ئەمیناتا تۆرێ
ئەمیناتا تۆرێ (Aminata Touré؛ لە دایکبووی ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٢) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی سەنیگالییە، ئەو لە ماوەی ١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ هەتاوەکوو ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ بووە سەرۆک وەزیرانی سەنیگال. ئەو لە دوای مامی مادیۆر بۆیی، دووەم ژنە ئەم پۆستە لە سەنیگال وەربگرێت. ئەو پێشتر لە ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٣ بووەتە وەزیری داد.[١]
ئەمیناتا تۆرێ | |
---|---|
لەدایکبوون | داکار، سێنیگال | ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٢
پیشە | سیاسەتوان |
شوێنی کارکردن | نەتەوە یەکگرتووەکان |
پۆستەکان | وەزیری داد، Prime Minister of Senegal |
پەروەردە | University of Burgundy |
ئەندامی حیزبی | Alliance for the Republic |
لەماوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانیدا ئەو بە گوتار و کەمپەینەکانی لە دژی گەندەڵی ناسرابوو، هەروەها لە کارەکانی پێشووتریشی کاری بۆ مافەکانی ژنان دەکرد.[٢][٣][٤] ئەمیناتا تۆرێ هەڵگری بڕواننامەی دکتۆرایە لە بەڕێوەبردنی دارایی لەئاستی نێونەتەوەیی.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Senegal PM Aminata Toure sacked after poor election results». IANS. news.biharprabha.com. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Senegal hails new prime minister known for football and feminism». The Guardian. ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٣.
- ^ «Senegal's Sall appoints anti-graft campaigner as prime minister». Reuters. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Mme Aminata Touré nommé Premier Ministre» (بە French). Government of Senegal. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەمیناتا تۆرێ تێدایە. |