ئیڤان باگرامیان
ئیڤان خریستۆفۆرۆڤیچ باگرامیان ھەروەھا بە ھۆڤانێس خاچاتوری باگرامیان ناسراوە، ٢ی کانوونی یەکەم (ساڵنامەی جوولیانی ٢٠ی تشرینی دووەم) ١٨٩٧ – ٢١ی ئەیلوولی ١٩٨٢)، فەرماندەی سەربازی سۆڤیەت و مارشاڵی یەکێتی سۆڤیەت بووە بە ڕەچەڵەک ئەرمەنی.
ئیڤان باگرامیان | |
---|---|
بە ئەرمەنی: Հովհաննես Քրիստափորի Բաղրամյան | |
لەدایکبوون | ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٨٩٧ Çardaqlı، ئازەربایجان |
مردن | ٢١ی ئەیلوولی ١٩٨٢ مۆسکۆ، ڕووسیا | (٨٤ ساڵ ژیاوە)
دڵسۆزی | یەکێتیی سۆڤیەت |
شوێنی ناشتن | Kremlin Wall Necropolis |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ڕووسی |
پیشە | ئەفسەری سەربازی |
پۆستەکان | جێگری سۆڤییەتی باڵای یەکێتی سۆڤیەت |
پەروەردە | ئەکادیمیای سەربازی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، ئەکادیمیای سەربازی فروونزە |
دەستپێکی چالاکی | ١٩١٥ |
ئەندامی حیزبی | پارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت |
بەشداربووە لە | بیستەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی یەکێتی سۆڤیەت، بیست و دووهەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی یەکێتی سۆڤیەت، بیست و یەکەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی یەکێتی سۆڤیەت |
پلەی سەربازی | مارشاڵی یەکێتی سۆڤیەت |
فەرماندە | 1st Baltic Front، 16th Army، 11th Guards Army، 3rd Belorussian Front، Baltic Military District |
ناکۆکی | جەنگی جیھانیی یەکەم، بەرەی ڕۆژهەڵات، جەنگی جیھانیی دووەم، شەڕی نێوخۆییی ڕووسیا، شەڕی سەردارەباد |
لقی سەربازی | سەربازی پیادە، artillery |
ئەندامی | کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی یەکێتی سۆڤیەت |
Facial hair | toothbrush moustache |
لە جەنگی جیھانی دووەمدا باگرامیان دووەم ئەفسەری سەربازی غەیرە سلاڤی بوو، دوای ماکس ڕیتەری لاتڤی، کە بوو بە فەرماندەی بەرەیەک. ئەو لەنێو چەند ئەرمەنییەکدا بوو لە سوپای سۆڤیەت کە لە کاتی جەنگدا زۆرترین ڕێژەی ئەفسەری پلە باڵایان لە سوپای سۆڤیەتدا ھەبووە.[١]
لە ساڵی ١٩٥٢ بوو بە کاندید بۆ چوونە ناو کۆمیتەی ناوەندی و لە ساڵی ١٩٦١ وەک ئەندامێکی تەواو دەستنیشانکرا. بەھۆی بەشدارییەکانی لە کاتی جەنگدا، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەتپاڵەوانێکی نیشتمانی لە یەکێتی سۆڤیەتدا سەیر دەکرا،[٢] و تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە ھەڵگرتنی پێگەیەکی وەھا بەڕێز لە نێو ئەرمەنییەکاندا.
پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەت
دەستکاریحکوومەتی یەکێتی سۆڤیەت دوو مەدالیای جۆری پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەت بە مارشال باگرامیان بەخشی بەھۆی ڕۆڵی گەورەی لە شەڕەکانی یەکێتی سۆڤیەتدا، یەکەم مەدالیای لە ٢٩ی تەممووزی ١٩٤٤ بەخشرا، دووەم مەدالیای لە مانگی کانوونی یەکەم ساڵی ١٩٧٧ بەخشرا[٣]
ژیانی کەسایەتی
دەستکاریلەگەڵ گەشەکردنی ژیان لە ئەرمینیا لەژێر دەسەڵاتی سۆڤیەتدا تاڕادەیەک جێگیرتر بوو، باگرامیان ھەوڵیدا شوێنی ژنێک بدۆزێتەوە کە چەند ساڵێک پێشتر ناسیبووی بە ناوی تامارا حەمایاکۆڤنا. تامارا کە لەم کاتەدا لەگەڵ خێزانەکەیدا لە ناخیچێڤان دەژیا، ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەرێکی ئەرمەنی کردبوو کە لە کاتی جەنگی تورکیا و ئەرمەندا کوژرابوو، بەو ھۆیەوە لەگەڵ کوڕە یەک ساڵانەکەیان بە ناوی مۆڤسێس بەجێی ھێشتبوو. باگرامیان سەردانی دەکات و ئەو دووانە لە کۆتایی ساڵی ١٩٢٢ بڕیاریاندا ھاوسەرگیری بکەن، جگە لە کوڕەکەیان مۆڤسێس کە دواتر بوو بە نیگارکێش، کچێکیان ھەبوو بە ناوی مارگاریت کە دواتر بوو بە پزیشک. تامارا تا مردنی لە ساڵی ١٩٧٣ لە تەنیشت باگرامیان مایەوە.[٤]
مردن
دەستکاریدوای مردنی مارشال ڤاسیلی چویکۆڤ لە ١٨ی ئازاری ١٩٨٢، دوا مارشاڵی سۆڤیەت بوو کە لە ژیاندا مابوو کە لە جەنگی جیھانی دووەمدا فەرماندەیی باڵای ھەبوو. بەڵام باگرامیان نەخۆش دەکەوێت و دوای چەند مانگێک لە ٢١ی ئەیلوولی ١٩٨٢ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Jukes, Geoffrey. "Ivan Khristoferovich Bagramyan" in Stalin's Generals. Harold Shukman (ed.) Phoenix, Arizona: Phoenix Press, 2001, p. 25.
- ^ "Milestones." Time. 4 October 1982. Retrieved 2 May 2007.
- ^ «Баграмян Иван Христофорович». warheroes.ru (بە ڕووسی). لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Mnatsakanian. Marshal Baghramyan, p. 47.
- ^ "Ivan K. Bagramyan, A Soviet War Hero, Dies After an Illness." The New York Times. 24 September 1982. Retrieved 24 February 2007.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیڤان باگرامیان تێدایە. |