کۆلۆنیالیزم

(لە ئستعمارەوە ڕەوانە کراوە)

کۆلۆنیالیزم یان داگیرکاری بە واتای دەستتێوەردانی ڕامیاری، ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتێکی خاوەن دەسەڵاتە لە وڵاتێکی دیکەدا بە بەھانەی ئاوەدانی.[١]

نەشەی موستەعمەرەکان لە ساڵی ١٩٤٥دا

کۆلۆنیالیزمی کلاسیک دوای شەڕی دووھەمی جیھانی شوێنی خۆی بە کۆلۆنیالیزمی نوێ داوە کە بە شێوازی نوێی ڕامیاری، ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتی لە خۆ دەگرێ. ھاتنە سەرکاری بەکرێگیراوانی خۆماڵی کە لە ڕواڵەتدا داکۆکی لە دابینکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان دەکەن، دەستێوەردان لە ھەڵبژاردە نەتەوەییەکان و بەلارێدابردنی میریە یاساییەکان، برەودان بە ئاڵۆزییە ناوخۆییەکان و ھاوکاریی تەکنیکیی سنووردار بۆ بە ئاراستەدابردنی ئابووری وڵات بەرەو بوارە دڵخوازەکان و فرۆشتنی چەکو چوڵی سەربازی بە نرخێکی زۆر گران لە نموونەکانی شێوازی داگیرکاری نوێیە کە لە لایەن داگیرکەرانەوە پیادە دەکرێ. [٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://www.collinsdictionary.com/dictionary/english/colonialism ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ فەرھەنگی سیاسی ئارەش، زاھیر محەممەدی-یاسین حاجی زادە