شەبیحە بریتین لە گرووپێکی چەکداری نارێکخراو بەیاسا و سیستەم کە گەرمتر لە سوپای سووریا بەرگریان لە بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا و ڕژێمەکەی کردووە و بەدرندانەترین شێوە نەیارانی ئەسەدیان لە خۆپێشاندان و لە جەنگەکان و بێ جیاوازی لەناوبردووە.

شەبیحە
شبيحة
بەشدار لە شەڕی ناوخۆیی سووریا
ساڵانی چالاکیی۱۹٨۰ – ۲۰۱۲[١]
گرووپەکان
سەرکردەکانفەواز ئەسەد[٣]
موندەهیر ئەسەد[٣]
[٤]
زەینۆ بیری  Executed (سەرکردە لە حەلەب)[٥]
ئەیمەن جابێر (سەرکردە لە لازقییە)
محەممەد ئەسەد  (سەرکردە لە قەردەحە)
ھێز٥٠٠٠–١٠٠٠٠ (٢٠١١)[٢]
بووە بە ھێزەکانی بەرگریی نەتەوەییی سووریا[١][٦][٧]
ھاوپەیمانانسووریا سووریای بەعس
دوژمنانسووریا سوپای ئازادی سووریا
بەرەی نوسرە
دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
ئەحراری شام
جەنگەکان/شەڕەکانشەڕی حەلەب (۲۰۱۲-۲۰۱٦)
Rif Dimashq clashes (November 2011–March 2012)[٨]
Battle of Tremseh[٩]
Rif Dimashq offensive[٨]

مانای شەبیحە

دەستکاری

وشەی شەبیحە ڕەنگە بەواتای تارمایی بێت بەو ھۆیەی کە ئەرکەکانیان بە نھێنی بەجێ دەگەیەنن بەبێ ئەوەی کەس بیانبینێت و بە ھامان شێوەی تارمایی ترس لە دڵی خەڵکی دەچێنن، بەڵام ھەندێک دەڵێن مانایەکی تری ھەیە ئەویش جۆرە ئەشکەنجەدانێکە کە ڕژێمەکان پێڕەوی دەکەن و بەزۆری لەلایەن ڕژێمی سووریا بەکار دێت.

لەلایەکی تر ھەندێک ھۆکارەکەی بۆ بەکارھێنانی ئۆتۆمبێلی لە جۆری مارسیدس کە بە شەبەح ناسراوە دەگەڕێننەوە، ھەندێکیش بۆ مانایەکی وشەکە واتە کەتە یان درێژ یان تاوانکار دەگەڕێننەوە بەگشتیش ئەوانە ھەموویان ڕاستن.[٦]

وشەی شەبیحە ھەمان واتای بەڵتەجییەی لە میسر، واتە شەقاوەی خۆمانی ھەیە کە لە بەرامبەر بڕێک پارە کاری ئازار و ئەشکەنجە جێبەجێ دەکەن کە ھەمان مانای بەکرێگیراویش دەدات لە ھەندێک شوێنی تردا.

تا ئێستا دیار نییە بەوردی کە کەی شەبیحە دروست بووە، بەڵام دەرکەوتنیان بە ھاتنی خێزانی ئەسەدەوە بەستراوەتەوە، ھەروەھا دیاریش نییە کە کێ دایمەزراندووە، بەڵام ھەندێک دەڵێن کە خۆی دروست بووە و پێشتر دوور لە حکوومەت کاری قاچاغی مادەی ھۆشبەر و ئاودیوکردنیان لە سنوورەکاندا کردووە، بەڵام دواتر لەلایەن ڕژێمی سووریاوە ڕێک خراون و کاری تایبەتیان بۆ کردووە و ھەندێک بە تیمەکانی مەرگ یان مافیا ناویان دەبەن.

بە گشتی ئەوان بۆیەکەم جار لە کۆتای حەفتاکان و سەرەتای ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەر کەوتن بە تایبەتی لە ناوچە کەناراوییەکانی وەک لازقییە و تەرتووس کە کاری قاچاغی خۆراک و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و چەک و مادەی ھۆشبەریان کردووە، تەنانەت کاتێک سووریا چووە ناو لبنان ئەوانی بەکار ھێنا.

زۆرینەی شەبیحەکان سەر بە تایفەی عەلەوی بەشار ئەسەدن و ئەوەش وای کردووە کە پێوەندیان بەھێز بێت، بەتایبەتی لە ناوچەی لازقییە کە ئالمەخلووفی تیادایە کە خاڵوانی بەشار ئەسەدن، ئەوان خاوەن دەسەڵاتێکی فرەوان و لە سەرووی یاساکان و ھێزی تایبەتی خێزانی فەرمانڕەوای سووریان.

باسل ئەسەد برای بەشار بەر لە مردنی لە ١٩٩٤دا ئەو کاتەی فەرماندەی گاردی کۆماری سووریا بوو ھەوڵی دا دەسەڵاتیان کەم بکاتەوە لە ترسی بوونیان بە ھێزێکی ھاوتا بۆ سووپای سووریا و کەمرکردنەوەی دەسەڵاتی ئەو خێزانانە بەسەر شەبیحەکانەوە، دوای ئەوە ڕۆڵی ئەوان لاوازی زۆری تێ کەوت تا کاتی دروستبوونی شۆڕشی سووریا و بەرپابوونی جەنگی مان و نەمانی ئەسەد لەو وڵاتە کە دووبارە ڕۆڵی فرەوان کردنەوە.

بۆ ھەر گرووپێکی شەبیحەکانی ئەسەد فەرماندەیەکیان ھەیە کە بە «موعەلیم» دەناسرێت، ئەو پلانیان بۆ دادڕێژێت و کاروباریان ڕێک دەخات، ھاوکات بازنەی پێوەندییە لەگەڵ سەرکردەی باڵا کە یەکێکە لە خێزانی ئەسەد، تەنانەت ھەندێک جار ئەو موعەلیمە یەکێکە لە خێزانی ئەسەد و لە ناودارتینیشیان محەممەد تۆفیق ئەسەد «شێخی جەبەل» کە ئامۆزای بەشار ئەسەدە.

ئەو ئامۆزایەی ئەسەد لە ئاڵۆزییەکانی سووریا ڕۆڵی گەورەی ھەبوو وەک یەکێک لە بەھێزترین پیاوەکانی ئەسەد لە لازقییە کە گرووپێکی گەورەی شەبیحەی ھەبوو، کە ھەروەھا ناوی بە بازرگانیکردن و قاچاغی مادەی ھۆشبەر و چەک و پارچەی شوێنەوارەوە بەستراوەتەوە، بۆیە ئەو بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی باندەکانی شەبیحە دادەنرێت، ئەگەرچی دەگوترێ کە ئەو لە ئازاری ٢٠١٥ کوژراوە، بەڵام گومان ھەیە بەوەی ئەسەد خۆی کوشتبێتی بەھۆی فرەوانبوونی دەسەڵاتەکانی.

ژمارەی شەبیحەکان

دەستکاری

ژمارەی وردی شەبیحەکان لە سووریا دیار نییە بەتایبەتی کە ئەوان زۆرینەیان لەوانەن لە زیندان بەھۆی تاوانکاری دەرچوون، کە حکوومەتی سووریا بەمەبەست تاوانکارانی عەلەوی لە زیندانەکان دەردەکات و بۆ ئەنجامدانی شەڕ و کوشتن مەشقیان پێ دەکات، ئەگەرچی حکوومەت بوونی پێوەندی لەگەڵیاندا ڕەت دەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەش بەپێی ھەندێک قەبڵاندن ژمارەیان ١٠ ھەزار دیاری کراوە و ھەندێکی تریش بە ٥٠ ھەزاریان دادەنێن.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «Insight: Battered by war, Syrian army creates its own replacement». Reuters. ٢١ی نیسانی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا Cooper (2015), p. ٢١.
  3. ^ ئ ا Cooper (2015), p. ٢٠.
  4. ^ داڕێژە:Citeنومیر ئەلئەسەد news
  5. ^ «Executions Reported as Syria Civilian Crisis Looms». Wall Street Journal. 1 August 2012. لە 26 May 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ ئ ا https://www.thestar.com/news/world/2012/06/15/inside_syrias_shabiha_death_squads.html The Star.com] 12 November 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ «شەبیحە له‌ سوریا: لایه‌نگری حکومەت، توندوتیژی بەکۆمەڵ». www.kurdistanc.com. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ ئ ا Daniel Miller (2012-10-25). «Four young girls among the victims of brutal massacre in a Damascus suburb». Daily Mail. London. لە 2013-09-03 ھێنراوە.
  9. ^ «Syrian Army Denies Using Heavy Artillery in Tremesh Assault». ABC News Radio. ١٦ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە. ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.