کۆلۆنیاڵیزم
کۆلۆنیالیزم بە واتای دەستتێوەردانی ڕامیاری، ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتێکی خاوەن دەسەڵاتە لە وڵاتێکی دیکەدا بە ھەر بەھانە و بیانویەک.[١]
کۆلۆنیالیزمی کلاسیک دوای جەنگی جیھانیی دووەم شوێنی خۆی بە کۆلۆنیالیزمی نوێ داوە کە بە شێوازی نوێی ڕامیاری، ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتی لە خۆ دەگرێ. ھاتنە سەرکاری بەکرێگیراوانی خۆماڵی کە لە ڕواڵەتدا داکۆکی لە دابینکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان دەکەن، دەستێوەردان لە ھەڵبژاردە نەتەوەییەکان و بەلارێدابردنی میریە یاساییەکان، برەودان بە ئاڵۆزییە ناوخۆییەکان و ھاوکاریی تەکنیکیی سنووردار بۆ بە ئاراستەدابردنی ئابووری وڵات بەرەو بوارە دڵخوازەکان و فرۆشتنی چەکو چوڵی سەربازی بە نرخێکی زۆر گران لە نموونەکانی شێوازی کۆلۆنیالیزمی نوێیە کە لە لایەن داگیرکەرانەوە پیادە دەکرێ.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ http://www.collinsdictionary.com/dictionary/english/colonialism ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ فەرھەنگی سیاسی ئارەش، زاھیر محەممەدی-یاسین حاجی زادە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆلۆنیاڵیزم تێدایە. |