ئوسامە موزەینی

سەکردەیەکی سیاسی

ئوسامە موزەینی (بە عەرەبی: أسامة مزینی‎ ; ١٩٦٦ – ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣) سەرکردەیەکی سیاسی باڵای فەلەستینی گرووپی سیاسی و چەکداری ئیسلامی فەلەستینی حەماس بووە.[١] موزەینی بەرپرسی کاروباری دانوستان بوو کە مامەڵە لەگەڵ سەربازێکی دیلکراوی ئیسرائیلی گیلاد شەلیت دەکرد.

لە وتاری ساڵی ٢٠٠٦دا، ڕەخنەی لە پاپا بینیدیکت شازدەھەم گرت لەسەر لێدوانەکانی پاپا سەبارەت بە ئیسلام و وتی کە پاپا «نەزان و گەمژە»، «تاوانبار و خۆبەزلزان» و «پیاوێکی دڕندەیە، خوێنڕێژە، کە ھەوڵی کوشتن دەدات».[٢][٣]

لە کاتی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە کاتی شەڕی غەززە لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٨، موزەینی ھۆشداریی بە ئیسرائیل دا سەبارەت بە ناردنی ھێزی زەمینی و ڕای گەیاند کە «خەڵکی غەززە چاوەڕێی بینینی دوژمنی زایۆنی لە غەززە دەکەن تا بیکەنە پارچە گۆشت».

موزەینی لە ھێرشێکی ئاسمانیدا کوژرا کە لەلایەن ھێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدرا، لە کاتی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە ساڵی ٢٠٢٣. لەو کاتەدا تەمەنی ٥٧ ساڵ بوو[٤][٥][٦][٧][٨]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Airstrikes rock Gaza as truce remains elusive USA Today.
  2. ^ Marcus، Itamar (25 September 2006). «Hamas: Pope is Nazi, arrogant, stupid and criminal; Allah will punish Pope in due time». Palestinian Media Watch. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  3. ^ «The Nazi Pope». The Atlantic. 25 September 2006. لە ڕەسەنەکە لە 3 June 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 16 October 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  4. ^ «Hamas Hostage Negotiator Killed, Israel Says». The Wall Street Journal (WSJ). لە ڕەسەنەکە لە 16 October 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 16 October 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ «Top Hamas official who handled Shalit file eliminated». Arutz Sheva. لە ڕەسەنەکە لە 17 October 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 16 October 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  6. ^ Halabi، Einav (16 October 2023). «Member of Hamas political bureau, Osama al-Mazini, killed». Ynetnews. لە ڕەسەنەکە لە 17 October 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 16 October 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  7. ^ «IDF says it killed former senior Hamas official who was in charge of Gilad Shalit prisoner file». Times of Israel. لە ڕەسەنەکە لە 16 October 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 16 October 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  8. ^ «IDF assassinates Hamas leader linked to Gilad Shalit prisoner swap». The Jerusalem Post | JPost.com. 17 October 2023. لە ڕەسەنەکە لە 16 October 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 16 October 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)