ئەمیر جەدیدی
ئەمیر جەدیدی (لەدایکبوی ١٩٨٤، لە شاری تاران)، ئەکتەری سینەما و شانۆیە، یەکەمین بەشداری لە فیلمی ئەفریقا بوو لە دەرھێنانی ھومەن سەیدی، ئەمیر جەدیدی دوو جار خەڵاتی دیپلۆمی شانازی وەرگرتوە بۆ فیلمەکانی ئەفریقا و کۆتایی خزمەت، وە جارێکیش پاڵێوراوە بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشتی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر لەبەر ڕۆڵگێڕان لە فیلمی من.[١]
ئەمیر جەدیدی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢١ی ٦ ی ١٩٨٤ |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠١٠- تا ئێستا |
خەڵاتەکان | پاڵێورانێکی خەڵاتی فەجر |
دەرکەوتن
دەستکاریئەمیر جەدیدی سەرەتا لە فیلمی ئەفریقا ڕۆڵی گێڕا لە دەرھێنانی ھومەن سەیدی، ئەمیر جەدیدی ھاوڕێی ھومەن سەیدی بووە لە ھەمان کاتیشدا مامۆستای بووە لە یاری تێنسدا، لە فیلمی ئەفریقادا ئەمیر جەدیدی لەگەڵ کۆمەڵێک ئەکتەری دیار ڕۆڵی گێڕا وەکو شەھاب حوسێنی و ئازادە سەمەدی و جەواد عیزەتی، جەدیدی دەڵێت: ھەرچەندە شەھاب حوسێنی و جەواد عیزەتیم لە نزیکەوە نەدەناسی بەڵام زۆر یارماتیان دام و ھانیان دەدام.[٢] ئەمیر جەدیدی تا دوو ساڵ دواتر بەشداری لە ھیچ فیلمێکدا نەکرد دواتر لە فیلمەکانی سێزدە و کۆتایی خزمەت دەرکەوت وە دوای ساڵێک لەم دوو فیلمە وەکو ئەکتەری سەرەکی بەشداری لە فیلمی قەڵای دێوانە کرد کە بەم فیلمە ئەمیر جەدیدی بە تەواوەتی ناسرا و ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد
فیلمناسی
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ http://mostattractive.ir/fa/news/493/%d8%a8%db%8c%d9%88%da%af%d8%b1%d8%a7%d9%81%db%8c-%d8%a7%d9%85%db%8c%d8%b1-%d8%ac%d8%af%db%8c%d8%af%db%8c/[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] جەزابترینھا - فارسی - دواین سەردان لە ١٦ی ١ی ٢٠١٧
- ^ http://www.parsnaz.ir/%D9%85%D8%B5%D8%A7%D8%AD%D8%A8%D9%87-%D8%AE%D9%88%D8%A7%D9%86%D8%AF%D9%86%DB%8C-%D8%A8%D8%A7-%D8%A7%D9%85%DB%8C%D8%B1-%D8%AC%D8%AF%DB%8C%D8%AF%DB%8C-%D9%BE%D8%AF%DB%8C%D8%AF%D9%87-%D8%AC%D8%AF%DB%8C.html ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. پارسناز - فارسی - دواین سەردان ١٦ی ١ی ٢٠١٧
- ^ http://www.sourehcinema.com/People/People.aspx?Id=139003230202/ ٣ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سورە سینەما - فارسی - دواین سەردان ١٦ی ١ی ٢٠١٦
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەمیر جەدیدی تێدایە. |