ئەمجەد زەھاوی (لەدایکبووی ١٨٨٢ بەغدا، عێراق - مردووی ١٧ تشرینی دووەمی ١٩٦٧) ناوی ئەمجەد کوڕی محەممەد سەعید کوڕی محەممەد فەیزی زەھاوییە، نەوەی سلیمان پاشای گەورەیە. ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ خالید کوڕی وەلید، سەرۆکی ڕابیتەی زانایانی عێراق، و سەرۆکی ئەنجومەنی پەروەردەی ئیسلامی، و زانا و بانگخوازی ئیسلامی.[١]

ئەمجەد محەممەد سەعید

لەدایکبوون١٨٨٢
بەغدا
مەرگ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٧
شوێنی گۆڕبەغدا
نەتەوەکورد
پیشەزانای ئایینی ئیسلام، و بانگخوازی ئیسلامی
ئایینئیسلام

لە ساڵی ١٨٨٢ لە بەغدا لەدایکبووە،[٢] دەرسی لەلای بابی و زانایانی سەردەمی خۆی کە بریتین لە مەحموود شوکری ئالوسی، عەبدولوەھاب نائیب، عەباس حیلمی ئەفەندی خوێندووە. ساڵی ١٩٠٦ زانکۆی یاسای لە ئەستەنبول تەواو کردووە و کاری دادوەری لە مووسڵ و بەغدا ئەنجام داوە.

کارەکان

دەستکاری

سەرۆکی ڕابیتەی زانایانی عێراق بووە، و ئەندامی کۆمەڵەی برایەتی ئیسلامی بووە، و لەدامەزرێنەرانی ڕابیتەی زانایانی مسوڵمان. بەمەبستی بەدواداچوون بۆ کاری مسوڵمانان سەردانی ھەر یەک لە میسر، تورکیا، ئوردن، ئیندۆنیسیا، سووریا، لوبنان، پاکستان، ھیندستانی کردووە.[٣]

لە ١٧ تشرینی دووەمی ١٩٦٧ لەبەغدا کۆچی دوایی کردووە لە گۆرستانی خەیزەران نێژراوە.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ العانی، طھ. «قیل "إذا أردت أن تنظر إلی وجە صحابی فانظر إلی وجھھ".. من الشیخ العراقی أمجد الزھاوی؟». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ «رابطة أدباء الشام - الشیخ أمجد الزھاوی». www.odabasham.net. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ ««أمجد الزھاوی»: مرکزیة الضمیر فی الإفتاء والسیاسة». إضاءات (بە عەرەبی). ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ مێژووی زانایانی کورد، مەلا تاھیر مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی، نووسینگەی تەفسیر، ٢٠١٦، بەرگی یەکەم، ٢٢٨–٢٣٠

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری