ئینتسار سەعید (بە عەرەبی: انتصار سعيد‎) کەسایەتی ژنە چالاکوانی مافەکانی ژنانی میسرە، ئەو دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری دامەزراوەی قاهیرەیە بۆ گەشەپێدان و یاسا، ڕێکخراوەکەی ئامانجی بنبڕکردنی خەتەنەکردنی مێینەیە، هەروەها یارمەتیدانی قوربانیانی دەستدرێژیی و پێدانی زانیاری لەسەر پەروەردەی سێکس.

ئینتسار سەعید
پیشەپارێزەر، women's rights activist

چالاکییەکان دەستکاری

لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەهۆی زۆرتر مانەوەی پیاوان لە ماڵەوە ئەوا توندووتیژی و دەستدرێژییەکان بۆ سەر مێینە زیادی کرد، ئەمەش بەتایبەت لە میسر. بەڵام ڕێکخراوەکەی ئینتسار بەردەوام بوو لە چالاکییەکان بە ڕەچاوکردنی ئەو باروودۆخە.[١][٢]

میسر یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین مێینە تووشی خەتەنەکردن دەکرێنەوە. ئینتسار سەعید بەردەوام لەڕێی کاری ڕێکخراوەییەوە دژایەتی بۆ خەتەنەکردنی مێینە دەربڕیوە. ئەو لەگەڵ هەنگاوەکانی حکوومەت جووڵاوەتەوە بۆ سزادانێکی تووند بۆ ئەو کەسانەی کە خەتەنەی مێینە دەکەن.[٣]

لە پاڵ ئەوانەش، ئینتسار سەعید کاری بۆ ئازادی ڕادەربڕینی ژنان و لاوانی میسر کردووە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "OHCHR | Egyptian women and COVID-19". www.ohchr.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-16.
  2. ^ "Egyptian Women Can Be Themselves In The 'Girl Zone'" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-16.
  3. ^ "Egypt's cabinet toughens law banning female genital mutilation | Reuters". web.archive.org. 2021-01-21. Retrieved 2021-03-16.
  4. ^ "Egyptian women jailed over TikTok posts to face trafficking charge". web.archive.org. 2021-01-16. Retrieved 2021-03-16.