ئێران ئەیر (کۆمپانیا)
ھێڵی ئاسمانی ئێران ئەیر ھێڵی ئاسمانی ھەڵگری ئاڵای ئێرانە بە ناوی فەرمی ھێڵی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە دامەزراندنییەوە لە ئێران بە ھوما (ھێڵی ئاسمانی نیشتیمانی ئێران) ناسراوە. کۆمپانیای ئێران ئایر کە یەکێکە لە کۆنترین ھێڵە ئاسمانییەکان کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کاردەکات، لە ئێستادا گەشت دەکات بۆ زیاتر لە ٤٠ شوێنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. نووسینگەی سەرەکی کۆمپانیای ئێران ئایر دەکەوێتە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی مێھرئاباد لە تاران و بنکەی سەرەکیی گەشتەکانی ئەم کۆمپانیایە کە زۆربەی گەشتەکانی ئێران ئایر لە شوێنی مەبەستەوە یان بۆ شوێنی مەبەست ئەنجام دەدرێت، فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی مێھرئاباد بۆ گەشتە ناوخۆیییەکان و فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان.[١] بەپێی ئامارەکان، ئێران ئایر ساڵانە زیاتر لە ٦ ملیۆن سەرنشین دەگوازێتەوە.
مێژوو
دەستکارییانەی فڕۆکەوانی
دەستکاریلە ساڵی ١٩٣٩ ڕەزاشا پەھلەوی فەرمانی دامەزراندنی یانەی فڕۆکەوانی نیشتمانی بۆ بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی فڕۆکەوانی دەرکرد کە تێچووی ئەو یانەیە بە باج دابین دەکرێت. سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەی شیرازی قەوامولمۆڵک و عەبدوڵڵا یاسای بەڕێوەبەری جێبەجێکار و جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی شەوکەتولمولک عەلام (وەزیری پۆست و تەلەگراف) و ئەندامانی دیکە بریتی بوون لە: عەلی ئەسغەر حیکمەت (وەزیری ناوخۆ)، سدیق عەلام (سەرۆکی ئەکادیمیای ئێران) سەحام- سۆڵتان بەیات (جێگری سەرۆکی جڤاتی نیشتمانی، عەباس مەسعوودی (ئەندامی پەرلەمان و بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی ڕاگەیاندن)، عەمید ئەحمەد نەخجەوان (سەرۆکی … وەزارەتی جەنگ) و عەمید ئەحمەد خوسرەوانی.[٢]
ھێڵی ئاسمانی ئێران
دەستکاریدوو سەرمایەداری ئێرانی بە ناوەکانی ڕەزا ئەفشار (وەزیری پێشووی ڕێگاوبان) و غوڵامحسێن ئیبتەھاج (سەرۆکی بانکی نیشتمانی ئێران) لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٤ یەکەم ھێڵی ئاسمانی ھەڵگری ئاڵای ئێرانیان لەژێر ناوی ھێڵی ئاسمانی ئێران دامەزراند.[٣] سەرەتا ئەم کۆمپانیایە تەنھا لە ڕێگای تاران - مەشھەد[٤] بەڵام دواتر لە ڕێگا ناوخۆیییەکانی تاران- ئیسفەھان - شیراز - بوشێھر - ئابادان - ئەھواز، و جگە لەوەش لە ڕێگەی نێودەوڵەتییەوە بەردەوام بوو لە گەشتەکانی ڕێگاکانی، بۆ ئەو ھەروەھا لە تەلئەبیب، قاھیرە، بەغدا و پاریس کاری کردووە.[٣] بەلەمی ئاسمانی ئەم کۆمپانیایە لە ژمارەیەک فڕۆکەی دۆگلاس دی سی ٣ پێکھاتبوو. دواتر ژمارەیەک فڕۆکەی دۆگلاس دی سی ٤ و پاشان ڤیکەرز ڤیسکۆنتیش بۆ بەلەمی ھێڵی ئاسمانی ئێرانیش زیاد کران.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Directory: World Airlines». Flight International. 2007-04-03. p. 94.
- ^ «مذاکرات جلسە چھاردھم دورە سیزدھم مجلس شورای ملی ھجدھم دی ۱۳۲۰». لە ڕەسەنەکە لە ۳۱ ژوئیە ۲۰۲۱ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Atrvash، Abbas. «The History of Iranian Air Transportation Industry». Iran Chamber Society. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «IranAir Portal». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێران ئەیر (کۆمپانیا) تێدایە. |