مامی مادیۆر بۆیی (Mame Madior Boye؛ لەدایکبووی ١٩٤٠)[١] کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی سەنیگالییە، ئەو لە ماوەی ٣ی ئازاری ٢٠٠١ تاوەکوو ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی سەنیگال بوو، ئەو یەکەم ژنی وڵاتەکەیەتی کە ئەو پۆستەی وەرگرتبێت.[٢] بۆیی ئەندامی پارتی دیموکراتی سەنیگالە.

مامی مادیۆر بۆیی
بە فەرەنسی: Mame Madior Boye
لەدایکبوون (١٩٤٠-١٢-٠٧) ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٠ (تەمەن ٨٣ ساڵ)
Saint-Louis، سێنیگال
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانPrime Minister of Senegal
پەروەردەUniversité Cheikh Anta Diop
ئەندامی حیزبیSenegalese Democratic Party
ئایینئیسلام

ژیان دەستکاری

بۆیی لە خێزانێکی پارێزەر لە دایکبوو، هەروەک سێ براکەی ئەویش بەشی پارێزەری تەواوکرد لە داکار و پاریس.[٣] ئەو لە بەشی یاسا و ئابووری زانکۆی داکار دەستی بە خوێندن کرد، پاشان بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی چووە پاریس بۆ مەشقکردن لە سەنتەری نیشتمانی بۆ خوێندنی یاسا، ئەمەش تا ساڵای ١٩٦٩ درێژەی هەبوو.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Mame Madior Boye", Jeune Afrique, August 13, 2007 .
  2. ^ "Mame Madior Boye – Jeune Afrique". JeuneAfrique.com (بە فەڕەنسی). 2007-08-10. Retrieved 2021-03-01.
  3. ^ "Boye, Mame Madior". Oxford African American Studies Center (بە ئینگلیزی). doi:10.1093/acref/9780195301731.001.0001/acref-9780195301731-e-48467. Retrieved 2021-03-01.
  4. ^ "Portrait de Mme Mame Madior Boye | Centre d'Informations et de Documentation sur les Institutions et la Gouvernance". www.dri.gouv.sn. Retrieved 2021-03-01. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.