ئەرمەنستان لە ئۆڵۆمپیاد

ئەرمەنستان بۆ یەکەمجار وەک وڵاتێکی سەربەخۆ ساڵی ١٩٩٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کردووە، لەو کاتەوە وەرزشوانانی ئەم وڵاتە بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. پێشتر وەرزشوانانی ئەرمەنستان لە ساڵی ١٩٥٢ تا ١٩٨٨ وەک بەشێک لە شاندی یەکێتی سۆڤیەت کێبڕکێیان دەکرد و دوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت ئەرمەنستان لە ساڵی ١٩٩٢ بەشێک بوو لە تیمی یەکگرتوو. بەشێوەیەکی گشتی وەرزشوانانی ئەم وڵاتە ١٨ مەدالیایان بەدەستھێناوە، لە یارییەکانی زۆرانبازی، بەرزکردنەوەی قورسایی، جمناسیک و بۆکسێن. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی ئەرمەنستان لە ساڵی ١٩٩٠ دروست کراوە و لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێندرا.

سەرچاوەکان دەستکاری