ئەمجەد عەلیمۆرادی (لەدایکبووی ١٩٥٤ ھەتا ٢٠١٣، لە سەقز) ناسراو بە باوکی شانۆی سەقز، شانۆکار و نووسەر خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە بواری ھونەری شانۆ و شانۆگەری چالاک بوو.[١]

ئەمجەد عەلیمۆرادی

لەدایکبوون١٩٥٤
مەرگ٢٠١٣
نەتەوەکورد
پیشەشانۆکار و نووسەر
کارباوکی شانۆی سەقز

ژیان دەستکاری

ئەمجەد عەلیمۆرادی لە ساڵی ١٩٥٤ لە گەڕەکی ناوقەڵای سەقز لەدایکبوو. ئەو خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو شارە تەواو کرد و پاشان بڕوانامەی کارزانی لە زانستگاە وەرگرد و لە ئیدارەی مۆخابرات بوو بە تەکنیککارێکی دوورپەیوەندی. لە ساڵی ١٩٦٨ دەستی بە چالاکییە ھونەرییەکانی کرد و یەکەمین گرووپی پرۆفێشناڵی شانۆی دامەزراند. ئەو یەکێک بوو لەدامەزرێنەرانی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی[٢] لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ئەو زیاتر لە ١٠٠ شانۆی لە ماوەی کاری ھونەری خۆیدا پێشکەش بە ھونەردۆستان کرد.[٣][٤]

بندیخانە دەستکاری

کاتێ سرودی «ئەی شەھیدان» لە سەرەتای شۆرشی ١٩٧٩ی ئێران و شۆرشی ڕۆژھەڵاتی کوردستان گەیییە گوێی کوردان کەم کەس دەیانزانی دەنگی ئەمجەد عەلیمۆرادییە و ئەوە بوو بە سەرەتایێ بۆ گۆڕینی ژیانێکی نەخوازراو. لە ھەشتاکان تا سەرەتای نەوەدەکانی زایینی زیندانی کرا و بیست ساڵ لەم بەندیخانە بۆ بەندێکیتر دەیانبرد و دەیانھاورد. تەنیا شانۆ دەیتوانی لە زەبرو زەنگی زیندان و تێوەگلانی مادەی ھۆشبەر ڕزگاری بکات. ھەرجار لە زیندانێک گرووپێکی شانۆی ساز دەکرد. دوایین شانۆی لە زیندانی سەقز ساز کرد و لە فستیواڵی سەرانسەری زیندانەکانی ئێران خەڵاتی باشترین دەرھێنەری وەرگرت.[٥][٦]

عەلیمۆرادی لە کۆتایی زستانی ٢٠١٣ لە نەخۆشخانەی شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.[٧][٨]

بەرھەمەکان دەستکاری

شانۆ دەستکاری

ھەندێک لە بەناوبانگترین کارەکانی بریتین لە:

  • شانۆی «شەھیدی دووەم» لە دەیەکانی ھەفتای زایینی
  • شانۆی «گیانفیدا»
  • شانۆی «تاوانبار کێیە»
  • شانۆی «لە خزمەت بادا»
  • شانۆی «چاو لە پێناو چاو»
  • شانۆی «سەی کازم»
  • شانۆی «خوازبێنی»
  • شانۆی «پاڵەوان کەچەڵ»
  • شانۆی «ئەسپی سپی»
  • شانۆی «چوار سندوق»
  • شانۆی «ھوراتییەکان و کوراتییەکان»
  • شانۆی «ماچ و فرمێسک»

سروودی نەتەوەیی دەستکاری

  • سروودی «ئەی شەھیدان»

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ مردی برای تمام فصول، هەواڵنێری واکاوی، ٢٠١٧
  2. ^ آغاز چهاردهمین جشنواره تئاتر کُردی سقز، عصر کرد، ٢٠١٧
  3. ^ عشق و علاقه ی واقعی وجه تمایز پدرم با بقیه بود ٤ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، هەواڵنێری شارنیوز، ٢٠١٤
  4. ^ درگذشت پدر تئاتر سقز، ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  5. ^ پیر تئاتر سقز در گذشت، ئیسنا، ٢٠١٣
  6. ^ درگذشت پدر تئاتر سقز، هەواڵنێرانی جەوان، ٢٠١٣
  7. ^ هنرمند پیشکسوت تئاتر کردستان دار فانی ڕا وداع گفت ٤ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامی ئێران، ٢٠١٣
  8. ^ پیکر استاد امجد علی مرادی پدر تئاتر سقز به خاک سپرده شد، هەواڵنێری میهر، ٢٠١٣

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری