ئەسرین سەفەری (١٩٨٨ لە پووکەعەباس، سەلاسی باوەجانی - ) ھونەرمەندی ئاوازی کوردیی ھۆرەیە. ئەسرین سەفەری یەکەم ژن بووە کە دەنگی خۆی تۆمار کردووە و بڵاویکردووەتەوە. ئەو یەکێکە لە بەناوبانگترین ژنانی ھۆرەچڕ.

ئەسرین سەفەری
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٨٨
پووکەعەباس، داڵاھۆ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پیشە(کان)ھۆرەچڕ

ژیان دەستکاری

ئەسرین سەفەری لە ساڵی ١٩٨٨ لە گوندی پووکەعەباس سەربە بەشی ئەزگڵەی شارستانی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. لە سەردەمی منداڵیدا دەستیکردووە بە ھۆرەچڕین و لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ یەکم جار ڤیدیۆیەک لە ھۆرەچڕینی خۆی بڵاوکرد و بە شێوازی ئەولعەزیز ھۆرەی چڕییەوە. ئەگەرچە ھۆرەچڕین و گۆرانی خوێندن لە نێوان ژنانی مەڵبەندی کرماشان زۆر باوە، بەڵام ھەتا ئەو کاتە ژنێک دەنگی خۆی تۆمار نەکردبوو و بۆیە لە ماوەیەکی کورتدا خەڵک پێشوازییەکی یەکجار زۆری لە دەنگی ئەسرین سەفەری کرد.[١] ئەو سەبارەت بە ھۆرە وتووە:

«ھۆرە دەنگی کۆنی نەتەوەی کوردە، ھۆرە ناسنامەی گەلی کورد و مۆسیقای کوردەوارییە.[١]»

ئەسرین سەفەری لەگەڵ ئومێد رۆستەمی ژیانی ھاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی دوو منداڵن و لە ئێستادا لە وڵاتی دانیمارکدا دەژی.[١]

بەستەری دەرەکی دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری