ئێما ماکۆین(بە ئینگلیزی: Emma McKeon؛ لە دایکبووی ٢٤ ی ئایاری ١٩٩٤) مەلەوانی پێشبڕکێکاری ئوسترالیا.[٢] یەکێک لە سەرکەوتووترین وەرزشوانانە ئوسترالیا بەشداربوەکانی ئۆڵمپیادە کە ١١ مێدالیای بەدەست ھێناوە لە ھەردوو ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ ی ڕیۆ و ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ ی تۆکیۆ.[٣] بە چوارمێدالیای زێر و سێ مێدالیای بڕۆنز لە پێشبڕکێکانی مەلەوانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ بووە یەکەم خانمە ئوسترالی ئەو دەستکەوانە بەدەست بھێنێت . ھەروەھا بووە یەکەم خانمە یاریزان بتوانێت لە یەک ئۆڵمپیاد ئەو ژمارە مێدالیایە بباتەوە. ھەروەھا لە پاڵاوانێتی جیھانی بۆ یارییە ئاوییەکان، پالاوانێتی یارییەکانی کۆمۆنوێلت، پالاوانێتی پان پاسقیک خاوەنی مێدالیای زێرە.[٤]ئەو لە ئێستادا گەیشتووە بە پێنج مێدالیای زێر لە ئۆڵمپیاد ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیییە لە مێژووی ئوسترالیا و یەکسانە لەگەڵ ئیان سۆرپ[٥]

ئێما ماکۆین
McKeon in 2016
زانیاری کەسێتی
لەدایکبوون (١٩٩٤-٠٥-٢٤) ٢٤ی ئایاری ١٩٩٤ (تەمەن ٢٩ ساڵ)
ویلایەتی نیو ساوت وێلز، Australia
باڵا180 cm[١]
کێش60 kg[١]
وەرزشی
یانەGriffith University
راھێنەرMichael Bohl

ژیانی سەرتایی دەستکاری

ئیما لە ٢٤ی ئایاری ١٩٩٤ لە شاری وۆڵۆنگانگ ویلایەتی نیو ساوت وێلز لە ئوسترالیا لەدایکبووە.[٦] خوشیکی دێڤد ماکوین و کچی ڕۆن ماکۆینە کە ھەردووکیان بەھەمان شێوە مەلەوان بوون.[٧]لە زانکۆی گریفس درێژەی بەخوێندن داوە لە تەندروستی گشتی.[٨]

بەشدارییەکان دەستکاری

ئیما لە بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی لاوانی ٢٠١٠ کە لە سەنگافورە بەرێوەدەچوو کرد. مەدالیای زێری لە پێشبڕکێی مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ھەمەجۆری کچان بەدەست ھێنا. ھەروەھا مەدالیای زیوی لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری ئازاد و ٤ × ١٠٠ ئازاد بردەوە؛ و مەدالیای بڕۆنزی لە مەلەوانی ٥٠ مەتری ئازاد، ٢٠٠ مەتری ئازاد، مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری تێکەڵ بەدەست ھێنا.[٩]

یارییەکانی ئۆڵمپیاد دەستکاری

٢٠١٢ دەستکاری

ئیما یەکێک بوو لە وەرزشوانە بەشداربووەکانی ئوسترالیا لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ی لەندەن. لەسەر ئاستی تاک بەشداری پێشبڕکێکانی مەلەوانی کرد بەڵام نەیتوانی سەرکەوتووبێت لە بەدەست ھێنانی مەدالیا. لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری ئازاد پلەی ٧، لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری پەپوولەی پلەی ٩، لە ٢٠٠ مەتری ئازاد پلەی ١٠، لە مەلەوانی ٥٠ مەتری ئازاد پلەی ١٣ی بەدەست ھێنا[١٠]

٢٠١٦ دەستکاری

بۆ جاری دووەم ئیما لەگەڵ شاندی ولاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵمپیادی ھاویینەی ٢٠١٦ ی ڕیۆی بەرزایل ھەڵبژێردرایەوە. لەھەمانکاتیش دێڤدی برای بانگێشتکرا بەمەش بوونە یەکەم خوشک و برای ئوسترالی بەشداری ئۆڵمپیادبکەن دوای جۆن و ئەلیسا کە لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٦٠ بەشداریان کردبوو.[١١][١٢] ئیما لەسەر ئاستی تاک و کۆ بەشداری پێشبڕکێکانی مەلەوانی کرد. لە مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد بەھاوبەشی تیمی ئوسترالیا مەدالیای زێری بەدەست ھێنا. ژمارەی پێوانەییان شکاند کاتێک بە ٣:٣٠٫٦٥ دەقە یارییەکەیان بردەوە. ھەر لەگەڵ تیمی مەلەوانی ئوسترالیا مەدالیای زیوی لە مەلەوانی ٤ × ٢٠٠ مەتری ئازاد ھەروەھا مەدالیای بڕۆنزی لە پێشبڕکێی مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری تێکەڵ بەدەست ھێنا. ھەروەھا مەدالیای بڕۆنزی لە مەلەوانی ٢٠٠ مەتری ئازاد بردووە کاتێک مەدوای پێشبڕکێکەی بە ١:٥٤٫٩٢دەقە تەواوکرد.[١٣][١٤] لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری پەپوولەی بەشداری کرد وپلەی شەشەمی وەرگرت. بەم دەستکەوتانەوە گەرایەوە ولاتی خۆی.[١٥]

٢٠٢١ دەستکاری

بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک ئیما بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیادی کرد کاتێک لەگەڵ شاندی ولاتەکەی لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ تۆکیۆ بەشدارییان کرد. لەگەڵ تیمی ئوسترالیا لە پێشبڕکێی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد توانیان ژمارەی پێوانەی جیھانی بشکێنن کاتێک بە ٣:٢٩٫٦٩دەقە مەودای پێشبرکێکەیان تەواو کردوو مەدالیای زێریان بەدەست ھێنا،[١٦]و بەھەمان شێوە لە ٤ × ١٠٠ مەتری ھەمەجۆر مەدالیای زێری بردەوە. ھەروەھا ھەر لەگەڵ تیمی ئوسترالیا مەدالیای بڕۆنزی لە مەلەوانی ٤ × ٢٠٠مەتری ئازاد، مەلەوانی ٤ × ٢٠٠ مەتری ھەمەجۆری تێکەڵ بەدەست ھێنا. لەسەر ئاستی تاک لە پێشبڕکێی مەلەوانی ٥٠ مەتری ئازاد بەشداری کرد توانی بە ٥١٫٩٦ چرکە مەودای یارییەکە تەواو بکات (ژمارەی پێوانەی ئۆڵمپیاد و دووەم خێراترین کات لە مێژوودا) مەدالیای زێر بباتەوە.[١٧] و لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری ئازادیش مەدالیای زێری و لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری پەپوولەی مەدالیای زیوی بردەوە. بووە یەکەم خانمە مەلەوانی ئوسترالی و جیھانی بتوانێت ٧ مەدالیا لە یەک ئۆڵمپیاد بەدەست بھێنێت (یەکسان بوو لەگەل وەرزشوانی سۆڤیەتی ماریا گۆرۆچۆڤسکایا لە یاری جمناسیک لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢)[١٨][١٩]و ھەروەھا بووە یەکەم خانمە مەلەوانی ئوسترالی ٥ مەدالیای زێر لە ئۆڵمپیاد بەدەست بھێنێت (٢٠١٦–٢٠٢٠) یەکسانبوو لەگەڵ مەلەوانی ئوسترالی ئایان سوورب (لەسەر ئاستی پیاوان).[٢٠]

پاڵاوانێتی جیھانی دەستکاری

٢٠١٣ دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٣ بەشداری خولی پاندەی پالاوانێتی جیھانی فینا بۆ یارییە ئاوییەکانی ٢٠١٣ کە لە بەرشلۆنەی ئیسپانیا بەرێوەچوو کرد. توانی لەگەڵ تیمی مەلەوانی ئوسترالی لە پێشبرکێی مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد، پێشبڕکێی ٤ × ٢٠٠ مەتری ئازاد، وەھەروەھا ٤ × ٢٠٠ مەتری ھەمەجۆر مەدالیای زیوی بەدەست ھێنا.[٢١][٢٢]

٢٠١٥ دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری خولی شازدەھەمی پالاوانێتی جیھانی فینا بۆ یارییە ئاوییەکانی ٢٠١٥ کرد کە لە شاری کازانی ڕووسیا یارییەکانی بەڕێوەچوو. مەدالیای زێری لەگەڵ تیمی ئوسترالی لە پێشبرکێی مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد؛ و مەدالیای بڕۆنزی لە مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ھەمەجۆر بەدەست ھێنا. پلەی شەشەمی لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری پەپوولەی و پلەی حەوتی لە مەلەوانی ٢٠٠ مەتری ئازاد وەرگرت.[٢٣]

٢٠١٧ دەستکاری

ماکۆین چوار مەدالیای زیو، دوو مەدالیای بڕۆنزی لە پاڵاوانێتی جیھانی مەلەوانی ٢٠١٧ بەدەست ھێنا.[٢٤] لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری پەپوولەی بەشداری کرد لە قۆناغی ژمارەکان پلەی سێیەم بوو لە خولی پێش کۆتایی بووە بووە دووەم ژمارەی پێوانەی لەسەر ئاستی ئۆڤیانووس تۆمارکرد کاتێک بە ٥٦ چرکە و ٢٣ لەھەزارەی چرکە مەوداکەی تەواوکرد. لە قۆناغی کۆتایی بەھەمان شێوە پلەی دووەمی وەرگت کاتێک بە ٥٦ چرکە و ١٨ لە ھەزارەی چرکە لە دوای سارا مەلەوانی سویدی تەواو کرد بەھەمان شێوە ژمارەی پێوانەی نوێ تۆمارکرد لەسەر ئاستی ئۆڤیانووس. لە مەلەوانی ٢٠٠ مەتری ئازاد بەھەمان شێوە بەشداریکرد لە قۆناغی کۆتایی توانی پلەی دووەم و مەدالیای زیوی بەدەست ھێنا کاتێک بە ١دەقە و ٥٥ چرکە و ١٥ لە ھەزارەی چرکە (١:٥٥٫١٥) مەوداکەی تەواوکرد.[٢٥] مەدالیای سێەمی زیوی لە مەلەوانی ٤×١٠٠ ھەمەجۆری ئازادی سەر ئاستی خانمان بردەوە بە ھاوبەشی لەگەڵ برۆنتی کامپبێڵ ،ئێمیلی سیبۆھم ،شەینا جاک بە جیاوازی ٠٫٢٩ چرکە لەگەڵ تیمی ئەمریکا؛ و چوارەم مەدالیای زیوی لە مەلەوانی ٤×١٠٠ تێکەڵی ھەمەجۆر بە ھاوبەشی لەگەڵ برۆنتی کامپبێل، میچ لارکین، دانیاڵ کەیڤ بەدەست ھێنا.[٢٦][٢٧] ھەروەھا مەدالیای بڕۆنزی لە مەلەوانی ٤×١٠٠ ھەمەجۆر و ٤×٢٠٠ مەتری ئازاد بەدەست ھێنا.

٢٠١٩ دەستکاری

بەھەمان شێوەی ساڵی٢٠١٧ ئیما بانگێتشی تیمی مەلەوانی ئوسترالیا کرا بەمەبەستی بەشداریکردن لە خوڵیکی دێکەی پالاوانێتی جیھانی مەلەوانی لە ساڵی ٢٠١٩. لەم پالاوانێتییەدا لەسەر ئاستی تاک تەنھا یەک مەدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا بەڵام لەسەر ئاستی تیم توانی سێ مەدالیای زێر، دوو مەدالیای زیو بباتەوە.[٢٨] لە مەلەوانی ٤×١٠٠ مەتری ئازاد توانی بەھاوبەشی لەگەڵ تیمی ئوسترالیا پەلەی یەکەم و مەدالیای زێر ببنەوە کاتێک توانیان بە ٣:٣٠٫٢ خولەک بگەنە ھێلی کۆتایی و ژمارەی پێوانەییان لەسەر ئاستی پاڵاوانێتییەکە تۆمارکرد.[٢٩] ھەروەھا لە مەلەوانی ٤×٢٠٠ مەتری ھەمەجۆر ژمارەی پێوانەییان لەسەر ئاستی جیھان و پاڵاوانێتییەکە بەدەست ھێنا کاتێک بە ٧:٤١٫٥٠ خولەک مەودای پێشبڕکێکەیان تەواو کرد مەدالیای زێریان بردەوە[٣٠][٣١]و لە مەلەوانی ٤×٢٠٠ مەتری ئازاد بەھەمان شێوە مەدالیای زێری لەگەڵ تیمی ئوسترالیا بردەوە.[٣٢] لە مەلەوانی ٤×١٠٠ مەتری ھەمەجۆر لەسەر ئاستی خانمان ٤×١٠٠ مەتری تێکەڵی شێوە جیاواز مەدالیای زیوی بردەوە؛ و لە پێشبڕکێی مەلەوانی ١٠٠ مەتری پەپوولەی مەدالیای بڕۆنزی بردەوە کۆی مەدالیایەکانی لەم پاڵاوانێتییەدا گەیشتە ٦ مەدالیا.[٣٣][٣٤]

پاڵاوانێتی یارییەکانی کۆمۆنوێلت دەستکاری

٢٠١٤ دەستکاری

ماکۆین یەکێک بوو لەو وەرزشوانانەی بۆ پاڵاوانێتی یارییەکانی کۆمۆنوێلت لەلایەن تیمی ئوسترالیا کە لە گلاسگۆ، سکۆتلاند بەڕێوەچوو ھەڵبژێردرا. شەش مەدالیا (چوار زێر، دوو بڕۆنز) ی بەدەست ھێنا.[٣٥] لە یەکەم ڕۆژی پالاوانێتییەکاندا لە مەلەوانی ٢٠٠ مەتری ئازاد مەدالیای زێری بردەوە. لە تیمی ئوسترالیا لە مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد لەگەڵ کەیت کامپبێل، برۆنتی کامپبێڵ، میلانی سکلەندەر توانی مەدالیای زێر بباتەوە و ژمارەی پێوانەی جیھانیان تۆمارکرد کاتێک بە ٣ دەقە و ٣٠ چرکە و ٠٨ لە ھەزارەی چرکە ٣:٣٠٫٩٨ مەوداکەیان تەواوکرد.[٣٦][٣٧] لەسەر ئاستی تاکی خانمان لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری پەپوولەی مەدالیای بڕۆنزی بردەوە و پاشان لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری ئازاد بەھەمان شێوە مەدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا لە دواوەوەی کەیت کامپبێل و بڕۆنتی کامپبێڵ بوو بەم شێوەیە ھەرسێ پلەکانی پێشەوەیان گرت.[٣٨] ماکۆین لە ڕکابەرییەکانی مەلەوانی ٤ × ٢٠٠ مەتری ئازاد، ٤ ×١٠٠ مەتری ھەمەجۆر بەھەمان شێوە مەدالیای زێری بەدەست ھێنا.[٣٩] بەمەش بە کۆکردنەوەی شەش مەدالیا یەکسان بوو لەگەڵ ئیان سۆرپ و سوسی ئۆنیل کە پێشتر لە ھەمان پالاوانیتی توانیبوویان ئەو ئەنجامە بەدەست بھێنن.[٤٠]

٢٠١٨ دەستکاری

ئێما ماکۆین بەھەمان شێوەی ساڵی ٢٠١٤ بەشداریی پاڵاوانێتی یارییەکانی کۆمۆنوێلت لە ٢٠١٨ کە شاری گۆڵد کۆست ی ئوسترالیا میواندراری کرد بوو کرد. توانی بۆ جارێکی دیکە ٦ مەدالیا (چوار زێر، دوو بڕۆنز) بباتەوە. ھەمان دەستکەوتی ساڵی ٢٠١٤ی تۆمارکردەوە یەکسان بوو لەگەڵ ئیان سۆرپ و سوسی ئۆنیل.[٤١]

ئەنجامەکان لە پاڵاوانێتییە گەورەکان دەستکاری

Meet 50 ئازاد 100 ئازاد 200 ئازاد 100 فرین 4×٥٠ ئازاد 4×١٠٠ ئازاد 4×٢٠٠ ئازاد 4×٥٠ ھەمەجۆر 4×١٠٠ ھەمەجۆر 4×٥٠ ئازادی تێکەڵ 4×٥٠ ئازادی ھەمەجۆر 4×١٠٠ ئازادی تێکەڵ 4×١٠٠ تێکەڵی ھەمەجۆر
WC 2013      
WC 2015 7th 4th   6th  
OG 2016   6th      
WC 2017 8th            
WC 2019 4th DNS            
OG 2021[٤٢]              

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Emma McKeon". fina.org. FINA. Retrieved 5 April 2018. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٦ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Emma McKeon". Australian Olympic Committee (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-03.
  3. ^ "'McKeonville': Emma McKeon's hometown proud of its golden 'Gong girl'". www.abc.net.au (بە ئینگلیزی). 2021-08-02. Retrieved 2021-08-03.
  4. ^ "Emma MCKEON | Results | FINA Official". FINA - Fédération Internationale De Natation (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-03.
  5. ^ "'The story of the Games': The wild 69-year global first for Australia's new Olympic GOAT Emma McKeon". Fox Sports (بە ئینگلیزی). 2021-08-01. Retrieved 2021-08-03.
  6. ^ "Emma McKeon Bio". SwimSwam (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-03.
  7. ^ "David and Emma McKeon forging own path as they follow in dad's footsteps". Fox Sports (بە ئینگلیزی). 2014-07-23. Retrieved 2021-08-03.
  8. ^ "Emma McKeon Bio". SwimSwam (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-03.
  9. ^ "Australian Olympic Committee: Emma McKeon". web.archive.org. 2016-03-22. Retrieved 2021-08-03.
  10. ^ "Emma McKeon and the Story Behind Australia's Most Underrated Star". Swimming World News (بە ئینگلیزی). 2021-02-13. Retrieved 2021-08-04.
  11. ^ "Subscribe to The Australian | Newspaper home delivery, website, iPad, iPhone & Android apps" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-04.
  12. ^ "7th heaven: Aussie McKeon leaves Tokyo with 7 swim medals". AP NEWS (بە ئینگلیزی). 2021-08-01. Retrieved 2021-08-04.
  13. ^ "Emma McKeon | AUS Team | Rio 2016". web.archive.org. 2017-02-25. Retrieved 2021-08-04.
  14. ^ "Aussie Medalists Share the Lessons They Learned at the Games". SwimSwam (بە ئینگلیزی). 2016-08-15. Retrieved 2021-08-04.
  15. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. 2016-09-20. Retrieved 2021-08-04.
  16. ^ "Tokyo Olympics 2020: Emma McKeon becomes first female swimmer to win 7 medals at single Olympic Games". www.timesnownews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-04.
  17. ^ "Australia's McKeon wins historic gold medal". ESPN.com (بە ئینگلیزی). 2021-07-31. Retrieved 2021-08-04.
  18. ^ "Emma McKeon seals seventh Olympic medal as Australian women win 4x100m medley". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2021-08-01. Retrieved 2021-08-04.
  19. ^ Decent, Tom (2021-08-01). "Australia win ninth gold in pool as McKeon snares her own seventh medal". The Age (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-04.
  20. ^ "'The story of the Games': The wild 69-year global first for Australia's new Olympic GOAT Emma McKeon". Fox Sports (بە ئینگلیزی). 2021-08-01. Retrieved 2021-08-04.
  21. ^ "Emma McKeon". TLA. Retrieved 2021-08-04.
  22. ^ "OMEGA Sports Live Timekeeping, Official Olympics Games Timekeeper". www.omegatiming.com. Retrieved 2021-08-04.
  23. ^ "Emma McKeon | AUS Team | Rio 2016". web.archive.org. 2017-02-25. Retrieved 2021-08-04.
  24. ^ "Australian swimmer Emma 1st women win 7 gold medal In single olympic Games". The Live Newz (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-06. ٦ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ "Emma McKeon, is an Australian competitive swimmer. McKeon has won four medals, including one gold, at the 2016 Summer Olympics in Rio de Janeiro, eleven medals,". ww.en.freejournal.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-06. ٦ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ "Rieder's Richter Scale: Australia-USA Mixed Relay Finish Epitomizes World Swimming Championships". Swimming World News (بە ئینگلیزی). 2019-07-24. Retrieved 2021-08-06.
  27. ^ Vilf, Alexander (2017-07-26). "2017 FINA World Aquatics Championships. Swimming. Day four". Sputnik Images media library (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-06.
  28. ^ "OMEGA Sports Live Timekeeping, Official Olympics Games Timekeeper". www.omegatiming.com. Retrieved 2021-08-06.
  29. ^ "Swimming at the 2019 World Aquatics Championships – Women's 4 × 100 metre freestyle relay", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-01-30, retrieved 2021-08-06
  30. ^ "OMEGA Sports Live Timekeeping, Official Olympics Games Timekeeper". www.omegatiming.com. Retrieved 2021-08-06.
  31. ^ Limited, Alamy. "Stock Photo - Gwangju, South Korea. 25th July, 2019. Swimmers of Australia encourage their teammate during the women's 4x200m freestyle relay final at the Gwangju 2019 FINA World". Alamy (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-06.
  32. ^ "Day-by-day: Swimming at the 2019 FINA World Championships". Olympics.com. Retrieved 2021-08-06.
  33. ^ Navarro, June (2019-07-23). "PH swimmer Remedy Rule sets new national record in women's 100m butterfly". INQUIRER.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-06.
  34. ^ www.wikiwand.com https://www.wikiwand.com/en/Swimming_at_the_2015_World_Aquatics_Championships_–_Women%27s_100_metre_butterfly. Retrieved 2021-08-06. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  35. ^ "Glasgow 2014 - Emma Mckeon Profile". g2014results.thecgf.com. Retrieved 2021-08-07. ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  36. ^ Paxinos, Stathi (2014-07-24). "Emma and David McKeon continue the Commonwealth Games family tradition". The Sydney Morning Herald (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-07.
  37. ^ "Glasgow 2014 - Women's 4 x 100m Freestyle Relay Final". g2014results.thecgf.com. Retrieved 2021-08-07. ١٦ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  38. ^ "Campbells lead sweep of women's 100m freestyle". www.abc.net.au (بە ئینگلیزی). 2014-07-28. Retrieved 2021-08-07.
  39. ^ "Glasgow 2014 - Women's 4 x 100m Medley Relay Final". g2014results.thecgf.com. Retrieved 2021-08-07. ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  40. ^ "Six-of-the-best for pool ace Emma". couriermail (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-07.
  41. ^ "Swimming | Athlete Profile: Emma MCKEON - Gold Coast 2018 Commonwealth Games". results.gc2018.com. Retrieved 2021-08-07. ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  42. ^ "Swimming Athlete Profile: Emma MCKEON". Olympic Games 2020. Retrieved 3 August 2021. ٢ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.