ئێم ڤی ڕۆسوس

کەشتی
(لە ئێم ڤی رۆسوسەوە ڕەوانە کراوە)

ئێم ڤی ڕۆسوس کەشتییەکی گشی کارگۆ بوو لە ساڵی ١٩٨٦ لە ژاپۆن دروستکرا، بەھۆی تێکشکانییەوە کە چیتر توانای گواستنەوەی نەمابوو لە بەندەری بەیروت ی پایتەختی لوبنان گیری خوارد. ڕۆسوس لە ساڵی ٢٠١٤ کە لەلایەن بازرگانی ڕووسی ئیگۆر گریچۆشکین ەوە خاوەندارێتی دەکرا بە بڕی ٢٬٧٥٠ تۆن نیتراتی ئەمۆنیۆمەوە دەستی بەسەرداگیرا و پاشان بووە ھۆی تەقینەوەکانی ٢٠٢٠ی بەیرووت.

رۆسوس (ڕاست) لە بەندەری بەیروت

تایبەتمەندییەکان دەستکاری

کەشتی ڕۆسوس پێویستی بە تاقمێکی ١٠ کەسی ھەبوو لە کاتی گەشتکردنیدا و ٨٦٫٧ مەتر درێژی ھەبوو بە پانای (beam) ١٢ مەتر و قووڵی (draught) ٤٫٩ مەتر و توانای بارکردنی ئەم کەشتییە بە گشتی ١٩٠٠ تۆنەیج بوو وە بە پوختی ٩٦٤ تۆنەیج و بە بارکردنی لێواری مردن ٣٬٢٢٦ تۆنەیج بوو. ڕۆسوس بە بزوێنەرێکی چوار پستۆنی کاری دەکرد کە توانای ٩٨٧ ئەسپی ھەبوو و خێرایەکەشی دەگەیشتە ١٠٫٥نەت (١٩٫٤ کم/کاژێر).

مێژوو دەستکاری

ئەم کەشتییە لە ساڵی ١٩٨٦ لەلایەن کۆمپانیای ژاپۆنی تۆکووا زۆسێن کە تایبەتە بە دروستکردنی کەشتی بەرھەم ھێنراوە و پاشان لە سالی ٢٠٠٢ فرۆشراوە بە کۆمپانیایەکی تری ژاپۆنی و پاشان فرۆشرا بە کۆمپانیایەکی کۆریای باشوور دواتر لە سالی ٢٠٠٥ چەند کۆمپانیایەکی ھۆنگ کۆنگی بەدوایییەکدا خاوەندارێتی ئەم کەشتییەیان کردووە. لە سالی ٢٠٠٧ ئەم کەشتییە فرۆشرا بە کۆمپانیایەکی جیھانی کە تایبەت بوو بە گواستنەوە و ناونرا لیگێند گلۆری تازە New Legend Glory.

لە ساڵی ٢٠١٢ ئە کەشتییە فرۆشرا بە بازرگانێکی ڕووسی کە دانیشتووی یۆنان بوو بە ناوی ئیگۆر گریچۆشکین.

لە ئەیلوولی ٢٠١٣ لە بەندەری باتومی لە جۆرجیا ئەم کەشتییە بە بڕی ٢٬٧٥٠ تۆن لە نیتراتی ئەمۆنیۆم بەڕێکەوت بەئاڕاستەی کارگەیەکی بەرھەم‌ھێنای تەقەمەنی بە ناوی فابریکا دێ ئێکسپلۆسیڤ Fabrica de Explosivos لە ماتۆلا لە مۆزامبیک، کاپتینی کەشتییەکە ئەم برەی زۆرەی بە برێکی زۆر مەترسیدار زانی بۆ گواستنەوەی بەم کەشتییە بەڵام وتی مەحاڵ نییە. بەجۆرێک لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەم کەشتییە لە بەندەری لوبنان لەنگەری گرت و زۆرێک لە سەرچاوکان باسیان لەوە دەکرد ئەم لەنگەرگرتنە بە‌ھۆی کێشەی میکانیکی و بزوێنەری کەشتییەکەوەبووە بەڵام زۆرێک لە سەرچاوەکانی تر باسیان لەوەدەکرد کە خاوەنی کەشتییەکە توانای دابینکردنی ئەو تێچوەی نەبووە بۆ پەرینەوە لە کەناڵی سوێس وە لە ھەمانکاتدا خاوەنەکەی توانای دابینکردنی بڕی تێچووی چاکردنەوەی کەشتییەکەشی نەبوو لە بەیروت. بەڵام وا دەرکەوت کە تێکشکانی کەشتییەکە بەھۆی زۆری ئەو برە بارەوە بووە کە لەسەر کەشتییەکە بارکرابوو. ناوەندی چاودێری مینا ھەستان بە پشکنینی کەشتییەکە و بۆیان دەرکەوت کە ئەم کەشتییە مەرج و توانای گەشت کردنی دەریای نەماوە. ھەشت ئۆکرانی و ڕووسییەک وەک تاقمی کەشتییەکە لەناوە کەشتییەکەدا گیریانخواردبوو، بە یارمەتی کۆنسولی ئۆکرانی پێنج لە ئۆکرانییەکان گەڕیندرانەوە وڵاتی خۆیان و ئەوانەی تر کە پێکھاتبوون لە تاقمی ئەندازیاری بۆ پاریزگاری لە کەشتییەکە لە شوێنی خۆیان مانەوە. خاوەنی کەشتییەکەش مایەپووچ بوونی خۆی ڕاگەیاند و دەستی لە کەشتییەکە ھەڵگرت بە جۆرێک توانای دابین کردنی پێداویستی تاقمی ناو کەشتییەکەی نەمابوو، ئەوانیش بەھۆی یاسای نیشتەجێبوون و مانەوەی لوبنانی نەیان دەتوانی لە کەشتییەکە بێنە دەرەوە بۆیە کاپتینی کەشتییەکە ھەستا بە فرۆشتنی بری ئەو سووتەمەنییەی لەناو کەشتییەکە مابووەوە بۆ گرتنی پارێزەرێک بۆ ئەوەی لەناو کەشتییەکە ڕزگاریان بکات. دوای سێ جار لە نامەی ئاگادارکردنەوە بەندەری بەیرووت لە شوباتی ٢٠١٤ دەستی بەسەر کەشتییەکەداگرت چونکە کەشتییەکە کرێی بەندەرەکەی نەدابوو کە گەیشتبووە نزیک ١٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی. پاش نزیکەی ساڵیک لە گیرخواردنی تاقمی ناوکەشتییەکە دادگای بەیروت بریاری ئازاد کردنی تاقمەکە و داگرتنی بارە مەترسیدارەکەی ناو کەشتییەکەش دەرکرد و گشت باری ناو کەشتییەکەش لە کۆگای ژمارە ١٢ ی بەندەری بەیروت ھەلگیرا تا لە ٤ ی ئابی ٢٠٢٠ بووە ھۆی تەقینەوەکانی ٢٠٢٠ی بەیرووت.

 
بەندەری بەیروت دوای تەقینەوەکانی ٢٠٢٠ی بەیرووت

چەندین جار بەرپرسانی بەیرووت و لوبنان بە نامە و داواکاری ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی مەترسییەکی گەورە لە بەندەری بەیروت، کە داواکاران داوایاندەکرد کە ئەو برە زۆرەی نیتراتی ئەمۆنۆم کە لە کۆگای ژمارە ١٢ لە بەندەری بەیرووت هەلگیرابوو، ھاوردە بکرێت یا سوودی لێوەربگیریت بۆ بواری سەربازی و پیشەسازی بەڵام ئەو کات بەرپرسانی لوبنان ھیچ وەڵامدانەوەیکیان نەبوو.

سەرچاوەکان دەستکاری