ئەگەر

(لە ئیحتیمالەوە ڕەوانە کراوە)

ئەگەر (بە ئینگلیزی: probability) ھەلی ڕوودانی ڕووداوێک دیار دەکات بە دەستەواژەیەکی تر ئەگەری ڕووداوێک بریتییە لە پێوانی ھەلەکانی ھاتنەدی ڕووداوەکە. ئەگەری ڕووداوێک وەکوو بە یان ھێما دەکرێت [١] و ژمارەیەکە لە نێوان سفر و یەک کە پاسادانی دەکات. سەرجەمی ئەگەرەکانی ھەموو ئەو ڕووداوانەی لەتوانادان دەکاتەوە یەک. ئەگەر ڕووداوی ئەستەم بێت ئەگەرەکەی دەکاتە و ئەگەر ڕووداوی دڵنیایی بێت، ئەگەرەکەی دەکاتە . بیرکاری یەکێک لە لقەکانی تەرخان کردووە بۆ توێژینەوەی ئەم ڕووداوانە، کە پێی دەوترێت تیۆریی ئەگەر.

ئەگەری دەرکەوتنی ژمارەی ٦ لە ئەنجامی فڕێدانی بەردەزارێکدا بریتییە لە

تیۆریی ئەگەر دەستکاری

تیۆریی ئەگەر بەو لقەی بیرکاری دەوترێت کە ڕووداوە ھەرەمەکییەکان تاوتوێ دەکات. وەکوو ھەموو تیۆرییەکان، لە تیۆریی ئەگەردا چەمکە ئەگەریەکان بەشێوەی فورمووڵ دەنوێنرێن. لانیکەم دوو ھەوڵی سەرکەوتوو دراوە بۆ فورمووڵیزەکردنی ئەگەرەکان: فورمووڵاسیۆنی کۆلمۆگرۆڤ و فورمووڵاسیۆنی کاکس. کە لە ھەردووکیاندا یاساکانی ئەگەر یەک شتن، تەنیا لە وردەکارییە تەکنیکییەکانیاندا ھەندێک جیاوازی دەبینرێت.

خشتەی پوختەی ئەگەرەکان دەستکاری

پوختەی ئەگەرەکان
ڕووداو ئەگەر
A  
تەواوکەری A  
A یان B  
A و B  
A بە مەرجی B  

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Olofsson (2005) Page 8

سەرچاوەکان دەستکاری

  • بیرکاری بۆ ھەمووان، پۆلی یازدەھەمی زانستی