ئەتاتورک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

كورتە زنجیرە تورکی ٢٠٢٣

ئەتاتورک (بە تورکی: Atatürk ) زنجیرەیەکی کورتی مێژوویی تورکییە کە لەلایەن مەهمەت ئادا ئۆزتەکین دروستکراوە و بڕیار بوو لە یادی ١٠٠ ساڵەی تورکیادا لە پلاتفۆرمی دیزنی+ پەخش بکرێت. بە ڕۆڵی سەرەکی ئاراس بوڵوت[١][٢]، بڕیارە بەشێک لە ژیانی گەنجی مستەفا کەمال ئەتاتورک بگێڕێتەوە و وەرزی یەکەمی لە ٦ ئەڵقە پێکدێت. یەکەم ترەیلەری زنجیرەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە. زنجیرەکە دوای لابردنی بەرهەمە تورکییەکان لە پلاتفۆرمی دیزنی پڵەس لە ئەنجامی ڕەخنە و پڕوپاگەندە بووە بابەتی گفتوگۆ و دەوترێت کە کۆمپانیای دیزنی دوای ئەو ڕەخنانە قۆناغی پەخشکردنی زنجیرەکەی ڕاگرت و لە تۆڕەکەی سڕییەوە. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ کۆمپانیای RTÜK ڕایگەیاند کە لە بەرامبەر ئەم تۆمەتانەدا لێکۆڵینەوەی لە دژی کۆمپانیای دیزنی بۆ زنجیرەکە دەستپێکردووە.

ئەتاتورک (زنجیرەی تەلەفزیۆنی)
چەشنمێژووی - ژیاننامە
دەرھێنەرمەهمەت ئادا ئۆزتەکین
ئەکتەرانئاراس بولوت
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەرباتو سێنەر
وڵاتی بەرھەمھێنەر تورکیا
زمانتوركی
ژمارەی ئەڵقەکان٦ ئەڵقە
بەرھەمھێنان
ماوەی پەخش٤٨-٦٣ خولەک
پەخش
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

ئەكتەرەكان دەستکاری

  • ئاراس بولوت - مستەفا کەمال ئەتاتورک
  • سۆنگول ئۆدەن - خاتوو زوبەیدە
  • مەهمەت گونسور - عەلی ڕیزا ئەفەندی
  • سەرپ ئەکایا - ئێنڤەر پاشا
  • بێرک جانکات - عەلی فوات سێبێسۆی
  • ئێسرا بیلجیچ - مادام کۆرین
  • سەحرا ساس - مەکبولێ عەتادان
  • بێرتان ئەسڵانی - عەلی فەتحی ئۆکیار
  • بێران کۆتان - ئۆمەر ناچی
  • حەمدی ئاڵکان
  • دارکۆ پێریک - ستیلیان کۆڤاچێڤ
  • پرێدراگ بیلاک - ئۆتۆ لیمان ڤۆن ساندەرز[٣]
  • ئێمرێ مێتێ سۆنمێز - تەمەنی منداڵی مستەفا کەمال ئەتاتورک

بەستەری دەرەكی دەستکاری

ئەتاتورک لە بنكەدراوەی ئینتەرنێتی فیلمەكان

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ "Atatürk dizisinde Aras Bulut İynemli'nin partneri Emma Watson olacak". www.ntv.com.tr (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2023-08-02. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (help) ١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ sule, sule (2022-02-24). "Muhteşem Yüzyıl'ın iki şehzadesi Mehmet Günsür ve Aras Bulut İynemli yeni bir projede bir araya geliyor!" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2023-08-02. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (help)
  3. ^ "Predrag Bjelac glumi nemačkog generala u turskoj seriji Ataturk". web.archive.org. 2022-08-30. Retrieved 2023-08-02. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (help)