ئۆرسۆلا یەلپکە ناسراو بە ئولا یەلپکە (بە ئەڵمانی: Ulla Jelpke)، (لەدایکبووی ٩ی حوزەیرانی ١٩٥١، ھامبورگ) ڕۆژنامەوان و سیاسەتوانێکی ئەڵمانییە. یەلپکە ئەندامی بوندێستاگە و لەوێدا وتەبێژی پارتی چەپگر لە کاروباری ناوییە و بەرپرسی ئەو پارتی لە کۆمیتەی کاروباری ناوی و کۆمیتەی کاروباری یاسایی بە ئەژمار دێت.[١] ئولا یەلپکە بە ھۆی تاوتوێکردن و پشتگیری کردنی لە مافی کوردەکان لە کۆمەڵگای کوردی ناسراوەتەوە.

ئولا یەلپکە

لەدایکبوون٩ی حوزەیرانی ١٩٥١
نەتەوەئەڵمانی
پیشەڕۆژنامەوان
ئەندامی پەرلمانی ھامبورگ (١٩٩٠-١٩٨١)
ئەندامی بوندێستاگ (١٩٩٠ - ئێستاکە)
حیزبی سیاسیپارتی چەپگر
وێبگەhttps://www.ulla-jelpke.de

ژیان دەستکاری

ئولا یەلپکە لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٥١ لە شاری ھامبورگ لە دایک بووە. لە تەمەنی تازەلاوی وەکوو جوانکار و کتێبفرۆش کاری کردووە. بەدوای ئەو بڕوانامەی دیپلۆمای وەرگرتووە و لە زانکۆدا لە کۆمەڵناسی و ئابوورزانی وانەی خوێندووەتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٢ ھەتا ٢٠٠٥ لە ڕۆژنامەی یوونگ وێلت (جیھانی گەنج) لە بەرلین بەرپرسی میزی کاروباری ناوی بووە.[١] لە ساڵی ٢٠٠٣ نویسیاری ھاوبەشی کۆڤاری ئۆسیێتسکی بووە.[٢]

یەلپکە جاران دوو کەڕەت لە ساڵانی ١٩٨١ و ١٩٩٠ دا لە پێڕستی کەسک-ئەلتەرناتیڤ ئەندامی پەرلمانی ھامبورگ بووە. لە ساڵی ١٩٩٠ و لە دەورەکانی ١٢یەم، ١٤یەم، ١٦یەم و ١٧یەمی بوندێستاگ ئەندامی پەرلمانی ئەڵمانیا بووە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری