ڕۆبێرتۆ باجیۆ

یاریزانی پیشەگەری ئیتاڵی

ڕۆبێرتۆ باجیۆ لە شارۆچکەی کاڵدۆنیۆ، ڤێنێتۆ نزیک لە ڤیچێنزا لەدایکبووە لە ڕێکەوتی ١٨/٢/١٩٦٧. لە هەڕەتی لاوی-دا، هەمیشە ئارەزوویەکی زۆری بۆ یاری تۆپی پێ هەبووە و لە یانەیەکی میللیی نزیکەی نۆ ساڵ یاری کردووە. دوای تۆمار کردنی شەش گۆڵ لە یەک یارییدا، باجیۆ لە لایەن ئانتۆنیۆ مۆراوە داوای لێکرا پەیوەندی بە یانەی ڤیچێنزاوە بکات. ڕۆبێرتۆ باجیۆ جگە لە خۆی حەوت برای دیکەی هەیە. برا بچووکەکەی، ئێدی باجیۆ، هەنووکە یاریزانی یانەی سانجیۆڤانێسێ ـیە. باجیۆ لە ساڵی ١٩٩٣ ژیانی هاوسەرگیریی پێکەوە ناوە لەگەڵ ئاندرێینا فابری. کچێکیان هەیە بەناوی ڤالێنتاین و دوو کوڕیش بەناوی ماتیا و ڕیکاردۆ.

ڕۆبێرتۆ باجیۆ
باجیۆ لەگەڵ ئیتاڵیا لە ساڵی ١٩٩٠
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو ڕۆبێرتۆ باجیۆ[١]
ڕێکەوتی لەدایکبوون ١٨ی شوبات ١٩٦٧
(٥٤ ساڵ) [٢]
شوێنی لەدایکبوون کۆلدۆنیۆ، ئیتاڵیا [٢]
باڵا ١،٧٤ م[٢]
جێگای یاریکردن هێرشبەر، ناوەڕاست
ئەزموونی گەنجی
١٩٧٤-١٩٨٠ کۆلدۆنیا
١٩٨٠-١٩٨٢ ڤیچێنزا
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
١٩٨٢-١٩٨٥ ڤیچێنزا ٣٦ (١٣)
١٩٨٥-١٩٩٠ فیۆرێنتینا ٩٥ (٣٩)
١٩٩٠-١٩٩٥ یوڤێنتوس ١٤١ (٧٨)
١٩٩٥-١٩٩٧ ئەی سی میلان ٥١ (١٢)
١٩٩٧-١٩٩٨ بۆڵۆنیا ٣٠ (٢٠)
١٩٩٨-٢٠٠٠ ئینتەر میلان ٤٢ (١١)
٢٠٠٠-٢٠٠٤ بریشیا ٩٥ (٤٥)
سەرجەم ٤٩٠ (٢٢٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
١٩٨٤ ئیتالیا خوار ١٦ ساڵ[٣] ٤ (٣)
١٩٨٨-٢٠٠٤ ئیتاڵیا[٤] ٥٦ (٢٧)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

ڤیچێنزا و فیۆرێنتینا دەستکاری

باجیۆ کاروانی پیشەگەریی خۆی لەگەڵ یانەی ڤیچێنزا لە سێرێ C1 دەست پێکرد لە ١٩٨٢. لە ١٩٨٥ یانەی فیۆرێنتینا بردیە ڕیزەکانییەوە و، لە ماوەی یارییکردنیدا لەوێ، ئاستێکی سەرنجڕاکێشی نماییش کرد و بووە یەخۆشەویستی هاندەران و وەکو یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ڤیۆلا لە مێژوودا ناوی دەرکرد. لە ٢١/٩/١٩٨٦ یەکەم یاری خۆی لە سێرێ ئای (خولی پلە یەکی ئیتاڵیا) ئەنجام دا بەرانبەر سامپدۆریا و یەکەم گۆڵی خۆیشی لە ١٠/٥/١٩٨٧ دژی ناپۆلی تۆمار کرد، لەو یارییەدا کە باشتر وا ناسراوە ناپۆلی بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆی-دا سکودێتۆ [نازناوی خولی ئیتاڵیی] وەدەستهێنا.

==یوڤانتۆس==

لە ١٩٩٠، باجیۆ فرۆشرا بە یوڤانتۆس، بە بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ (١٣.٦ ملیۆن دۆلار)، کە لەو کاتەدا بووە خاوەنی ڕیکۆردی گرانترین یاریزانی جیهان. دوای گواستنەوەکە، شەڕ و ئاژاوەیەکی زۆر لە شەقامەکانی فلۆرێنس ڕووی دا کە پەنجا هاووڵاتی بریندار بوون. باجیۆ لە وەڵامی هاندەرەکانی دا گوتی: ” من ناچار کرام ئەو گواستنەوەیە قبووڵ بکەم”. لە یارییەکەی یوڤانتۆس-دا بەرانبەر فیۆرێنتینا لە ١٩٩، باجیۆ ڕەتی کردەوە لێدانی سزایەک کە بۆ یوڤی گیرا، جێبەجێی بکات؛ و کاتێک لە لایەن ڕاهێنەرەوە دانیشێندرا لافیتەیەکی فیۆرێنتینای لەسەر زەوییەکە هەڵگرت و ماچی کرد کە هاندەران فڕێیان دابوویە ناو یاریگا. ئەو گوتی:” فیۆرێنتینا بۆ هەمیشە لەدڵی من دا دەمێنێتەوە”. لە ١٩٩٣، باجیۆ تاکە نازناوی ئەوروپیی خۆی بردەوە، بە یارمەتییدانی یوڤانتۆس لە یاری کۆتاییی جامی ئەوروپا کە لەو یارییەدا دوو گۆڵی تۆمار کرد. ئاستباشیی باجیۆ لەو ساڵەدا بووە هۆی ئەوەی هەردوو خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای ١٩٩٣ و باشترین یاریزانی جیهانی فیفا بۆ ١٩٩٣ بەدەست بێنێت. لە ١٩٩٥ باجیۆ یەکەم سکودێتۆی خۆی لەگەڵ یوڤێ بەدەستهێنا.

میلان، بۆڵۆنیا و ئینتەر دەستکاری

لە ١٩٩٥، دوای هەوڵێکی زۆری سیلڤیۆ بێرلوسکۆنی سەرۆکی میلان، باجیۆ فرۆشرا بە یانە میلانییەکە. لەو کاتەدا، لە لایەن مانچێستەر یونایتد و بلاکبێرن ڕۆڤەرزی ئینگلیزییەوە داواکرا، بەڵام سەرەنجام میلان واژۆی ئەوی بردەوە.باجیۆ یارمەتی میلانی دا نازناوی سێرێ ئای بباتەوە لە هەمان ساڵدا و، بووە یەکەم یاریزان کە لە دوو ساڵی یەک لەدوای یەکدا لەگەڵ دوو یانەی جیاواز سکودێتۆ بەرز بکاتەوە. لە ١٩٩٧، باجیۆ گواسترایەوە بۆ بۆڵۆنیا تاکو داهاتووی خۆی ڕزگار بکات، و دوای تۆمار کردنی ٢٠ گۆڵ لەو ساڵەدا بۆ بۆڵۆنیا، دوای جامی جیهانیی ١٩٩٨، باجیۆ چووە یانەی ئینتەر میلان. ئەو گواستنەوەیە خواستراو نەبوو، چونکە مارچێلۆ لیپی ڕاهێنەری ئەو کاتەی ئینتەر خۆشحاڵ نەبوو بە هاتنی باجیۆ. ئەوە وای کرد باجیۆ پێگەی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەدەست بدات. دواتر، باجیۆ لەو کتێبەیدا کە باسی ژیاننامەی خۆی تێدا کردووە، هۆکاری پشت ناکۆکیی خۆی و لیپی ئاشکرا دەکات و، هێمای بۆ ئەوە کردبوو کە ڕاهێنەرەکە داوای لە باجیۆ کردبوو پێی بڵێت کام یاریزانانەی ئینتەر تێڕوانینێکی نەرێنیی خراپیان هەبووە بەرانبەر بە مارچێلۆ لیپی، پێی بڵێت، بەڵام باجیۆ ئەوەی ڕەتکردووەتەوە و، ئاکام ڕاهێنەرەکەش پشتگوێی خستووە. دوا یاری باجیۆ بۆ ئینتەر بەرانبەر پارما بوو لە یارییە یەکلاییکەرەوەکان”پلەی ئۆف”ـی گەیشتن بە چامپیۆنس لیگ، لەو یارییدا کە ئینتەر ٣-١ براوە بوو، باجیۆ یەکێک لە باشترین یارییەکانی خۆی لە مێژووی ژیانیدا پێشکەش کرد و دوو گۆڵی تۆمار کرد. پێشتر ماسیمۆ مۆراتی سەرۆکی ئینتەر گوتبووی کە لیپی تەنیا کاتێک وەکو ڕاهێنەری یانەکە دەمێنێتەوە ئەگەر بگات بە چامپیۆنس لیگ، بەڵام باجیۆ تێگەیشت بە سەرکەوتنی یانەکە بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، مانای ئەوە دەگەیەنێت کە خۆی دەبێت لە یانەکە بڕوات.

برێشیا دەستکاری

دوای دوو ساڵ لەگەڵ ئینتەر، بۆ ئەوەی بتوانێت لە جامی جیهانیی ٢٠٠٢ لەگەڵ ئیتاڵیا بەشداریی بکات، پەیوەندی بە یانەی برێشیاوە کرد. لە سەرەتای وەرزی ٢٠٠١-٢٠٠٢ ـدا، باجیۆ هەشت گۆڵی لە نۆ یارییدا تۆمار کرد. بەڵام لە بێبەختیی ئەو، لەو وەرزەدا، پێی چەپی شکا؛ سەرەڕای ئەوەی نەشتەرکاریی بۆ ئەنجام درا، سێ یاری پێش کۆتاییی وەرزەکە گەڕایەوە. لە یەکەم یارییدا دوای گەڕانەوەی، دوو گۆڵی دژی فیۆرێنتینای یانەی لەمێژینەی خۆی تۆمار کرد، کە یەکەم گۆڵیان تەنیا دوو خولەک دوای هاتنە ناو یاریگای بوو. دوای ئەوە بەرانبەر بۆڵۆنیاش گۆڵی تۆمار کرد، کە پێشتر یاری بۆ کردبوو. باجیۆ لە ساڵی دواتردا ئاستێکی نایابی نماییش کرد، تاکو وازهێنانی خۆی لە ٢٠٠٤ لەگەڵ برێشیا یاری کرد. دوا یاری خۆی لە ١٦/٥/٢٠٠٤ لە ناو یاریگای سان سیرۆ دژی میلان ئەنجام دا. لە خولەکی ٨٨ ـی یارییەکەدا، جیانی دی بیاسی ڕاهێنەری یانەکە باجیۆی هێنایە دەرەوەی یاریگا تاکو ماڵئاواییی لە هاندەرانی بکات. ٨٠ هەزار هاندەر لە سان سیرۆ هەستانە سەر پێ و چەپڵە ڕێزان و گوڵبارانیان کرد. باجیۆ لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا ٢٠٥ گۆڵی تۆمار کرد، بەوەش شەشەم باشترین گۆڵکەرە لە مێژووی خولەکەدا لەدوای سیلڤیۆ پیۆلا، گونار نۆردال، جیوسێپی میازا، جۆزێ ئاڵتافینی و فرانچێسکۆ تۆتی. درێسی ژمارە ١٠ کە لە برێشیا لەبەری دەکرد، لە لایەن یانەکەوە هەڵگیرایەوە و تاکو ئێستا بە هیچ یاریزانێک نەدراوە. گۆڵی ژمارە ٣٠٠ ـی خۆی لە ١٦/١٢/٢٠٠٢ بەرانبەر پیاچێنزا تۆمار کرد کاتێک ٣-١ براوە بوون.

نێودەوڵەتیی دەستکاری

باجیۆ ٢٧ گۆڵی لە ٥٦ یارییدا بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تۆمار کرد، کە چوارەم باشترین گۆڵکەرە لە مێژووی ئیتاڵیادا. تاکە یاریزانی ئیتاڵیایە تاکو ئێستا کە لە سێ جامی جیهانییدا گۆڵ بکات کە سەرجەمیان ٩ گۆڵە. کە بەو ژمارەیەش لەگەڵ کریستیان ڤیێری و پاولۆ ڕۆسی هاوتایە بە تۆمارکردنی هەمان ژمارەی گۆڵ بۆ ئیتاڵیا لە جامی جیهانییەکاندا. لەگەڵ ئەو هەموو بەهرە و هونەرە ناوەزەیەیدا باجیۆ هەرگیز هیچ نازناوێکی لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانیی بەدەست نەهێناوە. ئەو لێدانە سزایەی لە یاری کۆتاییی جامی جیهانیی ١٩٩٤ بەرانبەر بەڕازیل لەدەستی دا، لە هزری هەموواندا ماوە، کە بەهۆیەوە جامی جیهانیی ئەو ساڵە بۆ بەڕازیل ڕۆیشت.

جامی جیهانیی ١٩٩٠ یەکەم جامی جیهانیی بوو بۆ ڕۆبێرتۆ باجیۆ، و هەرچەندە زۆرینەی کات وەکو یاریزانی یەدەگ بەکار دەهات لە پاڵەوانیەتییەکەدا، بەڵام هێشتا توانی ئاستی بەرزی خۆی پیشان بدات و، دوو گۆڵی تۆمار کرد، کە یەکێکیان بە باشترین گۆڵی جامی جیهانیی دەستنیشان کرا کە لە هەڵبژاردەی چیکۆسلۆڤاکیای تۆمار کرد. هەرچەندە باجیۆ جێبەجێکەری یەکەمی لێدانی سزا بوو لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، بەڵام کاتێک لێدانی سزایەکیان بۆ گیرا بەرانبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، باجیۆ جێی هێشت بۆ سالڤاتۆری شیلاچی تاکو گۆڵ تۆمار بکات و خەڵاتی پێی زێڕینی بەدەست هێنا لە یاری دیارییکردنی پلەی سێیەم.

جامی جیهانیی ١٩٩٤ دەستکاری

باجیۆ باشترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بوو لە جامی جیهانیی ١٩٩٤، توانی سەرکردایەتییان بکات ۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی پاش سەرەتایەکی خراپ. پێنج گۆڵی تۆمار کرد، و هەموو یارییەکانیش لە دەستپێکەوە بەشداری دەکرد. باجیۆ بۆ یاری کۆتاییی بەرانبەر بەڕازیل تەواو ئامادە نەبوو بەهۆی پێکانەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوە بەشداری کرد و دوای تەواو بوونی یارییەکە ٠-٠ لەکاتی یاسایی و دوو نیوەی زیاد کراو، باجیۆ دوا لێدانی سزای ئیتاڵیای لە ئەستۆ گرت و جێبەجێی کرد، بەڵام تۆپەکەی زۆر بەرزتر لە گۆڵەکە ڕۆیشت و بەڕازیلییەکان نازناوەکەیان بردەوە. دوو یاریزانی دیکەی ئیتاڵیا، فرانکۆ بارێزی و دانیێڵی ماسارۆ، پێش ئەو دوو لێدانی سزای دیکەی ئیتاڵیایان لەدەست دا. باجیۆ وەکو یەکێک لە باشترین سێ یاریزانی جامی جیهانیی ١٩٩٤ خەڵات کرا.

جامی جیهانیی ١٩٩٨ دەستکاری

لە یەکەم یاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە جامی جیهانیی ١٩٩٨، بەرانبەر چیلی، گۆڵی یەکەمیان لە لایەن کریستیاڤ ڤیێری ـەوە تۆمار کرا کە باجیۆ بۆی دروست کرد. لە کۆتایییەکانی یارییەکەدا، باجیۆ تۆپێکی بۆ گۆڵ تێگرت کە بەر دەستی ڕۆناڵد فوێنێتێس کەوت، ئەنجامیش لێدانێکی سزایان بۆ گیرا و باجیۆ گۆڵی ٢-٢ ـی یارییەکەی تۆمار کرد، بەوەش بووە یەکەم یاریزانی ئیتاڵیا لە سێ جامی جیهانییدا گۆڵ بکات. باجیۆ دوو گۆڵی تۆمار کرد لەو پاڵەوانیەتییەدا؛ ئەوی دیکەیان بەرانبەر هەڵبژاردەی ئاوستریا (نەمسا) بوو. لە قۆناخی چارەکی کۆتاییی ئیتاڵیا بەرانبەر فرەنسا یاری کرد، باجیۆ وەکو یاریزانی یەدەگ لە نیوەی دووەمدا هاتە ناو، پاش یەکسان بوون ٠-٠، بە لێدانە یەکلاکەرەوەکانی سزا ئیتاڵیا یارییەکەی دۆڕاند، چێزاری ماڵدینی ڕاهێنەری ئەو کاتەی ئیتاڵیا لەدوای یارییەکەوە چەندان جار پەشیمانیی خۆی دەربڕی کە لەبری باجیۆ یاری بە دێل پیێرۆ کرد لە سەرەتای یارییەکەوە. دواتریش داوای لێبوردنی کرد لە ڕۆبێرتۆ باجیۆ کە ئەو کاتەی پێنەبەخشی کە شایستەی بوو.

کاروانی دواتر دەستکاری

لە جامی یۆرۆی ٢٠٠٠ ڕۆبێرتۆ باجیۆ بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بانگ نەکرا لە لایەن دینۆ زۆفی ڕاهێنەرەوە. هەروەها بۆ جامی جیهانیی ٢٠٠٢ ـیش بانگهێشت نەکرا لە لایەن جیۆڤانی تراپاتۆنی ـیەوە. سەرەڕای ئەوەی هاندەران چەندان ڕەخنەیان ئاراستەی ڕاهێنەرەکە کرد.

==دوای وازهێنان==

باجیۆ لە ٢٨/٤/٢٠٠٤ یارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتیی بۆ ڕێکخرا تاکو ماڵاوایی بکات دژی هەڵبژاردەی ئیسپانیا. باجیۆ کتێبێکی ئەوتۆبیۆگرافی بەناوی (گۆڵێک لە ئاسمان- Una porta nel cielo) نووسیوە کە سەرجەمی ئەو وردەکاریی ڕەفتار و نێوانی لەگەڵ ڕاهێنەرەکانی لە خۆ دەگرێت. لە ١٦/١٠/٢٠٠٢ ڕۆبێرتۆ باجیۆ وەکو باڵیۆزی نیازپاکیی ڕێکخراوی فاو دەستنیشان کرا بۆ یارمەتییدانی هەژاران لە سەرتاسەری جیهاندا. لە ١٨/٢/٢٠٠٧ باجیۆ وێبگەی فەرمیی خۆی کردەوە تاکو لە هاندەران دوور نەکەوێتەو و بەردەوام لەڕێگەی بڵاگەکەیەوە تێبینی و بیر و ڕایان لەگەڵ دەگۆڕێتەوە. لە ٢٠٠٨، ڕۆژنامەی لا گازێتا دێللۆ سپۆرت چاوپێکەوتنێکی درێژی لەگەڵ باجیۆ ئەنجام دا و لەسەر چەندان تەوەر و باس دوان، لەوانە چۆن بوو بە هاندەری بۆکا جونیۆرز. لە بارەی ئەوەوە باجیۆ دەڵێت:” چۆن بووم بە هاندەری بۆکا؟ ئەوە چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشە. ڕۆژێکی باراناویی یەکشەممە، لە ماڵەکەم لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانم دانیشتبووین سەیری تیڤی ـیمان دەکرد. یارییەک بوو، ئەنجامەکە ٤-٠ بوو، لە یاریگای بۆکا ئەنجام درا، لا بۆمبۆنێرا. لەو ساتەدا هاندەران لە تەواوی یاریگاکەدا: سەمایان دەکرد، ئاهەنگیان دەگێڕا و گۆرانییان دەگوت، ئاڵای یانەکەیان دەشەکاندەوە و لە گۆ نەدەکەوتن. منیش بە هاوڕێکەمم گوت، “شتێکی چەند جوانە هاندەران وەها بکەن کاتێک یانەکەیان براوەیە.” هاوڕێکەم ڕووی بۆ لای من وەرچەرخاند و گوتی: “ڕۆبێرتۆ، تۆ سەیری یارییەکە دەکەیت؟ بۆکا ٤-٠ لەدواوەیە و دۆڕاوە! …” لەو ساتەوە بۆکا جونیۆرز بووەتە یانەی من. ئەو یاریگایە هەستێکی بێوێنەم دەداتێ.” لە ناوەڕاستی ٢٠١١ باجیۆ بڕوانامەی ڕاهێنەریی لە هاوپۆلی دووەم لە ئیتاڵیا پێبەخشرا، کە بەهۆیەوە دەتوانێت ببێتە ڕاهێنەری خولی پلە سێ و یاریدەدەری ڕاهێنەری خولی پلە یەک و پلە دوو.

نازناوەکان لەگەڵ یانەکان دەستکاری

لەگەڵ یانەکان

  • ڤیچێنزا
  • نازناوی خولی پلە چوار: ١٩٨٤-١٩٨٥

یوڤانتۆس

  • خولی پلە یەک: ١٩٩٤-١٩٩٥
  • جامی ئیتاڵیا (کۆپا ئیتاڵیا): ١٩٩٤-١٩٩٥
  • جامی ئەوروپا: ١٩٩٣

میلان

  • خولی پلە یەک: ١٩٩٥-١٩٩٦

نازناوەکان لەگەڵ ئیتاڵیا دەستکاری

  • پلەی دووەمی جامی جیهانیی ١٩٩٤
  • پلەی سێیەمی جامی جیهانیی ١٩٩٠

نازناوی تاکەکەسی دەستکاری

باشترین یاریزانی ئەوروپای ژێر تەمەن ٢٣ ساڵ: ١٩٩٠ گۆڵکەری جامی ئەوروپا بۆ یانە پاڵەوانەکان: ١٩٩٠-١٩٩١ باسترین یاریزانی ئەوروپای ساڵ (باڵۆن دی ئۆر/گۆڵدن بۆڵی فرانس پرێس): ١٩٩٣ باشترین یاریزانی جیهانی فیفا: ١٩٩٣ خەڵاتی Onze D’Or ـی گۆڤاری فرەنسی Onze Mondial: ١٩٩٣ خەڵاتی تۆپی زیوی دووەم باشترین یاریزانی جامی جیهانیی: ١٩٩٤ خەڵاتی زیوی دووەم گۆڵکەری جامی جیهانیی: ١٩٩٤ ئەستێرەی پێکهاتەی نموونەیی جامی جیهانیی: ١٩٩٤

خەڵاتی پێی زێڕینی باشترین یاریزانی سەروو تەمەن ٢٩ ساڵ باشترین ١٠٠ یاریزانی فیفا: ٢٠٠٤ خەڵاتی خۆشەویستترین یاریزان بەپێی دەنگدان لە ئینتەر: ٢٠٠١ خەڵاتی ئۆسکاری ئیتاڵیا بۆ خۆشەویستترین یاریزان: ٢٠٠٢ یەکێکە لە یاریزانانی پێکهاتەی نموونەیی ئیتاڵیای سەدەی ڕابردوو: ٢٠٠٠ یەکێکە لە یاریزانانی پێکهاتەی خەونەکانی فیفا لە مێژوودا: ٢٠٠٢ خەڵاتی جیهانیی تۆپی پێ بۆ مەزنترین ١٠٠ یاریزانی سەدەی بیستەم.

[tab:سەرژمێریی و ڕیکۆردەکان]

سەرژمێرییەکان لەگەڵ یانەکان

باجیۆ ٦٣٧ یاری لەگەڵ یانەکاندا ئەنجام داوە و ٢٩٢ گۆڵی تۆمار کردووە، ٢١٨ گۆڵیان لە ٤٨٨ یاری خولی ناوخۆ بووە، ٣٨ گۆڵی لە ٨٨ یاری جامی ئیتاڵیا بووە، ٣١ گۆڵیش لە ٦١ یاری خولەکانی ئەوروپا بووە.

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ٥٦ یاری ئەنجام داوە و ٢٧ گۆڵی تۆمار کردووە.

باجیۆ لە ١٦ یاریی جامی جیهانییدا بۆ ئیتاڵیا یاری کردووە. ئێرلەندا تاکە هەڵبژاردە بووە کا باجیۆ زیاتر لە جارێک لەو ١٦ یارییەی جامی جیهانییدا لە دژی یاریی کردووە. باجیۆ گۆڵکەری یەکەمی ئیتاڵیایە لە جامی جیهانییەکاندا، بە ٩ گۆڵ لە ١٦ یارییدا (هاوشانی ڕۆسی و ڤیێری). بەڵام باجیۆ تاکە یاریزانی ئیتاڵییە لە سێ جامی جیهانیی گۆڵی کرد بێت. باجیۆ بە ڕێژەی سەدیی، لە ٨٧% ـی ئەو لێدانە سزایانەی جێبەجێی کردووە لە خولی ئیتاڵیدا، بەسەرکەوتوویی گۆڵی پێکردوون. کە لە کۆی ١٢٢ لێدانی سزا، ١٠٦ دانەیانی بەسەرکەوتوویی جێبەجێ کردووە، کە هیچ یاریزانێکی دیکە لە مێژووی تۆپی پێی ئیتاڵیادا وەها تۆمارێکی نییە.

کاتێک باجیۆ لە ڕیزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووە، بەردەوام هەڵبژاردەکە بە لێدانە یەکلاکەرەوەکانی سزا جامی جیهانیی جێ هێشتووە؛ لە ١٩٩٠ دژی ئەرجەنتین، لە ١٩٩٤ دژی بەڕازیل، و لە ١٩٩٨ دژی فرەنسا. لەبەر ئەوە، لەو ١٦ یارییەدا کە لە جامی جیهانیی بۆ ئیتاڵیا کردوونی، بە لابردنی دۆڕاندنەکان بە لێدانی سزا، ئیتاڵیا تەنیا یەک یاری دۆڕاندووە، ئەویش یاری دەستپێکی جامی جیهانیی ١٩٩٤ بوو بەرانبەر ئێرلاند.

  • باشترین یاریزانی ئەوروپای ژێر تەمەن ٢٣ ساڵ: ١٩٩٠
  • گۆڵکەری جامی ئەوروپا بۆ یانە پاڵەوانەکان: ١٩٩٠-١٩٩١
  • باسترین یاریزانی ئەوروپای ساڵ (باڵۆن دی ئۆر/گۆڵدن بۆڵی فرانس پرێس): ١٩٩٣
  • باشترین یاریزانی جیهانی فیفا: ١٩٩٣
  • خەڵاتی Onze D’Or ـی گۆڤاری فرەنسی Onze Mondial: ١٩٩٣
  • خەڵاتی تۆپی زیوی دووەم باشترین یاریزانی جامی جیهانیی: ١٩٩٤
  • خەڵاتی زیوی دووەم گۆڵکەری جامی جیهانیی: ١٩٩٤
  • ئەستێرەی پێکهاتەی نموونەیی جامی جیهانیی: ١٩٩٤
  • خەڵاتی پێی زێڕینی باشترین یاریزانی سەروو تەمەن ٢٩ ساڵ
  • باشترین ١٠٠ یاریزانی فیفا: ٢٠٠٤
  • خەڵاتی خۆشەویستترین یاریزان بەپێی دەنگدان لە ئینتەر: ٢٠٠١
  • خەڵاتی ئۆسکاری ئیتاڵیا بۆ خۆشەویستترین یاریزان: ٢٠٠٢
  • یەکێکە لە یاریزانانی پێکهاتەی نموونەیی ئیتاڵیای سەدەی ڕابردوو: ٢٠٠٠
  • یەکێکە لە یاریزانانی پێکهاتەی خەونەکانی فیفا لە مێژوودا: ٢٠٠٢
  • خەڵاتی جیهانیی تۆپی پێ بۆ مەزنترین ١٠٠ یاریزانی سەدەی بیستەم.

سەرژمێرییەکان دەستکاری

لەگەڵ یانەکان

  • باجیۆ ٦٣٧ یاری لەگەڵ یانەکاندا ئەنجام داوە و ٢٩٢ گۆڵی تۆمار کردووە،
  • ٢١٨ گۆڵیان لە ٤٨٨ یاری خولی ناوخۆ بووە،
  • ٣٨ گۆڵی لە ٨٨ یاری جامی ئیتاڵیا بووە،
  • ٣١ گۆڵیش لە ٦١ یاری خولەکانی ئەوروپا بووە.

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا

  • ٥٦ یاری ئەنجام داوە و ٢٧ گۆڵی تۆمار کردووە.

ڕیکۆردەکان دەستکاری

باجیۆ لە ١٦ یاریی جامی جیهانییدا بۆ ئیتاڵیا یاری کردووە. ئێرلەندا تاکە هەڵبژاردە بووە کا باجیۆ زیاتر لە جارێک لەو ١٦ یارییەی جامی جیهانییدا لە دژی یاریی کردووە. باجیۆ گۆڵکەری یەکەمی ئیتاڵیایە لە جامی جیهانییەکاندا، بە ٩ گۆڵ لە ١٦ یارییدا (هاوشانی ڕۆسی و ڤیێری). بەڵام باجیۆ تاکە یاریزانی ئیتاڵییە لە سێ جامی جیهانیی گۆڵی کرد بێت. باجیۆ بە ڕێژەی سەدیی، لە ٨٧% ـی ئەو لێدانە سزایانەی جێبەجێی کردووە لە خولی ئیتاڵیدا، بەسەرکەوتوویی گۆڵی پێکردوون. کە لە کۆی ١٢٢ لێدانی سزا، ١٠٦ دانەیانی بەسەرکەوتوویی جێبەجێ کردووە، کە هیچ یاریزانێکی دیکە لە مێژووی تۆپی پێی ئیتاڵیادا وەها تۆمارێکی نییە.

کاتێک باجیۆ لە ڕیزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووە، بەردەوام هەڵبژاردەکە بە لێدانە یەکلاکەرەوەکانی سزا جامی جیهانیی جێ هێشتووە؛ لە ١٩٩٠ دژی ئەرجەنتین، لە ١٩٩٤ دژی بەڕازیل، و لە ١٩٩٨ دژی فرەنسا. لەبەر ئەوە، لەو ١٦ یارییەدا کە لە جامی جیهانیی بۆ ئیتاڵیا کردوونی، بە لابردنی دۆڕاندنەکان بە لێدانی سزا، ئیتاڵیا تەنیا یەک یاری دۆڕاندووە، ئەویش یاری دەستپێکی جامی جیهانیی ١٩٩٤ بوو بەرانبەر ئێرلاند.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Comunicato Ufficiale N. 442" [Official Press Release No. 442] (PDF) (بە ئیتاڵیایی). Lega Serie A. 8 May 2001. p. 4. Retrieved 13 December 2020. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا ب ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Baggio - Goals in Serie A نەدراوە
  3. ^ Baggio 2001, pp. 49–59
  4. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Nazionale in cifre - FIGC: Baggio, Roberto نەدراوە

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری