ئیبن مەنزووڕ (بە عەرەبی: ابن منظور‎)، محەممەد بن جەلالەددین بن موکەڕڕەم بن عەلی، ئەبولفەدڵ جەمالەددین ئیبن مەنزووڕ ئەنساری ڕوەیفعی ئفریفی (بە عەرەبی: محمد بن جلال الدین بن مکرم بن علی أبو الفضل جمال الدین ابن منظور الأنصاري الرویفعي الإفریقي‎)، ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ ڕوەیفع بن سابت کە یەکێکە لە ھاوەڵان. ئیبن مەنزووڕ یەکێکە لە دیارترین زانایانی زمانی عەرەبی، چەندەھا کتێبی کورت کردووەتەوە.

لە ساڵی ٦٣٠کـ بەرامبەر ١٢٣٢ز لەدایکبووە، شوێنی لەدیاکبوونیشی ڕای جیای لەسەرە، ھاتووە لە میسڕ یان لە تونس یان لە تەڕابلوس. لە تەڕابلوس قازی بووە، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ میسڕ و لە کۆتایییەکانی تەمەنی بینایی لە دەستدا، ھەر لە میسڕ لە ساڵی ٧١١کـ بەرامبەر ١٣١١ز مردووە.

بەرھەمەکان دەستکاری

 
لسان[بەستەری مردوو] عەرەب لەلایەن ئیبن مەنزوور (١٢٣٣-١٣١٢)
  • لیسانولعەرەب (لسان العرب): بەناوبانگترین بەرھەمییەتی، یەکێکە لە بەناوبانگترین فەرھەنگە عەرەبییەکان، تێیدا زۆربەی پەرتووکە سەرەکییەکانی زمانی کۆکردووەتەوە.
  • (مختار الأغانی)
  • (لطائف الذخیرة)
  • (مختصر تاریخ دمشق)
  • (المنتخب والمختار فی النوادر والأشعار)
  • (سرور النفس بمدارک الحواس الخمس)

بێجگە لەمانەش.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری