ئێلی کۆل (بە ئینگلیزی: Ellie Cole؛ لەدایکبووی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١)خانمە مەلەوانی پێشبڕکێکاری پارالمپیک و یاریزانی باسکەی سەرکورسی جووڵاوی ئوسترالییە. دوای بڕینەوەی یەکێک لە قاچەکانی دەستی کرد بە مەلەوانی وەک یەکێک لە بەرنامەکانی بە شێوەیەکی خێرا دوور لە پێشی بینی ڕاھێنەرەکانی لەم بواردە زیاتر گەشەی کرد. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستی کرد بە بەشداریکردن لە پاڵاوانێتییەکانی مەلەوانی و یەکەم ئەزموونیشی لە پاڵاوانێتی جیھانی بۆ یارییە ئاوییەکانی خاوەنپێداویستییە تایبەتییەکان لە ٢٠٠٦ بوو و توانی مەدالیای زیو بەدەست بھێنێت . ھەروەھا لە پاڵاوانێتییەکانی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان وەک: پارالمپیکی ھاوینە، یارییەکانی کۆمۆنوێلت، مەلەوانی پان پاسفیک، و پالاوانێتییە ناوخۆیییەکانی ئوسترالیا چەندین مەدالیای جۆراوجۆری بەدەست ھێناوە. ئەو لە پارالمپیکی ٢٠١٢ چوارمەدالیای زێڕ، دوو مەدالیای بڕۆنزی بردەوە.[٣]دوای یارییەکانی پارالمپیکی ٢٠١٢ لە پاڵاوانێتی مەلەوانی ئای پی ئێس جیھانی توانی پێنج مەدالیا کە سیانیان زێر بوو بەدەست بھێنێت . نوێنەرایەتی ئوسترالیای کرد لە پارالمپیکی ھاوینەی ٢٠١٦ی ڕیۆ دێ ژانێرۆ، بەڕازیل. براوەی دوو مەدالیای زێر، سێ مەدالیای زیو، یەک مەدالیای بڕۆنزی بوو.[٤] و یەکێکە لە خانمە وەرزشوانە بەشداربووەکانی پارالمپیکی ھاوینەی ٢٠٢٠ ی تۆکیۆ. ژاپۆن.[٥]

ئێلی کۆل
2016 Australian Paralympic Team portrait
زانیاری کەسێتی
ناوی تەواوEllie Victoria Cole
ڕەگەزنامە ئوسترالیا
لەدایکبوون (١٩٩١-١٢-١٢) ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١ (تەمەن ٣٢ ساڵ)
Melbourne, Victoria, Australia
وەرزشی
یانەKnox Pymble[١]
راھێنەرNick Dobson[٢]

ژیان دەستکاری

ئێلی لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١ لیلیدەیل، ڤیکتۆریا لەدایکبووە. دایک و باپیری ھەردووکیان وەرزشوانی مەلەوانی بوون.[٦] باوکیشی وەرزشوان بووە.[٧][٨] دووساڵ دوای لەدایکبوونی قاچی ڕاستی تووشی نەخۆشی کە جۆرێکە لە شێرپەنجە دەبێت، دوای بێ ئەنجام بوونی چارەسەرە کیمیایەکان لە ١٤ی شوباتی ١٩٩٤ قاچی ڕاستیان لە سەرووی ئەژنۆیەوە بڕایەوە.[٩] دوای ھەشت نەشتەرگەری دایکی ئێلی وەک بەشێک لە چارەسەرکردنی ناوی لە یەکێک لە خولەکانی فێربوونی مەلەوانی تۆمارکرد. ڕاھێنەرەکان پێشبینی ساڵێکیان بۆکردبوو بۆ ئەوەی لە ھێلی ناوەرەست فێری مەلەکردن بێت، بەلام بە دوو ھەفتە فێربوو کە ئەمەش دوور بوو لە پێشبینییەکانیان.[١٠][١١] ئێلی لە قوتابخانەی فێرکستۆن خوێندوویەتی.[١٢] لە زانکۆی کاسۆلۆکی ئوسترالیا بەکالۆریۆسی لە زانستی تەندروستی وەرزشی بەدەست ھێناوە.[١٣]

پیشەی مەلەوانی دەستکاری

 
کوڵ لە دوای خولێکی ڕاھێنان لە پەیمانگەی وەرزشی ئوسترالیا

ئێلی کۆڵ لە پۆلینی دەستی کرد کە تایبەتە بەو کەسانەی بەشێکی جەستەیان بڕواتەوە دەستی کرد بە خۆئامادەکرد بۆ بەشداریکردن لە پاڵاوانێتییەکانی مەلەوانی لەسەر ئاستی ناو و دەرەوە.[١٤]لە ساڵی ٢٠٠٣ بەشداری پالاوانێتییەکانی کرد. لە پالاوانێتی جیھانی مەلەوانی ساڵَی ٢٠٠٦ کە لە ئەفریقای باشوور بەڕێوەچوو بەشداریکرد. لە پشتە مەلەی ١٠٠مەتری S٩ مەدالیای زیوی بەدەست ھێنا.[١٥][١٦] کۆڵ توانی بەھۆی ئاستەکەیەوە بگاتە تیمی مەلەوانی ئوسترالیا بۆ بەشداریکردن لە پارالمپیکی ھاوینەی ٢٠٠٨ی پەکین پایتەتی چین، بووە براوەی مەدالیای زیو لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری پوپوولەی S٩ و و دوو مەدالیای بڕۆنز لە مەلەوانی ٤٠٠ مەتری ئازاد S٩، مەلەوانی ١٠٠ مەتری پشتەمەلە S9.[١٧] لە ساڵی ٢٠٠٩بەشداریی لە پالاوانێتی مەلەوانی کورت مەودای ئوسترالیا کرد لەمەلەوانی ١٠٠ مەتری ئازاد توانی ژمارەی پێوانەی جیھانی تۆماربکات کاتێک مەوداکەی بە یەک دەقە و چوارچرکە و ٦ لە ھەزاری چرکە ١:٠٤:٠٦ تەواوکرد.[١٨] و ئەم پالاوانێتییە بووە ھۆی پالاوتنی مەلەوانەکان بۆ بەشداریکردن لە پاڵاوانێتی جیھانی مەلەوانی ئای پی ئێس (IPC Swimming World Championships) تایبەت بە خاوەن پێداویستییەتایبەتییەکان لە سالی ٢٠٠٩ لە ڕیۆدی ژانیرۆی بەڕازیل. ئێلی توانی خۆی بگەیەنێت ئەو پالاوانێتییە لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری پشتە مەلە، مەلەوانی ٤٠٠ مەتری ئازاد، ٤ ×١٠٠مەتری ھەمەجۆر، و ٢٠٠ مەتری ھەمەجۆری تاک مەدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا.[١٩]ھەروەھا لە پالاوانێتی جیھانی مەلەوانی ئای پی ئێسی ٢٠١٠ بەشداریکرد و بووە براوەی دوو مەدالیای بڕۆنز لە مەلەوانی ٢٠٠ مەتری ھەمەجۆر، ھەروەھا مەلەوانی ٤٠٠ مەتری ھەمەجۆر SM9.[٢٠]ھەر لەو ساڵەدا لە پاڵاوانیتی یارییەکانی کۆمۆنوێلت ٢٠١٠ی دێلھی لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری ئازادی، و مەلەوانی ١٠٠ مەتری پەپولوی بووە براوەی مەدالیای بڕۆنز.[٢١] و لە پالاوانێتی پان پاسیفیکی ٢٠١١ توانی ٦ مەدالیا لە ڕکابەرییەەکانی ٥٠ مەتری ئازاد، ١٠٠ مەتری ئازاد، ٤٠٠ مەتری ئازاد، ١٠٠ مەتری پەپوولەی، ١٠٠ مەتری پشتەمەلە، مەلەوانی ٢٠٠ مەتری ھەمەجۆری تاک S٩ بەدەست بھێنێت .[٢٢]کۆڵ ھەروەھا لە پالاوانێتییە ناوخۆیییەکانی ئوسترالیا بەشداری کردووە.

باسکەی سەر کورسی جووڵاو دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Ellie Cole USC Spartans Bio". University of the Sunshine Coast. 30 March 2018. Archived from the original (url) on 23 April 2018. Retrieved 23 April 2018. ٢٣ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Fahy, Patrick (18 August 2015). "Swim coach vows to keep golden touch". Rouse Hill Courier. Archived from the original on 24 September 2015. Retrieved 24 August 2015. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Swimming Australia - Swimming Australia Paralympic Squad Announcement". web.archive.org. 2016-11-13. Retrieved 2021-08-12.
  4. ^ Blank, Stephen (2011-07-01). "Russia's Anxieties about the Arab Revolution (E-Notes, July 2011)". Fort Belvoir, VA. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  5. ^ "Paralympics Australia Names Powerful Para-Swimming Team For Tokyo | Paralympics Australia" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-12.
  6. ^ "Interview: Ellie Cole". www.abc.net.au (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-12.
  7. ^ "Ellie Cole Wiki Bio, Age, Family, Nationality, Instagram, Twitter & Boyfriend". CelebSaga (بە ئینگلیزی). 2021-04-20. Retrieved 2021-08-12. ١٢ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "ABC Television - ABC1 - Australia's Paralympians - 6:55pm Monday, August 20 2012". www.abc.net.au. Retrieved 2021-08-12.
  9. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. 2012-07-18. Retrieved 2021-08-12.
  10. ^ "Ellie Cole | Paralympics Australia" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-12.
  11. ^ "Athlete Spotlight: Australian Institute of Sport: Australian Sports Commission". web.archive.org. 2013-04-11. Retrieved 2021-08-12.
  12. ^ "Video available: 100 days to go to the London Paralympics: News Cent…". archive.ph. 2012-11-27. Retrieved 2021-08-12.
  13. ^ "Resilience the common denominator for ACU 11 | ACU". www.acu.edu.au (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-12.
  14. ^ "World Para Swimming Classification & Categories - SB9, SM8". International Paralympic Committee (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-12.
  15. ^ "Ellie Cole | Paralympics Australia" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-12.
  16. ^ "Swimming Australia". web.archive.org. 2012-06-26. Retrieved 2021-08-12.
  17. ^ "Ellie Cole - Swimming, Athletics | Paralympic Athlete Profile". International Paralympic Committee (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-12.
  18. ^ "Swimming Australia". web.archive.org. 2012-05-29. Retrieved 2021-08-12.
  19. ^ "Swimming Australia". web.archive.org. 2012-06-27. Retrieved 2021-08-12.
  20. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. 2012-07-18. Retrieved 2021-08-12.
  21. ^ "2010 Commonwealth Games Results: SWIMMING - SuperSport - Commonwealth Games". web.archive.org. 2012-03-18. Retrieved 2021-08-14.
  22. ^ "Media Centre - Athlete of the Month". International Paralympic Committee (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-14. ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.