ئیڤان سپیگل
ئیڤان سپیگل نای تەواوی یڤان تۆماس سپیگل بە(ئینگلیزی:Evan Spiegel) لەدایکبووی (٤ی حوزەیرانی ١٩٩٠) لۆس ئانجلەسە. یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پرۆگرامی سناپ چات، بە گەنجترین ملیاردێری جیھانی بۆ ساڵی (٢٠١٥) ناودەبرێت، چونکە لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا سەروەتەکەی (٢) ملیار دۆلار ئەمریکی تێپەڕاندا. سناپ چات؛ پرۆگرامێکە بۆ ئاڵوگۆڕی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی و نامە، بە جۆرێک کە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی نامێنن و دەسڕێنەوە و بەکارھێنەر کاتی بۆ دیاریکراوی بۆ بینینی ھەر بڵاوکراوەیەک ھەیە و سەرەتا کردنەوەی ھەر بابەتێکی سناپ چات (١٠) چرکەی تێپەڕی نەدەکرد.
ئیڤان سپیگل | |
---|---|
لەدایکبوون | ئیڤان تۆماس سپیگلl[١] ٤ی حوزەیرانی ١٩٩٠[٢] لۆسئانجلس، کایفۆرنیا، ئەمریکا. |
پەروەردە | Stanford University |
ناسراوە بە | دامەزرێنەری سناپ چات |
ئایین | Christian (Episcopalian)[٣] |
ژیاننامە
دەستکاریئیڤان شبیگڵ داھێنەری پرۆگرامی سناپ چاتە لە ساڵی (١٩٩٠) لە شاری لۆس ئانجلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا لە دایکبووە، لەئێستادا بە بەڕێوبەر و دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری سناپ چات ناودەبرێت، ئیڤان لە زانکۆی ستانفۆرد خوێندویەتی و ساڵی (٢٠١٢) ئەو زانکۆیەی بەجێھێشت تا ھەموو توانای بخاتەگەڕ بۆ برەودان بە پرۆگرامی سناپ چات.
بیرۆکەی درووستکردنی بەرنامەی سناپ چات
دەستکارییەکیک لە ھاوڕێیەکانی ئیڤان ھۆی درووستبوونی بەرنامەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ:
بیرۆكەی سناپ چات كاتێك دروستبوو، كە هاوڕێكەی هیوای خواستووە دوای ناردنی ئەو وێنانەی بۆ خۆشەویستەكەی.. لای نەمێنێت و رەش ببێتەوە".ئەم رستەیە ئیڤانی توشی بیركردنەوە كرد و هەستایە سەر پێ و وتی:"ئەم بیرۆكەیە یەكسانە بە یەک ملیۆن دۆلار"،
بەڵام دواتر دەرکەوت کە وتەکەی ھەڵە بووە سسەبارەت بە مەزەندەی بڕی پارەکەی بەرنامەکە چونکە ئێستا بیرۆکەی درووستکردنی بەرنامەکە بەھاکەی (٢٠) میلیار دۆلاری تێپەڕاندووە. دوای ئەوەی ئیڤان بیرۆکەی ھاوڕێکەی بەھەند وەرگرت و لەگەڵ ریگی ھاوڕێی بڕیاری دامەزراندنی (سناپ چات)یاندا تا بیکەنە پرۆگرامێکی پێشکەوتوو، بەھۆی کەمی شارەزایشیان لە بواری تەکنەلۆژیا پشتیان بە بۆبی مۆرفی ھاوڕێیان بەست بۆ دیزاینکردنی تەواوی پرۆگرامەکە.لە ھاوینی (٢٠١١)دا ھەرسێکیان بەرنامەیەکیان بڵاوکردەوە بەناوی (پیکتابوو) و ئیڤان ھەستا بە دیزاینکردنی لۆگۆکەی و تائێستاش ھەمان ھێما بەکاردێت بۆ ناسینەوەی، ھەر ئەو کات ئیڤان کرا بە سەرۆکی جێبەجێکاری و بۆبی کرا بە بەڕێوبەری تەکنیکی و ریگیش کرا بەڕێوبەری بازاڕکردن لە کۆمپانیاکەیان.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Snapchat's Evan Spiegel: Saying no to $3B, and feeling lucky». CNET. CBS Interactive.
- ^ Van Grove، Jennifer (٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣). «Snapchat's Evan Spiegel: Saying no to $3B, and feeling lucky». CNET.
- ^ Gene Maddaus. «Snapchat Went From Frat Boy Dream to Tech World Darling. But Will it Last?». L.A. Weekly. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Evan Spiegel profile». Forbes. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئینتەرنێت
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی فەڕەنسا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیڤان سپیگل تێدایە. |