ئێران، بەفەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠٠ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد، ساڵی ١٩٤٨ جارێکی دیکە ئێران بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کرد، جگە لە ساڵانی ١٩٨٠، ١٩٨٤ بەھۆکاری سیاسی بەشداری نەکرد. ھەروەھا ساڵی ١٩٥٦ بۆیەکەمجار بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە. ئێران تا ئێستا لە ١٨ ئۆڵۆمپیاددا بەشداری کردووە. ٩ ئۆڵۆمپیاد پێش شۆڕشی گەلانی ئێران بووە کە وەرزشوانانی ٤ مەدالیای زێڕیان بەدەستھێناوە، ھەروەھا ٩ ئۆڵۆمپیادی دوای شۆڕش کە وەرزشوانانی ٢٠ میدالیای زێڕیان بەدەستھێناوە. یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیاد بۆ ئێران لەلایەن جەعفەر سەلیمی لە پێشبڕکێی بەرزکردنەوەی قورسایی لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٨ بەدەستھێنراوە کاتێک توانی لە کێشی ٦٠کگم پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنز بەدەستبھێنێت، بەگشتی وەرزشوانانی ئێران خاوەنی ٧٦ مەدالیان بەدەستھێناوە، لێژنەی ئۆڵۆمپیادی ئێران لە ساڵی ١٩٤٧ دامەزرا.

ئێران لە ئۆڵۆمپیاد
وەرزشOlympic sport
بەشداربووە لەیارییەکانی ئۆڵمپیک
وڵاتئێران

سەرچاوەکان دەستکاری