ئەبوو عەبدوڵڵا، جەمالەددین موحەممەد بن عەبدوڵڵا بن مالک تائی جەییانی ئەندەلوسی (بە عەرەبی: أبو عبدالله جمال الدین محمد ابن عبدالله ابن مالك الطائي الجیاني الأندلسي‎)، ناسراوە بە ئیبن مالک، یەکێکە لە دیارترین زانایانی زمانی عەرەبی و نەحو، لە ساڵی ٦٠٠ـی کۆچی لە ئەندەلوس لە دایکبووە لە شاری (جیان).

ژیان دەستکاری

ئیبن مالک لە شارەکەی دەستی بە خوێندن کرد بە لەبەرکردنی قورئان و خوێندنی قیڕائات و نەحو و فقھ لەسەر مەزھەبی مالک، پاشان لە سەرەتای گەنجێتیی چوو بۆ شام لە میسڕ ڕاوەستا و لە حەلەب و حەما مایەوە لە حیجازیش فەریزەی حەجی جێبەجێ کرد و پاشان لە دیمەشق نیشتەجێ بوو بۆ عەرەبی و قیڕائات. ئیبن مالک لە ساڵی ٦٧٢ی کۆچی مردووە و لە خوارووی چیای قاسیۆن نێژراوە لە دیمەشق.

پاشماوەکانی دەستکاری

  • (الخلاصة) ناسراوە مەتنی ئەلفیەی ئیبن مالک لە نەحو و سەڕف، مەتنێکی شیعرییە ژمارەی دێڕەکانی ١٠٠٢ دێڕ.
  • (الکافیة الشافیة) : ئەمیش شیعرێکی (أرجوزة)یە واتە لەسەر (بەحری ڕەجەز) دانراوە، نزیکەی ٣٠٠٠ دێڕە شیعرە، ناوەکەی لە دوو پێشەکییەکەی شەیخەکەی ئیبن حاجب وەرگرتووە، ھەروەھا ئەمە ئەو ئەسڵەیە کە لە ئەلفیەدا کورتی کردۆتەوە.
  • (تسهيل الفوائد وتكميل المقاصد)
  • (شواهد التوضيح والتصحيح لمشكلات الجامع الصحيح)
  • (لامية الأفعال)
  • (الألفاظ المختلفة في المعاني المؤتلفة)
  • (الإرشاد في الفرق بين الظاء والضّاد)
  • (تحفة المودود في المقصور والممدود)

سەرچاوەکان دەستکاری