ئاھی‌ نازناوی (ساڵح کوڕی ئەحمەد) ە، لەساڵی ١٨٤٥ لەشاری سلێمانی لەدایکبووە. قۆناغەکانی خوێندنی حوجرەی تەواوکردووە.

ساڵح ئەحمەد (ئاھی)

لەدایکبوون١٨٤٥ ز
سلێمانی
مەرگ١٩٠٦ ز
سلێمانی
شوێنی گۆڕگردی سەیوان
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر

وەک دەستووری ئەو سەردەمانە، بۆ وەرگرتنی زانست، ھەندێ گوندو ئاوایی کوردستان گەڕاوە، ئەوانەی مەدەرسەی عیلمی ئایینی و مەلای گەورەیان لێ بووە. دوا قۆناغی خوێندنی لە کۆیە ماوەیەکی زۆریش لەوێ ماوەتەوە.

دوای بەسەربردنی ساڵانێکی زۆرو دوورودرێژ، لەئەنجامدا گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی، لەساڵی ١٩٠٦ دا کۆچی دوایی کردووەو لەگۆڕستانی گردی سەیوان بەخاک سپێردراوە.[١]

پارچە ھەڵبەستێکی ئاھی:

خودا ھەڵناگرێ چاوم ئەمەندە شێت و شەیدا بملە مابەینی خەلایقدا وەھا مەھتووک و ڕیسوا بم
گەلێ دەفعەی دەڵێم بێم دڵ بگۆڕم خۆم لەوێ لادەملە دوو ڕێدا خەریک ماوم بەڵام وا چاکە یەک ڕا بم
چ ئینسافێکە ئەی نەی قامەت و غونچە دەھان و شۆخ؟وەکو بولبول ھەمیشە ھەر بەھاوار و بەغەوغا بم
ھەتا کەی سازەقوومی میحنەتی دووریت بچێژم منبەشێتی وێڵ و سەرگەردانی دەشت و کێو و سەحرا بم
دەبێ ئاھی لە جەژنی وەسڵی دلبەردا بەقوربانیفەدی باریک و لێوی ئاڵ و چاوی مەست و شەھلا بم

ھەڵبەستێکی تر:

نوکتەی دەمی مەخفی لە فەلاتوونی خەیاڵەسیڕڕێکە بە سەد فەلسەفە ئیزاحی مەحاڵە
پەروانە سیفەت دڵ بە چرای عاریزی پاکتسەرباختە و سوختە و بێ پەڕ و باڵە
سەرمەست و برینداری موژە و چاوی خومارەماتەم زەدە و شیفەیی پەڕچەم و خاڵە
ئاھی! کە غوڵام و خەدەمی حەزرەتی یاریناڵێ بخەرە گوێتەوە وەک حەڵقە لا ناڵە

پەراوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  • شێعر و ئەدەبیاتی کوردی، رفیق حیلمی. (تاریخ سلیمانیە). لاپەڕەی ١٦٠.
  • مێژووی ناودارانی کورد: بابە شێخ مەردۆخ رۆحانی "شیوا" وەرگێڕانی: ماجد مەردۆخ رۆحانی، بەرگی دووھەم، لاپەڕەی ٥٣١، لە کتێبەکانی ئەکادیمیای کوردی، ھەولێر، ٢٠١١ ز. چاپی یەکەم
  • (ماڵپەڕی خۆزگە [١])
  • (ماڵپەڕی کوردیپێدیا [٢][بەستەری مردوو])

زیاتر دەستکاری

  • تاریخ مشاھیر کرد، جلد دوم: عرفا، علما، ادبا، شعرا