ئیریک سیگال

نووسەرێکی ئەمریکی

ئیریک سیگال (ئینگلیزی: Erich Wolf Segal) (ماوەی ژیان: ١٦ی حوزەیرانی ١٩٣٧ تاوەکوو ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠) ڕۆماننووس و سیناریۆنووسی ئەمریکی بوو. لەساڵی ١٩٧٠ ڕۆمانی چیڕۆکی خۆشەویستی (Love Story) بڵاوکردەوە کە بووە یەکێ لە پڕفرۆشترین ڕۆمانەکان وە ڕۆمانەکە بۆ ماوەی ٤١ حەفتە لەلیستی پڕفرۆشترین کتێبەکانی ئەمریکا مایەوە هەروەها هەرهەمان ساڵ کرایە فیلم و ناوبراو بەوهۆیەوە خەڵاتی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی وەرگرت وەک باشترین سیناریۆ. بەرھەمگەلێکی ئیریک وەک سیناریۆ بۆ فیلمەکان بەکارھاتووە.

ئیریک سیگال
لەدایکبوونئیریک وۆلف سیگال
(١٩٣٧-٠٦-١٦) ١٦ی حوزەیرانی ١٩٣٧
برووکلین, نیویۆرک, ئەمریکا
مردن١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠(٢٠١٠-٠١-١٧) (٧٢ ساڵ ژیاوە)
لەندەن، بەریتانیا
پیشەنووسەر، سیناریۆنووس, مامۆستا
نەتەوەئەمریکی
دەرچووی زانکۆیزانکۆی ھارڤارد
ھاوسەرکارین ماریەنا جەیمز(١٩٧٥–٢٠١٠; مەرگی خۆی; ٢ منداڵ)
وێبگە
www.erichsegal.com

مەرگ دەستکاری

ئیریک سیگال بەنەخۆشی پارکینسۆن دەیناڵد.[١] لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ بەنەخۆشی جەڵدەی دڵ دەمرێت.[٢]

بەرھەمەکانی دەستکاری

فیلمۆگرافی دەستکاری

ئەو بەرھەمانەی کراونە فیلم

  • Yellow Submarine (١٩٦٨)
  • یارییەکان - The Games (١٩٧٠)
  • R. P. M. (١٩٧٠)
  • چیڕۆکی خۆشەویستی - Love Story (١٩٧٠)
  • جێنیفەر لەناو هزرمدا - Jennifer on My Mind (١٩٧١)
  • چیڕۆکی ئۆلیڤەر - Oliver's Story (١٩٧٨)
  • گۆڕانی وەرزەکان - A Change of Seasons (١٩٨٠)
  • پیاو، ژن و منداڵ - Man, Woman and Child (١٩٨٣)
  • دکتۆرەکان - Doctors (١٩٨٨)
  • Acts of Faith (١٩٩٢)

ژێدەر دەستکاری

  1. ^ Chris Smyth and Mary Bowers (January 20, 2010). "Erich Segal, the academic who wrote Love Story, dies at 72". The Times. London.
  2. ^ Pauli, Michelle (January 19, 2010). "Love Story author Erich Segal dies aged 72: Erich Segal, author of the hugely successful story of love and bereavement, has died". The Observer. London.