ئۆزلەم یەڵماز (بەتورکی: Özlem Yılmaz) ئەکتەرێکی تەلەڤزیۆنییە و سینەمایی تورکییە لە دایک بووی ۱۷ تەممووزی ۱۹٨٦ لە شاری ئەستەنبوڵ لە تورکیا، بەناوبانگ بووە لە جیهانی کوردیدا بە ڕۆڵی ڕەشا لە زنجیرەی ئەوینی ناکام. ئۆزلەم خوێندنی دوا ناوەندی تەواو کردووە لە "جمهورية أتاكوي"، خەونی سەرەکی لە بچووکییەوە ئەوە بووە ببێت بە ئەکتەر، و بەڕاستیش دەستی کرد بە وانە وەرگرتن لەسەر ڕۆڵگێڕان لەلای Musvik Gezen، بەڵام ناچار بوو وازی لێبێنێت بەهۆی مردنی باوکییەوە. ئۆزلەم دەچێتە ناوەندی موجدەت جیزەنی هونەری Mujdat Gezem و لە ساڵی ۲۰۰٦ وەک ئەکتەرێک دەردەچێت و هەروەها لەم کاتەدا بە یەکێک لە ئەکتەرە تورکییەکان دادەنرێت و لەساڵی ۲۰۱۰ خەڵاتی باشترین کچە ئەکتەر وەردەگرێت.

کارەکانی دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

ویکیپیدیای تورکی: Özlem Yılma ٦ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

ویکیپیدیای عەرەبی: أوزلم يلماز