ئەبوو تەبر
ئەبوو تەبر (بە عەرەبی: ابو طبر) ئەو ناوەیە کە بە ئەنجامدەری زنجیرەیەک دزی و کوشتن دراوە کە لە ساڵانی یەکەمی دەسەڵاتی حیزبی بەعس لە بەغدا ڕوویانداوە. دواتر تاوانەکان بۆ پۆلیسێکی پێشوو گەڕێندرانەوە. لەو کاتەدا ترسێکی بەرفراوان لەنێو دانیشتووانی بەغدا لە چۆنیەتی تاوانەکان ھەبوو.
ئەبوو تەبر | |
---|---|
بە عەرەبی: أبو طبر | |
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٢ قەزای مووسیب، عێراق |
مردن | ١٨ی حوزەیرانی ١٩٧٦ زیندانی ئەبووغرێب، عێراق | (٤٤ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | ھەڵواسین |
تاوانبار بە | کوشتنی بە مەبەست، ھەوڵی کوشتن، دەستدرێژی سێکسی، دزی |
سزا | سزای مەرگ |
پیشە | بکوژی زنجیرەیی |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٧٣ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤ |
ئایین | ئیسلام |
ئەبوو تەبر لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا نازناوەکەی وەرگرتووە، ناوی ڕاستەقینەی حاتەم کازم ھەزم شەمەرییە خەڵکی شاری مووسیبی پارێزگای بابلە، بەڵام تاوانەکانی لە بەغدا ڕوویانداوە. بەو کەسە ناسرابوو کە ترس و تیرۆری بۆ خەڵکی عێراق ھێنا. بەناوبانگ بوو بە کوشتنی خێزانەکان بە دارێکی ئاسن، بەڵام بە ئەبوو تەبر (ئەبوو تەور) ناسراوە. بەزۆری بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نامۆ دەست بە تاوانەکانی دەکات، زۆرجار کاتێک قوربانییەکە بە تەنھا لە ماڵەوەیە. پەیوەندییەکە پێکدێت لە گفتوگۆی بێ کەڵک و ھەڕەشە و جنێودان. دوای ئەوە لە دەرگا دەدرێت و تاوانەکە دەست پێدەکات.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «أبو طبر»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.