ئێرنا سۆلبێرگ (لە دایکبووی ٢٤ ی شوباتی ١٩٦١) سیاسەتوانێکی نەرویژییە و لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە وەک سەرۆک وەزیرانی نەرویژ و سەرۆکی پارتی پارێزگاران لە مانگی ئایاری ٢٠٠٤ ەوە خزمەت دەکات. سۆلبێرگ لە ساڵی ١٩٨٩ تا ١٩٨٩ ئەندامی ستوۆرسینگ بووە و لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٥ وەزیری حکوومەتی شێل ماگنا بووندویک بووە لە ماوەی وەزارەتەکەیدا سیاسەتی کۆچ و کۆچبەرانی چڕکردەوە و پێشنیارێکی بۆ گۆڕینی دابەشکارییەکانی وڵات کرد.[١] دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٠١٥، بە سەرۆکی پارتی پارێزگاران ھەڵبژێردرا دوای بردنەوەی لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ دوای ھارلێم بۆرنماوس، بووە دووەم سەرۆک وەزیرانی ژنی نەرویژ، کابینەی سۆلبێرگ کە زۆرجار بە کابینەی شین ناودەبرێت، حکوومەتێکی دوو حیزبییە کە لە پارتی پارێزگاران و ھەروەھا پارتی گەشەپێدان پێکھاتوون. کابینەکە ھاوکاری فەرمی لەگەڵ پارتی لیبرالی ناسۆسیالیست و ھەروەھا دیموکراتە مەسیحییەکان ھەیە.[٢]

ئێرنا سۆلبێرگ
بە نۆروێژی: Erna Solberg
لەدایکبوون (١٩٦١-٠٢-٢٤) ٢٤ی شوباتی ١٩٦١ (تەمەن ٦٣ ساڵ)
بارگن، نەرویژ
ناوی کاتی لەدایکبوون
خوێندنەوەی ئای پی ئەیˈæ̀ːɳɑ ˈsûːlbærɡ
خوشک و براMarit Solberg
ھاوسەرSindre Finnes
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئەڵمانی، زمانی نەرویژی، زمانی ئینگلیزی
پیشەسیاسەتوان، Statsminister
پەروەردەUniversity of Bergen، Langhaugen videregående skole
شوێنی کارئۆسلۆ
دەقی بەستراوOffice of the Prime Minister of Norway، Office of the Prime Minister Norway، Prime Minister of Norway
ئەندامی حیزبیConservative Party of Norway
ئایینمەسیحییەت
خەڵاتەکانCommander of the Order of St. Olav‎، Bridgebuilder Prize، King Harald V's Jubilee Medal 1991–2016، Global Citizen Awards
ناونیشانی ئیمەیڵmailto:erna.solberg@stortinget.no
وێبگەhttp://erna.no

سۆلبێرگ لە شاری بێرگن لە نەرویج لە دایک بووە و لە شارۆچکەیەکی دراوسێی دا بە ناوی کالفارت گەورە بووە باوکی ڕاوێژکاری سیاسی بووە و دایکی شیکار بووە خاتوو سۆلبێرگ دوو خوشکی ھەیە، یەکێکیان گەورەترە و ئەوی دیکەشیان لەو بچووکترە، کاتێک ١٦ ساڵ بوو، لە قوتابخانە کێشەی ھەبوو و نەخۆشی دیسلێکسیا ھەبوو لەگەڵ ئەوەشدا قوتابییەکی چالاک بوو لە پۆلدا لە کۆتایی ساڵی ئامادەیی دا لە ساڵی ١٩٧٩ بۆ تیمی یەکێتی قوتابیانی نەرویژ (بۆ بەرگری لە مافی قوتابی) دەستنیشان کرا و ھەر لەو ساڵەدا سەرکردایەتی بۆنەیەکی خێرخوازی نەتەوەیی کرد بۆ یارمەتیدانی جامایکا. ساڵی ١٩٨٦ ماستەری لە کۆمەڵناسی و زانستی سیاسی و ئامار و ئابووری لە زانکۆی بێرگن وەرگرت. ساڵی ١٩٩٦ ھاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێک و ئەندامی پێشووی پارتی پارێزگاران، سیندرێ فینس کرد.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Erna Solberg» (بە نۆروێژی). Norsk biografisk leksikon. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Avtale mellom Venstre, Kristelig Folkeparti, Fremskrittspartiet og Høyre» (PDF) (بە نۆروێژی). Høyre. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە. ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ «After softening, 'Iron Erna' Solberg set to become Norway's PM». Daily News and Analysis. Reuters. September 10, 2013. لە ڕەسەنەکە لە June 30, 2009 ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archivedate= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری