ئێدمۆن ڕۆستان (بە فەڕەنسی: Edmond Rostand) نووسەر و شاعیری سەدەی نۆزدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە و بە ڕۆمانەکانی ناوبانگی دەرکردووە کە سەردەمێکی نوێی ڕۆمانسیەتی دروستی کردووە.

ئێدمۆن ڕۆستان
Edmond Rostand
لەدایکبوون١٨٦٨
مردن١٩١٨
پیشەنووسەر و شاعیر
نەتەوەفەڕەنسی

ژیان دەستکاری

لە ١ ئەپریلی ساڵی ١٨٦٨ لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا لەخێزانێکی ڕۆشنبیر و دەوڵەمەند لەدایک بووە، باوکی شاعیر و ئابووری ناسێکی بەناوبانگ بووە و ئەندام بووە لە زانکۆی مارسیلیا و پەیمانگای فەرەنسا ئەمەش ڕێگا خۆشکەربووە بۆ ئێدمۆن تاکو وێژە و مێژوو و فەلسەفە لە زانکۆی ستانسیلاس لەپاریس بخوێنێ. ئێدمۆن ھاوسەرگیری لەگەڵ شاعیر ڕۆزمۆند جیرارد کردووە و دوومنداڵیان بووە بەناوی جان و مۆریس و دواتر ھەردووکیان ناوبانگیان دەرکردووە، ڕۆمانەکانە ڕۆمانسیەکانی بۆتە جێگرەوەی ڕۆمانە واقیعیە سەختەکان کە لەو سەردەم زۆر بەربڵاوبوون.

ئێدمۆن خاوەنی میراتێکی ئەدەبی گرنگە کە لە ١٢ پەرتوک پێکھاتووە و ڕۆمان و شانۆگەری و دیوانی شیعری لەخۆ گرتووە و یەکەم شانۆگەری لە ساڵی ١٨٩٤ نووسیوە و لەسەر شانۆی فەرەنسا نمایشکراوە، تەمەنی ٢٩ ساڵان بووە کاتێک کە ڕۆڵی لەیەکەم شانۆگەری خۆیدا بینیوە و شانۆگەرێکەی ناوبانگێکی بەربڵاوی دەرکدرووە و وەرگێردراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و ڕوسی و زمانە ئەوروپیەکانی دیکە و ڕوداوی چیرۆکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٧ پێش زایین و چیرۆکەکەی زۆر کاریگەرە و باسی سیرانۆ ناوێک دەکات کە شاعیرێکی زۆر ھەستیار بووە بەڵام شێوەی ناشرین بووە و لەتێکی درێژ و ناشرینی ھەبووە، لەبەر ئەوەی شێوەی ناشرین بووە شەرمی کردووە خۆی نیشان ئەو ئافرەتەبدات کە خۆشی ویستووە و لەڕێگای ھاوڕێیەکێوە تەنیا نامەی خۆشەویستی بۆ ناردووە بەبێ ئەوەی بییەڵێت چاوی پێبکەوێت، ئافرەتەکەش لەڕێگای ئەو نامانەوە کەوتۆتە داوی خۆشەویستی ھاوڕێکەیەوە چونکە وای زانیوە ئە خاوەنی نامەکانە.

ئێدمۆن ڕۆستان دوای ئەوەی دووچاری نەخۆشی ئەنفلۆنزای ئیسپانی بۆتەوە لەساڵی ١٩١٨ کۆچی دوایی کردووە.

ئەمەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری