ئەحراری شام

ڕێکخراوێکی ئیسلامی چەکدار لە سوریا

بزووتنەوەی ئەحرار شامی ئیسلامی، بزووتنەوەیەکی جیھادی سوریە کە لەسەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە دژی بەشار ئەسەد شەڕ دەکەن، بزووتنەوەی ئەحرار شام لە ئەنجامی یەکگرتنی ھەر یەک لە کەتیبەکانی ئەحرار شام و بزووتنەوەی فەجری ئیسلامی و کۆمەڵەی تەلیعەی ئیسلامی و کەتیبەی جەنگاوەرانی ئیمان پێکھاتوە و دواتر بۆتە لایەنێکی سەرەکی لە پێکھاتنی بەرەی ئیسلامی سووریا. بزووتنەوەی ئەحرار شام زیاتر لە دوای دەستبەسەردا گرتنی فرۆکەخانەی تەفتەناز و فرۆکەخانەی جەراحی سەربازی ناوی دەرکەوت وچەقی قورسایی ھێزەکانی لە ناوچەی حەلەب و پارێزگای ئیدلیب و پارێزگای حەمایە دەیان کەتیبەی لە شارەکانی سووریادا ھەیە و رۆڵی سەرەکی گێراوە لە ئازادکرنی زۆربەی ناوچە ئازادکراوەکانی سووریا.

بزووتنەوەی ئیسلامیی ئەحرار شام
حرکة أحرار الشام الإسلامیة
بەشدار لە شەڕی ناوخۆیی سووریا

ساڵانی چالاکیی١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١
ئایدۆلۆژیاسەلەفی جیھادی
سەرکردەکانحەسسان عەبود  

ئەبو تەڵحەی عەسکەری
ئەبو زوبێر
ئەبو یەزن
ئەبو خێر

ئەبو عبدالملکی شەرعی
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
سووریا
ھێز١٠٬٠٠٠–٢٠٬٠٠٠[١]
بەشێکە لەبەرەی ئیسلامی[٢]
ھاوپەیمانانبەرەی نوسرە[٣]
سوپای ئازاد[٣][٤]
سوپای ئیسلام
دوژمنانسوپای سووریا
سوپای بەرگری سووریا
ھێزی بەرگری نیشتیمانی سووریا
داعش[٥][٦]
شەبیحە
جەنگەکان/شەڕەکانشەڕە ناوخۆیەکانی سووریا

جگە لەمەش ئەم بزووتنەوەیە ناکۆکێی زۆری ھەیە لەگەل داعش بەجۆرێک لە تەقینەوەیەکی خۆکوژی داعشدا لە بارەگایەکی بزووتنەوەی ئەحراری شام لە ناوچەی رام حەمدانی سەر بە پارێزگای ئیدلیب ھەریەک لە شێخ حەسسان عەبود ناسراو بە ئەبو عبداللەی حەمەوی ئەمیری بزووتنەوەی ئەحرار شام و ئەبو تەڵحەی عەسکەری و ئەبو زوبێرو ئەبو یەزن وئەبو خێر وئەبو عبدالملکی شەرعی سەرکردەکانی ئەحرار شام و ئەبو ئەیمەن فەرماندەی لیوای بەدر نزیکەی ٥٠ موجاھید وکادێری وسەرکردەی ئەحرار شام کردە قوربانی[٧] دوای ئەم ڕووداوەش بزووتنەوەی ئەحراری شام ھاشم الشیخ ناسراو بە ئەبو جابری مەسکەنە وەک ئەمیری نوێی بزووتنەوەکە دیاری کرد[٨]

پەراوێز دەستکاری

  1. ^ Lund, Aron (17 June 2013). "Freedom fighters? Cannibals? The truth about Syria's rebels". The Independent. Retrieved 20 January 2014.
  2. ^ "Leading Syrian rebel groups form new Islamic Front". BBC. 22 November 2013. Retrieved 22 November 2013.
  3. ^ ئ ا O'Bagy, Elizabeth (2012). Middle East Security Report: Jihad in Syria (PDF). Vol. ٦. Washington, DC. p. ٢٧. Archived from the original (PDF) on 27ی Marchی 2014. {{cite book}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  4. ^ Farrell, Shane (26 August 2012). "Overblown fears of Islamists in Syria". NOW Lebanon. Archived from the original on 18ی Novemberی 2012. Retrieved 22 September 2012. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ NGO: Syria jihadists kill rebels in bombing. Al Arabiya (لە ڕێکەوتی 11 کانوونی دووەمی 2014). ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 29 تشرینی دووەمی 2018. سەردان لە ڕێکەوتی 4 ئایاری 2016.
  6. ^ Al Qaeda's chief representative in Syria killed in suicide attack (لە ڕێکەوتی 23 شوباتی 2014). ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 3 ئایاری 2019. سەردان لە ڕێکەوتی 4 ئایاری 2016.
  7. ^ http://www.dorbeen.co/Drizha.aspx?id=2121&LinkID=1[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  8. ^ http://www.dorbeen.co/Drizha.aspx?id=2124&LinkID=1[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]