سەید ئیمام شامیل داغستانی (١٧٩٧-١٨٧١) سەرکردەی سیاسی و سەربازی و ڕۆحی بەرخۆدانی باکووری قەوقاز بوو دژ بە ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی لە ساڵانی ١٨٠٠دا،[١] سێیەم ئیمامی ئیماماتی قەوقازی بوو لە نێوان ساڵانی (١٨٤٠-١٨٥٩) و شێخێکی موسڵمانی سوننە بوو لە تەڕیقەی سۆفی نەقشبەندی.

ئیمام شامیل
١٨٥٩
ئیماماتی قەوقازی
فەرمانڕەوایی١٨٣٤–١٨٥٩
پێشووهەمزە بەگ
جێگرلەلایەن ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا ڕووخێندرا
باوکدینگاو
لەدایکبوون١٢٢١٢ کۆچی/٢٦ی حوزەیرانی ١٧٩٧
گیمری, داغستان
مردن٤ی شوباتی ١٨٧١(١٨٧١-٠٢-٠٤) (٧٣ ساڵ ژیاوە)
مەدینە, حیجاز, ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
ناشتنگۆڕستانی ئەلباقیع, مەدینە, حیجاز,عەرەبستانی سعوودی
ئایینسوننە ئیسلام

ژیاننامە دەستکاری

ئیمام شامیل لە ساڵی ١٢١٢ کۆچی بەرامبەر ١٧٩٧ زایینی لە گوندێکی سەر بە داغستان لە دایکبووە، وەلای چەند مەلایەکی ئەم ناوچەیە دەرس دەخوێنێت.

شامیل هاوڕێیەکی هەبوو بە ناوی "غــازی مـــەلا" پێکەوە لای شێخەکانی ناوچەکە دەیانخوێند، ٣ جار لە خەونیدا پێغەمبەر محەممەد (د.خ) دەبینێت کە بانگی دەکات بۆ تێکۆشان دژی ڕوس، کە لەو کاتەدا لە داگیرکاری وڵاتانی قەفقازدا بوون و موسڵمانانیان تێدا قەڵاچۆل دەکرد، غازی هەواڵی خەونەکەی دەداتە شامیل و پێکەوە بڕیاری تێکۆشان دەدەن، وە لێرەو لەوێ بانگەواز دەکەن و زۆرێک لە موسڵمانانی داغستان بە دەنگ بانگەوازەکەیانەوە دێن و بۆ ماوەی ٣ ساڵ تێدەکۆشن دژی ڕوس، لە ساڵی ١٨٢٩ز شامیل و غازی مەلا لە ناو قەڵایەکدا لەگەڵ تێکۆشەراندا لەلایەن سووپای ڕووسەوە گەمارۆ دەدرێن، پاشان غازی دەکوژرێت، بەڵام شامیل بە ویستی خودا ڕزگاری دەبێت.[٢]

 
 
"خێزانی شامیل" لە چەپەوە بۆ ڕاست، غازی مەلا، کوڕی شامیل محەممەد شافعی، زاواکانی شامیل عەبدولڕەحیم، عەبدولڕەحمان

پاشان لە ساڵی ١٨٣٤ شامیل دەگەڕێتەوە مەیدان و لێرەو لەوێ تێکۆشەران کۆدەکاتەوە بۆ جەنگ دژی ڕوس، بەڵام ئەمجارەشیان بەهۆی خیانەتی هەندێک لە میرە داغستانییەکانەوە دووبارە گەمارۆ دەدرێت لە ساڵی ١٨٣٩، بەڵام ئەمجارەش ڕزگاری دەبێت و ناتوانن زەفەری پێببەن.

پاش بیرکردنەوەیەکی زۆر بۆی دەردەکەوێت کە باشترین جێگە بۆ تێکشکاندنی ڕووس شاخەکانی چیچانە، وە لەوێ زۆرینەی هۆزەکان پەرتەوازە بوون و پێویستیان بە یەکێک بوو کۆیان بکاتەوە ئەم کەسەش ئیمام شامیلە، لەوێدا پاش هەوڵ و کۆششێکی زۆر دەتوانێت قەناعەت بە هۆزەکان بکات بەیعەتی پێبدەن و لە ژێر ئاڵاکەیدا دژی ڕووس شەربکەن.

پاش ئەوەی قەیسەری ڕووس "ئەلێکساندەری دووەم" بە کۆبوونەوەی شیشانییەکان دەزانن هەڵمەتێکی گەورە دەنێرێت بۆیان، بەڵام پێش گەیشتنی تێکدەشکێندرێت لەسەر دەستی تێکۆشەران، بۆیە هەڵمەتێکی گەورەتر ساز دەکات بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ "گراد"، وەبەڕێدەکەون بەرەو ناوچەی دراگۆ کە پێگەی شامیل و هاوڕێکانی بوو، وە لەوێدا بە پیلانێکی زیرەکانە ڕووبەروی سووپای قەیسەر دەبنەوە و لە ناویان دەبەن.

لە ساڵی ١٨٤٥ قەیسەر "ئەلێکساندەری سێیەم" هەڵمەتێکی ٣٠ هەزار سەربازی دەنێرێت بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ "ڕۆندسۆڤ"، وە ئەمجارەشیان شێخی تێکۆشان تێکیان دەشکێنێت، پاش ئەوەی سووپاکەی دەشارێتەوە و هەندێک سەربازی کەم لەو لادێیەدا دادەنێت کە ڕووسەکان مەبەستیان بوو، وە دەتوانن ئەو ژمارە کەمە لە سەربازانی تێکۆشەر بشکێنن و پاشان لادێکە لەگەڵ زەویدا تەخت بکەن، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەی سووپای سەرەکی تێکۆشەران دەدات بەسەریان داو ٢٥ سەربازیان لێدەکوژێت تەنیا ٥ هەزار سەربازیان ڕزگاری دەبێت کە لە نیوە زیاتریان بریندار بوون.

شامیل سۆفییەکی نەقەشبەندی بوو وە سوپاکەشی ناوی بزوتنەوەی موریدان بوو، بنەمای ئەم بزاوتە لەسەر بەهێزی و سورچاکی و پارێزگاریکردن لە ویرد و زیکر دامەزرابوو، کاتێک تێکۆشەران لەگەڵ ڕووسەکان دەجەنگان قورئانیان دەخوێند بەدەم شەڕەوە و نەشیدی مردنیان دەوتەوە تا حەماس و ئازایەتی بخاتە دەروونیان.

بەڵام وەك هەر بزاوتێکی دی سەربازی و نەبوونی سیاسەت، بزاوتەکەی شامیلیش بە هەمان شێوە هەژار بوو لە ڕووی سیاسەتەوە، لەگەڵ ئەوەی لە ڕووی سەربازیەوە بێ وێنە بوو، ئەمەش وایکرد خیانەت و فرتوفێڵ ئەو کیانە بهێنێتە لەرزە تا لە کۆتایدا شامیل ناچار دەبێت خۆی ڕادەستی ڕووس بکات پاش ئەوەی هەموان پشتیان تێکرد جگە لە ٥٠٠ مورید، تاخوێنی لەوە زیاتر نەڕێژێت بەبێ هوودە، ئەمەش لە ساڵی ١٨٥٩.[٣]

 
ڕۆژنامەی لەندەن، ١٨٥٩

سەڕەرای ئەم کارەی، ڕووسەکان ڕێز لە ئازایەتی و جوامێریەکەی دەگرن و لای خۆیان دەیهێلنەوە لە ژێر چاودێریدا و زیانی پێناگەیەنن، پا ٩ ساڵ داوا دەکات ڕێگەی بدەن بچێت بۆ حەج، قەیسەریش داواکەی قبوڵ دەکات دوای ڕاڕاییەکی زۆر.

 
خۆبەدەستەوە دانی شامیل، ١٨٦٣

شێخ شامیل دەچیتە حەج و پاشان لە شاری پیرۆزی مەدینە جێگیر دەبێت بە تەنیشت گۆڕی سەروەرمان (د.خ) لە ساڵی ١٨٧١ز کۆچی دوایی دەکات.


هەرچەندە شامیل لە ژیاندا نامێنێت بەڵام ئەو تۆوەی لە ناو شیشانیەکاندا چاندی گەورە بوو، وە دەیان شامیلی لە پەلەکانیدا گرت و کۆتا شامیلیشیان لە ساڵی ٢٠٠٦ کۆچی دوایی کرد، هاوڕێی خەتاب و تێکۆشەر "شامیل باساێڤ"، ئەمەش تا هەمووان بزانن ئەم ئومەتە بە مردنی گەورەکانی پیاوانی گەورەی لێنابڕێت، ئەم ئومەتە ئومەتێکی "وەلودە".[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Riasanovsky, Nicholas Valentine (1984). A history of Russia. Internet Archive. New York : Oxford University Press. ISBN 978-0-19-503361-8.
  2. ^ AIF.RU (2009-04-01). "Полтора века назад Чечню удалось победить «системой просек»". AiF (بە ڕووسی). Retrieved 2023-06-13.
  3. ^ "Шамиль на печерских холмах » Ретро-клуб » Газета по-киевски". web.archive.org. 2007-11-15. Retrieved 2023-06-13.
  4. ^ Ekinci, Ekrem Buğra (2015-08-28). "Imam Shamil: A pioneer of the Caucuses's struggle for freedom". Daily Sabah (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-13.
  5. ^ Усманович, Дадаев Юсуп (2011). "Русские в государстве Шамиля". История, археология и этнография Кавказа (28): 7–15. ISSN 2618-6772.