فیلیپۆ ئینزاگی

ڕاهێنەری تۆپی پێی ئیتاڵی

فیلیپۆ " پیپۆ " ئینزاگی (گۆکردنی ئیتاڵی: [fiˈlippo inˈtsa:ɡi] ;[١] لەدایکبووی ٩ی ئابی ١٩٧٣) ڕاھێنەری پیشەگەری تۆپی پێی ئیتاڵییە و یاریزانی پێشوویە و وەک ھێرشبەر یاری کردووە. لە ماوەی یاریکردنیدا لەلایەن ھاندەران و شرۆڤەکارانەوە نازناوی "سوپەرپیپۆ"ی لێنراوە.[٢][٣] برای سیمۆن ئینزاگی. وەک یەکێک لە گەورەترین ھێرشبەرەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت،[٤] ئینزاگی لە چەندین یانەی ئیتاڵی یاری کردووە، و دیارترین کاتەکانی ژیانی وەرزشی لەگەڵ یۆڤانتۆس و ئەی سی میلان بەسەر بردووە، دوو نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستھێناوە (٢٠٠٣، ٢٠٠٧)، و سێ نازناوی خولی ئیتاڵیا (١٩٩٨، ٢٠٠٤، ٢٠١١). حەوتەم گۆڵکاری ئیتاڵیایە و لە یارییە فەرمییەکاندا ٣١٣ گۆڵی تۆمارکردووە. لە ئێستادا بە تۆمارکردنی ٧٠ گۆڵ لە پلەی شەشەمی گۆڵکاری خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادایە، لە دوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی و ڕائول و کەریم بنزیمە. ھەروەھا گۆڵکاری مێژووی میلانە بە تۆمارکردنی ٤٣ گۆڵ. ھەروەھا خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین ھاتریکی خولی ئیتاڵیا بە تۆمارکردنی ١٠ ھاتریک. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئینزاگی لە نێوان ساڵانی (١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٧)٥٧ یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا کرد و ٢٥ گۆڵی تۆمارکردووە. لە سێ جامی جیھانیی فیفا نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٦دا جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ بەدەستھێناوە،[٥] ھەروەھا بەشداری لە یۆرۆی ٢٠٠٠ کردووە، کە تێیدا پلەی دووەمیان بەدەستھێنا.[٦]

فیلیپۆ ئینزاگی
بە ئیتالی: Filippo Inzaghi
لەدایکبوون (١٩٧٣-٠٨-٠٩) ٩ی ئابی ١٩٧٣ (تەمەن ٥١ ساڵ)
Piacenza، ئیتاڵیا
وڵاتی وەرزشئیتاڵیا
ناوی خوازراوPippo
خوشک و براسیمۆنی ئینزاگی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئیتاڵی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football manager
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨، UEFA Euro 2000
خەڵاتەکانKnight of the Order of Merit of the Italian Republic، Officer of the Order of Merit of the Italian Republic

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ See inzago Error in webarchive template: Check |url= value. Empty. in Dizionario italiano multimediale e multilingue d'ortografia e di pronunzia.
  2. ^ «Filippo Inzaghi - Manager profile». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Filippo Inzaghi - Player profile». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Ranked! The 101 greatest football players of the last 25 years: full list». FourFourTwo (253 ed.). 13 February 2018. لە 22 December 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ «Filippo Inzaghi was so lethal he won the UCL in the worst form of his life». OneFootball (بە ئینگلیزی). ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «Filippo Inzaghi Stats, Goals, Records, Assists, Cups and more». FBref.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.