: [anˈtɔ:njo (toˈtɔ d)di naˈta:le]; لەدایکبووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧) ڕاھێنەری تۆپی پێی ئیتاڵییە و پێشتر یاریزانی پیشەگەرە و وەک ھێرشبەر یاری کردووە. لە ساڵی ١٩٩٤ەوە ئەندامی یانەی لاوانی ئیمپۆلی بووە، دی ناتالی لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی بە یاری پیشەگەری خۆی لەگەڵ تیپی باڵای ئیمپۆلی کرد، و تا ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ یانەکەدا مایەوە، جگە لە ماوەیەکی کورت بە خواستن لەگەڵ ئیپەرزۆلا و ڤارێس و ڤییارجیۆ. لە ماوەی یاریکردنی لەگەڵ ئیمپۆلی یارمەتی یانەکەی داوە بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن بۆ خولی ئیتاڵیا لە وەرزی ٢٠٠١–٢٠٠٢ی خولی ئیتاڵیا و ١٦ گۆڵی تۆمارکرد. کاریگەری زیاتر لە وەرزی ٢٠٠٢–٢٠٠٣ی دەرکەوت، چونکە ١٣ گۆڵی لە خولەکەدا تۆمارکرد و یارمەتی ئیمپۆلی دا لە دابەزین دوور بکەوێتەوە. سەرەڕای ئەوەی لە وەرزی دواتردا نەیتوانی ئیمپۆلی لە دابەزین ڕزگار بکات، بەڵام ئاستەکانی و گۆڵکردنی بەردەوامی وای کرد لە ساڵی ٢٠٠٤دا بگوازرێتەوە بۆ یانەی ئودینێز. لە ماوەی یاریکردنی لەگەڵ ئودینێز، لێھاتوویی و سەرکردایەتی و توانای ھەم گۆڵکردن و دروستکردنی گۆڵ ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە یارمەتیدانی یانەکە بۆ بەدەستھێنانی پلەی سێیەم و چوارەم لە خولی ئیتاڵیا و سەرکەوتن بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.[١] لە ساڵی ٢٠٠٧ وەک کاپتنی یانەکە دەستنیشانکرا.[١] لە ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١١ خەڵاتی گۆڵکاری خولی ئیتاڵیای بەدەستھێنا، ھەروەھا بەھۆی ئاستەکانی لە ساڵی ٢٠١٠ خەڵاتی باشترین یاریزانی ئیتاڵیای پێبەخشرا.[١][٢] درەنگ گوڵکردن بوو، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١، لیۆنێل مێسی (٨٢) و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (٨٦) تاکە دوو یاریزان بوون کە زیاتر لە دی ناتالی گۆڵی گۆڵیان لە خولە ناوخۆیییەکان تۆمارکردووە کە ٦٧ گۆڵی تۆمارکرد.[٣] لە ساڵی ٢٠١٥ فرانس فۆتبۆڵ بە یەکێک لە دە باشترین یاریزانانی تۆپی پێی جیھان ھەڵسەنگاند کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٦ ساڵەوەیە[٤]بە تۆمارکردنی ٣١١ گۆڵ، ھەشتەم یاریزانی ئیتاڵییە کە زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە لە ھەموو پاڵەوانێتییەکان، لە دوای سیلڤیۆ پیۆلا و ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆ و جوزێپی میازا، لووکا تۆنی وڕۆبێرتۆ باجیۆ و فرانسیسکۆ تۆتی و فیلیپۆ ئینزاگی.[٥]لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دی ناتالی لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٢ بۆ ٢٠١٢)٤٢ جار یاری بۆ ھەڵبژاردەی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا کردووە و ١١ گۆڵی تۆمارکردووە. لەگەڵ ئیتاڵیا بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٨ کردووە؛ ھەروەھا لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەکەی بووە بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠, کە تێیدا یەک گۆڵی تۆمارکرد؛ و لە یۆرۆی ٢٠١٢ گۆڵێکی تۆمارکرد کاتێک ئیتاڵیا گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

ئەنتۆنیۆ دی ناتالی
بە ئیتالی: Antonio Di Natale
لەدایکبوون (١٩٧٧-١٠-١٣) ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٧ ساڵ)
ناپۆلی، ئیتاڵیا
وڵاتی وەرزشئیتاڵیا
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئیتاڵی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football manager
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
دەستپێکی چالاکی١٩٩٦
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، UEFA Euro 2008، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب Francesco Velluzzi (١٤ی ئایاری ٢٠١٦). «Udinese-Di Natale, si gira l'ultima scena: Friuli in festa per il suo eroe» (بە ئیتالی). La Gazzetta dello Sport. لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ «Italy – Serie A Top Scorers». RSSSF. لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  3. ^ Clegg، Jonathan. «A Striker From the Shadows». www.wsj.com. The Wall Street Journal. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. ^ Thomas Simon (١٩ی ئایاری ٢٠١٥). «Le top 10 des meilleurs vieux» [The top 10 of the best oldies] (بە فەرەنسی). France Football. لە ٤ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  5. ^ «Di Natale punta i 300 gol in carriera: è a 293 dopo la quaterna in Coppa Italia». tribunasportiva.blogspot.it (بە ئیتالی). ٢٦ی ئابی ٢٠١٤. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.